ژمارەی نوێژخوێنان کەم دەبێتەوە و ئەمساڵ 350 هەزار کەس بەشدارییان کرد
📊 آمار و گەپ آزمایی
بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەردەوام ژمارەی نوێژخوێنان لە هەرێمی کوردستان لە دابەزیندایەوە. مامۆستایانی ئایینی دەڵێن، هۆکارەکەی تەکنۆلۆژیایە و وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت ئەمساڵ زیاتر لە 350 هەزار کەس، بەشدارییان لە نوێژی جەژنی قورباندا کردووە کە بەشێکیان عەرەبن.
مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکان و رۆشنبیری لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند بۆ نوێژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف، زیاتر لە 350 هەزار نوێژخوێن بەشدارییان لە ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قورباندا کردووە، بەجۆرێک لە سەدا 95 مزگەوتەکانی کوردستان نوێژی جەژنیان تیادا کراوە، کە زیاترن لە 5 هەزار مزگەوتن.
دەیشڵێتئەمساڵ بە بەراوارد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی نوێژخوێنان کەمیکردووە، چونکە لە کۆی ئەو 350 هەزار نوێژخوێنە بەشێکی زۆری عەرەبەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراقن، کە ئێستا وەک ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا دەژین، لەکاتێکدا ساڵانی پێشوو رێژەکە زیاتر بوو.
نەقشبەندی وتیشیئەمساڵ بۆ وتاری رۆژی جەژن، هیچ رێنماییەک دانەنرابوو بۆ مامۆستایانی ئایینی و سەرجەمیان ئارەزوومەندانە وتاری نوێژی جەژنیان باسکردووە، وەک وتاری نوێژی هەینی هەژمارمان نەکردبوو کە تەوەرەکە دیاریکراو بێت.
هاوکات مەلا ئیسماعیل سوسەیی کە مامۆستایەکی ئایینی شاری هەولێرە و ساڵانێکی زۆر پێشنوێژ و وتارخوێن-ی کردووە، بۆ دواڕۆژ دەڵێت نەک بەپێی ئامارەکان بەڵکو لە تەماشاکردنی مزگەوتەکانیشدا دیارە کە ژمارەی نوێژخوێنان لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە و بەردەوامیش کەم دەبێتەوە.
لەبارەی هۆکارەکەیەوە، مامۆستا ئایینیەکە دەڵیت دوو هۆکار هەیە، یەکەمیان تەکنۆلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە کە خەڵک زیاتر بەوانەوە مەشغوڵە و ئاگاداری نوێژ و کاتەکان نییە، بۆیە کەمتر فریای نوێژ دەکەوێت، دووەمیشیان هۆکاری بوونی لایەنی ئەرک و سوننەتە کە خەڵک زۆر گرنگی پێنادات، بۆیە ژمارەی نوێژخوێنان لە کوردستان کەمبۆتەوە، ئەوەشی کە هەیە بەشێکی عەرەبە.
[1]
01-09-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)