🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 شەوچەرەی دیوەخان (رووداو، بەسەرهات، چیرۆک)
ئەبوبەکر شوان[1]
هەولێر - 2011
📕 شەوچەرەی دیوەخان (رووداو، بەسەرهات، چیرۆک)
👫 هەڤاڵ رەئوف یەحیا
لەساڵی 01-02-1969 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
👫 هەڤاڵ رەئوف یەحیا
📕 خۆیبوون - هیوا - ژ. ک؛ لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری
هیوا عەزیز سەعید[1]
2006
📕 خۆیبوون - هیوا - ژ. ک؛ لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری
📕 کورتە و پوختەی ئیحیا عولووموددین
نووسەر: ئیمام موحەممەد غەزالی
وەرگێڕ: سەعید کەڕەمی
کەڕەتی چاپ: یەکەم (1393)
بڵاوکەرەوە: بڵاوکردنەوەی کوردستان (انتشارات کردستان) [1]
📕 کورتە و پوختەی ئیحیا عولووموددین
📕 بۆچی لەناو نوێژدا هۆش و فیکرم دەڕوات؟
نووسینی: ئازاد فائق پێنجوێنی [1]
📕 بۆچی لەناو نوێژدا هۆش و فیکرم دەڕوات؟
💬 بوو بوو، نەبوو کەڕەپوو
بوو بوو، نەبوو کەڕەپوو
هەر لەسەر کەڕەپوو وتراویشە(ئیمانی سوکە هەروەک کەڕەپوو) کەڕەپوو بەفرێکی تەنکە و زوو دەتوێتەوە و زۆر خۆی ناگرێت و نامێنێتەوە، ئەوەش بووە بە ئیدیۆم ئەگەر زۆر بەتەمای کارێک یان ئیش
💬 بوو بوو، نەبوو کەڕەپوو
💬 بەردی بەستێ، چۆلەکەی دەشتێ
بەردی بەستێ، چۆلەکەی دەشتێ
بەست، پانتاییەکی گەورەیە لە بەردۆچکەی ڕاپێچراو و ڕاماڵراوی ڕووباران دروست دەبێت، بەگوێرەی شوێنی پێکهاتنیان شێوەیان جیاوازە لە دامێنی شاخەکان شێوە پانکەییە و لە دەڵتاکان سێگ
💬 بەردی بەستێ، چۆلەکەی دەشتێ
💬 بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ
بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ
ئه و ووڵاغە بەرزەی لە ئەسپ و ماین دەتکێتەوە، ئەگەر بۆ سوارسوارێنێ و غارغارێن دەست نەدات، باری پێ دەگوازرێتەوە، نازناوەکەوی دەبێتە(بار+گیر)، هەموو بارەبەرێک لەبەر
💬 بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ
📕 کتێبی مەستوورەی ئەردەڵان
نووسەر: بوخاری وشیار [1]
📕 کتێبی مەستوورەی ئەردەڵان
📕 بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ناوی کتێب: بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ناوی نوسەر: کۆسار عەرەب هەورامی
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی

بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ئایا هەرگیز ئەم پرسیارەت لەخۆت کردوە؟
ئایا هەر کات بیرۆکەی چونە ناو ژیانی
📕 بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
📄 هەتوان
یەک لە گۆڤارە پزیشکییەکانە، سەرنووسەرەکەی پڕۆفیسۆر دکتۆر هیوا عومەر ئەحمەدە، ماوەی 20 ساڵە بە بەردەوامی لە شاری سلێمانی دەردەچێت. تا ئێستا 231 ژمارەی لێ دەرچووە.
[1]
📄 هەتوان
📕 خەونی حوشتر
نووسین: شاخەوان حەمە مامۆکی
بابەت: چیرۆکی مناڵان
📕 خەونی حوشتر
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
ئەبوبەکر شوان[1]
هەولێر - 2010
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
📕 پۆلیسی تەکنیکار
نووسین: د.مارسیل لوکلیر
وەرگێڕانی: غفران سەلیم سام
📕 پۆلیسی تەکنیکار
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
نووسین: مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی
پیاچوونەوە: شاخەوان عەلی مامۆکی
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
👫 حەسەن خەتیب
حەسەن خەتیب کوڕی خەتیبی سلێمانییە و ساڵی 1953 لە گەڕەکی حاجیحانی شاری ناوبراو لە دایکبووە.
