بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# ڕایگەیاند توانیومانە سێ منداڵ کە لە دەستی داعش بوون، ڕزگار بکەین یەکێک لە #موسڵ# و دوانی دیکەش لە #سوریا# وتیشی دوو کچیش لە موسڵ ڕزگار کراون، بەڵام کوردی نازانن و دەڵێن ئێمە #ئێزدی#ن و خەڵکی #شەنگال#ین.
#حسێن قائیدی#، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ڕۆژی 31ی ئاب دوو منداڵمان لە سوریا لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکرد کە تەمەنی یەکێکیان 15 ساڵ و ئەویتر حەوت ساڵ بووە و خەڵکی کومەڵگەی خانەسور بوون.
وتیشی منداڵێکی ترمان لە شاری موسڵ ڕزگارکرد کە تەمەنی حەوت ساڵ بووە و دوای سێ ساڵ لە ڕفاندنی لەلایەن داعشەوە ڕزگارکرا.
بەوتەی قائیدی هەر هەمان ڕۆژ دوو کچمان بە ناوەکانی (زەینەب و فاتیما) کە لە دەستی چەکدارانی داعشدا بوون لە شاری موسڵ، ڕزگار کردووە کە ئەوان دەڵێن ئێمە ئێزدین، بەڵام ئێمە تەئکید نین، چونکە زمانی کوردی نازانن.[1]
02-09-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 17,315 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!