سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی #سلێمانی# بەخەندان-ی ڕاگەیاند، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ ڕێگرتن لەفرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقامەکان دەستپێکردووە، و نۆ کەس دەستگیرکراون.
گۆران قادر وتیشی، مەبەست لەهەڵمەتەکە ڕێگریکردنە لە سەربڕینی ئاژەڵ لەشەقام، و شوێنەگشتیەکاندا، لەڕووی تەندروستی و ڤێتەرنەری ڕێگە پێنەدراوە، و دوورە لەڕێنماییەکانی خۆپاراستنی تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئاژەڵانەی لەشەقام و شوێنە گشتییەکان سەر دەبڕدرێن، هیچ جۆرەپشکنینێک بۆ گۆشتەکانیان نەکراوە، و هاوکات ئەو کەسانەشی سەری دەبڕن هیچ پشکنینێکیان بۆ نەکراوە تا بزانرێت هیچ نەخۆشیەکی گواستراوەیان نیە کە لەڕێگەی دەستلێدان و سەربڕینی ئاژەڵەکەوە بگوازرێتەوە
داوا لەهاوڵاتیان دەکەین دوور کەونەوە لەسەربڕینی ئاژەڵ لەشەقام و شوێنە گشتیەکان، و ڕووبکەنە سەربڕینخانە ڕەسمییەکان، کراوەن لەڕۆژانی جەژندا، بەشێوازی تەندروست بۆیان ئەنجامدەدرێت و بەئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازرێتەوە بۆ ماڵەکانیان گۆران قادر وای وت.
لیژنە هاوبەشەکان، لەسێ ڕۆژی پێش جەژن 9کەسیان دەستگیرکردووە، نزیکەی 20لاشەی ئاژەڵی بچووک و ژمارەیەک کەرەستەی دیکە دەستی بەسەرداگیراوە. [1]
02-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,572 times
Write your comment about this item!