کەسێکی چاکەخوازە.
خانەوادەکەی بە ڕەچەڵەک خەڵکی شارۆچکەی قەرەداغن.
لە ئێستا دا مامۆستای زانکۆییە لە شاری سل
👫 حەسەن خەتیب
📕 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی سادە بۆ خولقاندنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
نووسینی: جۆن گۆردن و دامۆن وێست
وەرگێڕانی: ئەبوبەکر شیوەڕەزی [1]
📕 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی سادە بۆ خولقاندنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
نووسینی: ئارتۆ پائاسیلننا
وەرگێڕانی: ئەمیر قازی [1]
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
☂️ پارت و رێکخراوەکان
ئەمنە سوورەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
08-03-1991
✌️ شەهیدان
محەمەد فەتاح
👫 کەسایەتییەکان
گوڵزار محەمەدی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
07-03-2021
📊 ڕێژەی هاتنی ئاوارەکانی مووسڵ بۆ هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ڕێژەی هاتنی ئاوارەکانی مووسڵ بۆ هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
📊 ئامار و راپرسی

بەهۆی نالەباری و نەبوونی خزمەتگوزاریی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشداعش، تا دێت ژمارەی ئەو ئاوارانە زیاد دەبن، کە بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان ئاوارە دەبن. بەو هۆیەشەوە بە بەردەوامی ژمارەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن زیاد دەبێ. لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر هۆکاری زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکرێت.
ڕزگار عوبێد، سەرپەرشتیاری کەمپەکانی زۆمی حەسەن شام، لەبارەی ژمارەی کەمپەکان و چۆنیەتیی ئیش و کارەکانیان بۆ (باس) گوتی: ”زۆمی حەسەن شام، بریتییە لە 5 کەمپ، نزیکەی 15 هەزار خێزان و زیاتر لە 77 هەزار کەس تێیدا نیشتەجێ کراون. کە سەرجەمیان خەڵکی مووسڵ و دەروبەری مووسڵن. وەک چاوەڕێمان دەکرد دوای ئازادکردنی مووسڵ خەڵکانێکی زۆر بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام بەداخەوە پێشبینییەکان پێچەوانە بوون. ڕۆژانە هاتن و چوون بەردەوامە، ڕۆژانە ژمارەی ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە لەنێوان 30 بۆ 40 خێزان دەبێ، ژمارەی ئەو خێزانانەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن لەنێوان 100 بۆ 150 خێزان دەبێت“.
ڕزگار عوبێد ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد، کە ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە مووسڵ، خاوەن کارن، یان فەرمانبەری حکوومەتن، یان ماڵەکانیان وەکوو خۆی ماونەتەوە و هیچیان بەسەر نەهاتووە، ئەوانەیش کە تا ئێستا ماونەتەوە، یاخود بەردەوام ڕوو لەو کەمپانە دەکەن، ئەو کەسانەن کە بەتەواوی ماڵەکانیان وێران بووە و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانیش لە شارەکەیاندا هۆکارێکی ترە.
گوتیشی: ”بۆ ئیدارەدانی کەمپەکان زیاتر لە 150 کارمەندمان هەیە، کە بەشێوەی گرووپ لە ماوەی 24 سەعاتدا کارەکانیان دابەش کراوە، بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوو نەدات، زۆر بەباشی ئیش و کارەکانمان جێبەجێ دەبن. هەر بۆیەش ئەوەی جێی شانازییە بۆ ئێمە، بە گوتەی ڕێکخراوە بیانییەکان ئەو کەمپانەی کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە سەرپەرشتی دەکرێن، سەرکەوتووترین کەمپن لەسەر ئاستی عێراقدا“.
سەرپەرشتیاری کەمپەکان ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە لە سەرجەم کەمپەکاندا قوتابخانە و بنکەی تەندروستی هەیە، بەڵام بەهۆی دووریی شوێنی جوگرافیی کەمپەکانمانەوە لە شاری هەولێر، گەورەترین کێشەمان لایەنی تەندروستی بووە، کەمیی ئامبۆڵانیسش یەکێکە لە گرفتەکانمان، چەندین جاریش داوامان کردووە نەخۆشخانەیەکی گەورە دروست بکرێت تا ساڵەی لەدایکبوون و نەشتەرگەریشی تێدا بێت، بەڵام تا ئێستا نەکراوە.
سەبارەت بەوەی کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەک چۆن ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کاتی هاتنی ئەو ئاوارانە، لە کاتی گەڕانەوەشدا چ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش دەکات، ڕزگار عوبێد گوتی: ”ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە، جگە لەو خیوەتەکەیان کە دوای ئەوان خێزانێکی تری لێ نیشتەجێ دەکرێت، هەموو کەلوپەلەکانی تر لەگەڵ خۆیان دەبەن“.
سەرپەرشتیاری کەمپەکان ڕاشی گەیاند، کە رێکخراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەناو شاری مووسڵدا لە هەفتەدا 3 ڕۆژ، لە هەر ڕۆژێکدا هاوکاری بەسەر 1000 لەو خێزانانە دابەش دەکات کە گەڕاونەتەوە و بەنیازیشن لە ماوەیەکی نزیکدا تیمەکانیان بەشێوەیەکی فراوانتر خزمەت بکەن، بۆ ئەوەی جارێکی تر ئاوارە نەبنەوە و بتوانن بمێننەوە.
گوتیشی: ”بەهۆی تێکەڵاویمان لەگەڵیاندا، لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ئیدارەی کەمپەکان، پێمان دەڵێن خۆزگە ئێمەش بمانتوانیبوایە بە دەنگدانمان بە (بەڵێ) بەشداریمان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکردبا“.
شۆڕش محەمەد، کارمەندێکی کارگێڕی کەمپی (حەسەن شام)ە. وەک خۆی باسی کرد، جگە لە کارەکانی خۆی، زۆر جار وەک مامۆستایەکی خۆبەخشیش وانەی ئینگلیزی بە قوتابییەکانی کەمپەکە دەڵێتەوە. گوتیشی: ”هەست بە دڵخۆشی دەکەم کاتێک وانە بە 370 منداڵان دەڵێمەوە، چونکە بەشێک لەو منداڵانە بێ دایک و باوکن، کە ژمارەیان 6 منداڵە و پێویستیان بە نازێکی زۆر هەیە. بۆیە تەحەمولکردن لەگەڵیان زۆر تایبەتە“.
ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد، کە لەگەڵ مامۆستا هاوڕێکانی، وانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و بیرکاری و وێنەکێشان و مۆسیقا فێری قوتابییەکان دەکەن و زۆر جاریش وانەی تایبەت بە هۆشیارکردنەوەیان فێر دەکەن، چونکە بەشێک لەو مندڵانە دووچاری بارودۆخێکی خراپی دەروونی بوونەتەوە، باسی لەوەش کرد: ”زۆر لە قوتابییەکان نزیک دەبینەوە و نازی زۆریان پێ دەدەین، بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە دەروونییەی هەیانە پڕ بکەینەوە، بۆیە زۆر جار بە دایە و بابە بانگمان دەکەن“.
مەحمود کازم، یەکێکە لەو شوفێرانەی کە لەگەڵ هاوپیشەکانی لەبەردەم دەرگای سەرەکیی کەمپەکە چاوەڕێیە، هەر کە مالێک بڕیاری دا بگەڕێتەوە مووسڵ، ئەوان بە نۆرە لەبەرامبەر کرێی گواستنەوەی هەر ماڵێک بۆ مووسڵ بڕی 50 هەزار دینار وەردەگرن. مەحمود باسی لەوەش کرد بەهۆی زۆر هاتوچۆکردنیان بۆ مووسڵ، ئەو جۆرە ژیانەیان پێ ئاساییە و هیچ مەترسییەک نابینن. ئەو شوفێرە ئەوەشی خستە ڕوو، کە بەشێک لەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە، بەهۆی وێرانبوونی ماڵەکانیان، خانوو بە کرێ دەگرن، یاخود دەچنە ناو بینایەی قوتابخانەکانەوە.
دەنیس رووتۆڤیتس، سەرۆکی ڕێکخراوی خێرخوازیی Edinburgh Direct Aidی بەریتانییە، لە کاتی سەردانمان بۆ کەمپەکان، ئەوان بەنیازی کردنەوەی پڕۆژەیەک کە بریتی بوو لە کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بۆ مندلانی بێ دایک و باوک، هاتبوونە نێو کەمپەکانەوە. سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەکەیان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ هەفتەنامەی (باس) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ”لە سەرەتای مانگی تەمووزدا، بۆ یەکەم جار سەردانی هەرێمی کوردستانمان کردووە و هەر زوو بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پلانی ئەم پرۆژەمان داڕشتووە. لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ شاری ئێدینبرگی بەریتانیا، ڕێکخراوەکەمان دەستی کردووە بە بانگەوازیی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ پڕۆژەکە و لە ماوەیەکی کەمدا کەلوپەلی پێویست و بەشێک لە خەرجیی پرۆژەکە دەستەبەر کرا و گەیاندمانە کوردستان“.
خاوەنی ڕێکخراوە خێرخوازییەکە جەختی کردەوە، کە بۆ ئەوان ئەم پرۆژەیە کارێکی ناوازە بوو، چونکە کەسانی سوودمەند ئه و منداڵانەن کە قوربانیی دەستی تیرۆرن و لە ئەنجامی شەڕەکان دایک و باوک، یان یەکێکیان لەدەست داوە.
رووتۆڤیتس، ڕاشی گەیاند ڕێکخراوەکەی هیواخوازە لە داهاتوو بتوانێت کۆمەکی زیاتر دەستەبەر بکات و بیگەیەنێتە ئاوارە و پەنابەرەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
لای خۆشییەوە ئاوات ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە هاوکات لە کاتی کردنەوەی سەنتەری ئازیزان لە کەمپی حەسەن شام ئامادەبوو، لە بارەی پڕۆژەکەوە گوتی: ”دەمانەوێت ئەو منداڵانەی بێ دایک و باوکن، لەڕێی ئەو سەنتەرەوە بتوانن چاکسازی و پەروەردەیەکی باشیان بکەین، چونکە ئەوان لەژێر فکرە و سیاسەتی تیرۆرستیی داعشدا پەروەردە کراون، بۆیە ئەگەر نەتوانین گۆڕانکارییان تێدا دروست بکەین، ئەوا لە داهاتوودا مەترسییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی دروست دەکەن. بۆیە بە ئەرکمان زانیوە کە شوێنێکی تایبەت و جیاوازتر بۆ ئەو منداڵانە دروست بکەین کە بێ دایک و باوکن“.
ئاوات ئەحمەد، خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی بە ناردنی کۆمەکی دارایی لەلایەن ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییەی بەریتانیا. گوتیشی: ”ئێمەش وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مەبلەغێکی ترمان خستە سەر، بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆژەیەکی باشتر ئەنجام بدەین“.
سەبارەت بە ئامادەبوونی خاوەنی رێکخراوە بەریتانییەکە بۆ کردنەوەی ئەو پڕۆژەیە، گوتی: ”بۆ شارەزابوونیان لە کارە مرۆییەکانمان و ئەو کارەساتەی کە لەناوچەکەدا هەیە، پێمان باش بوو خۆیان بێن بۆ کردنەوەی پڕۆژەکە، چونکە لە کاتی گەڕانەوەیاندا دەتوانن زیاتر قەناعەت بە خەڵکانی خێرخوازی وڵاتەکەیان بێنن، کە ناوچەکە پێویستیی بە هاوکاریی مرۆیی زیاتر هەیە“.
ئەوەی جێگای خۆشحاڵی بوو، کونسوڵی بەریتانیا بۆ کردنەوەی پڕۆژەکە ئامادە بوو، بەڵێنی ئەوەشی دا لە ماوەیەکی نزیک پڕۆژەی باشتر ئەنجام بدەن.
سەبارەت بە فراوانبوونی سنووری کارکردنی دەزگاکەیان جگە لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: ”دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە، لەبەرئەوەی ئێستا لە ویلایەتی تاکساس لە شاری داڵاس، مۆڵەتی کارکردنمان وەرگرتووە، ئەوەش بەو مانایە دێت بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تر دەتوانێت لەوێش کار بکات. جگە لەوەش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەندامە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. لەوەشدا دەسەڵاتی ئەوەمان پێ دراوە بەشداریی چەندان کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمینار بکەین. نەک تەنیا لە بواری هاوکاریی مرۆیی و خۆراک، بەڵکوو لە بواری مافەکانی مرۆڤ و مافی کەمەنەتەوەییەکان. بۆیەش لە بەرنامەماندایە لە ماوەیەکی نزیکدا سەبارەت بە باسکردن لە ئازار و گرفت و مەینەتییەکانی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر فشاری داعش، لە ئاستێکی باڵادا، بە بەشداریی نوێنەری سەرجەم پێکهاتە ئایینیی و نەتەوەییەکان، سیمینارێک ئەنجام بدەین. بۆ ئەوەی جگە لەو هاوکارییە مرۆییەی کە دەیکەین، لە داهاتوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ببێتە پارێزەرێکی باش بۆ بەرجەستەکردنی مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە هەرێمی کوردستان“.[1]
01-09-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 01-09-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-09-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-09-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 1 2017 3:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 1 2017 9:03PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 1 2017 9:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,913 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 شەوچەرەی دیوەخان (روود...
  📖 خۆیبوون - هیوا - ژ. ک؛...
  📖 نامەی کچێکی مردوو
  📖 کورتە و پوختەی ئیحیا ع...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 08-03-2021
  🗓️ 07-03-2021
  🗓️ 06-03-2021
  🗓️ 05-03-2021
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەمنە سوورەکە
ئەمنە سوورەکە، لە ساڵی 1979 لە سەرداوای حکومەتی ئەوسای عێراقی بۆ کۆلیژی کشتوکاڵ دروستکراوە و دواتر بۆتە ئیدارە محەلی سلێمانی، پاشان کرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و کەسانی ئازادی خواز. لە بەرئەوەی ڕەنگی باڵەخانەکە سوورە بۆیە پێی وتراوە (ئەمنە سوورەکە). لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 لە رۆژی 08-03-1991دا ئازاد کراو لە 1995 کراوەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە و چەندان بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە گشتیان گوزارشت لە تاوانەکانی رژێمی روخاوی سەدام لە دژی کورد دەکەن. ڕۆژانە هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەکەن و بە چاوی
ئەمنە سوورەکە
08-03-1991
باشووری کوردستان
- گرتنی ئەمنە سوورەکە و رزگارکردنی تەواوی پارێزگای سلێمانی.
08-03-1991
محەمەد فەتاح
لە رێکەوتی 08-03-1991 لە دووەم رۆژی راپەرینەکە لە ئەمنە سورەکە شاری سلێمانی شەهید بووە.
محەمەد فەتاح
گوڵزار محەمەدی
گوڵزار محەممەدی، هونەرمەندی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دواییکرد.
گوڵزار محەممەدی کەسێکی ناسراو بوو لە شانۆی ئێراندا و لە بواری شانۆی بووکەڵەدا چالاکی هەبوو. دەرهێنەری چەندین شانۆی بەنێوبانگی بووکەڵە بووە و یەک لەوانە لەناو خەڵکدا ناسراوترینبوو و بەناوی پاڵەوان پەمبە.
گوڵزار لە ساڵی 2017 سکرتێری ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی شانۆکارانی بووکەڵەی ئێران بوو، هەروەها بە سکرتێری 18یەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی بووکەڵەی ئێران هەڵبژێردرابوو.
گوڵزار محەممەدی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 08-03-2
گوڵزار محەمەدی
07-03-2021
باشووری کوردستان
- بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پاپای ڤاتیکان سەردانی باشووری کوردستانی کرد. پاپا فڕانسیس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەییشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی باشووری کوردستانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. پاشان پاپا چووە دەشتی نەینەوا و سەردانی قەرەقۆشی کرد. پاپا جاریکی تر گەڕایەوە هەولێر و بە عەنکاوەدا تێپەڕی و سڵاوی لە کریستیانەکان کرد. پاش ئەوە پاپا چوو بۆ یاریگای نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری و لەوێ نوێژی بۆ کریستیانەکان کرد. نوێژەکانی پاپا و ئامادەبووان هەموویان بە زمانی بێگانە بوون و زمانی کوردی زۆ
07-03-2021

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574