图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 515,985
图片 105,168
书籍 19,082
相关文件 95,644
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێژەی هاتنی ئاوارەکانی مووسڵ بۆ هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕێژەی هاتنی ئاوارەکانی مووسڵ بۆ هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
统计和调查

ڕێژەی هاتنی ئاوارەکانی مووسڵ بۆ هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
统计和调查

بەهۆی نالەباری و نەبوونی خزمەتگوزاریی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی #داعش#، تا دێت ژمارەی ئەو ئاوارانە زیاد دەبن، کە بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە و #هەرێمی کوردستان# ئاوارە دەبن. بەو هۆیەشەوە بە بەردەوامی ژمارەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن زیاد دەبێ. لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر هۆکاری زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکرێت.
ڕزگار عوبێد، سەرپەرشتیاری کەمپەکانی زۆمی حەسەن شام، لەبارەی ژمارەی کەمپەکان و چۆنیەتیی ئیش و کارەکانیان بۆ (باس) گوتی: ”زۆمی حەسەن شام، بریتییە لە 5 کەمپ، نزیکەی 15 هەزار خێزان و زیاتر لە 77 هەزار کەس تێیدا نیشتەجێ کراون. کە سەرجەمیان خەڵکی مووسڵ و دەروبەری مووسڵن. وەک چاوەڕێمان دەکرد دوای ئازادکردنی مووسڵ خەڵکانێکی زۆر بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام بەداخەوە پێشبینییەکان پێچەوانە بوون. ڕۆژانە هاتن و چوون بەردەوامە، ڕۆژانە ژمارەی ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە لەنێوان 30 بۆ 40 خێزان دەبێ، ژمارەی ئەو خێزانانەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن لەنێوان 100 بۆ 150 خێزان دەبێت“.
ڕزگار عوبێد ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد، کە ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە مووسڵ، خاوەن کارن، یان فەرمانبەری حکوومەتن، یان ماڵەکانیان وەکوو خۆی ماونەتەوە و هیچیان بەسەر نەهاتووە، ئەوانەیش کە تا ئێستا ماونەتەوە، یاخود بەردەوام ڕوو لەو کەمپانە دەکەن، ئەو کەسانەن کە بەتەواوی ماڵەکانیان وێران بووە و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانیش لە شارەکەیاندا هۆکارێکی ترە.
گوتیشی: ”بۆ ئیدارەدانی کەمپەکان زیاتر لە 150 کارمەندمان هەیە، کە بەشێوەی گرووپ لە ماوەی 24 سەعاتدا کارەکانیان دابەش کراوە، بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوو نەدات، زۆر بەباشی ئیش و کارەکانمان جێبەجێ دەبن. هەر بۆیەش ئەوەی جێی شانازییە بۆ ئێمە، بە گوتەی ڕێکخراوە بیانییەکان ئەو کەمپانەی کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە سەرپەرشتی دەکرێن، سەرکەوتووترین کەمپن لەسەر ئاستی عێراقدا“.
سەرپەرشتیاری کەمپەکان ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە لە سەرجەم کەمپەکاندا قوتابخانە و بنکەی تەندروستی هەیە، بەڵام بەهۆی دووریی شوێنی جوگرافیی کەمپەکانمانەوە لە شاری هەولێر، گەورەترین کێشەمان لایەنی تەندروستی بووە، کەمیی ئامبۆڵانیسش یەکێکە لە گرفتەکانمان، چەندین جاریش داوامان کردووە نەخۆشخانەیەکی گەورە دروست بکرێت تا ساڵەی لەدایکبوون و نەشتەرگەریشی تێدا بێت، بەڵام تا ئێستا نەکراوە.
سەبارەت بەوەی کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەک چۆن ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کاتی هاتنی ئەو ئاوارانە، لە کاتی گەڕانەوەشدا چ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش دەکات، ڕزگار عوبێد گوتی: ”ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە، جگە لەو خیوەتەکەیان کە دوای ئەوان خێزانێکی تری لێ نیشتەجێ دەکرێت، هەموو کەلوپەلەکانی تر لەگەڵ خۆیان دەبەن“.
سەرپەرشتیاری کەمپەکان ڕاشی گەیاند، کە ڕێکخراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەناو شاری مووسڵدا لە هەفتەدا 3 ڕۆژ، لە هەر ڕۆژێکدا هاوکاری بەسەر 1000 لەو خێزانانە دابەش دەکات کە گەڕاونەتەوە و بەنیازیشن لە ماوەیەکی نزیکدا تیمەکانیان بەشێوەیەکی فراوانتر خزمەت بکەن، بۆ ئەوەی جارێکی تر ئاوارە نەبنەوە و بتوانن بمێننەوە.
گوتیشی: ”بەهۆی تێکەڵاویمان لەگەڵیاندا، لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ئیدارەی کەمپەکان، پێمان دەڵێن خۆزگە ئێمەش بمانتوانیبوایە بە دەنگدانمان بە (بەڵێ) بەشداریمان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکردبا“.
شۆڕش محەمەد، کارمەندێکی کارگێڕی کەمپی (حەسەن شام)ە. وەک خۆی باسی کرد، جگە لە کارەکانی خۆی، زۆر جار وەک مامۆستایەکی خۆبەخشیش وانەی ئینگلیزی بە قوتابییەکانی کەمپەکە دەڵێتەوە. گوتیشی: ”هەست بە دڵخۆشی دەکەم کاتێک وانە بە 370 منداڵان دەڵێمەوە، چونکە بەشێک لەو منداڵانە بێ دایک و باوکن، کە ژمارەیان 6 منداڵە و پێویستیان بە نازێکی زۆر هەیە. بۆیە تەحەمولکردن لەگەڵیان زۆر تایبەتە“.
ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد، کە لەگەڵ مامۆستا هاوڕێکانی، وانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و بیرکاری و وێنەکێشان و مۆسیقا فێری قوتابییەکان دەکەن و زۆر جاریش وانەی تایبەت بە هۆشیارکردنەوەیان فێر دەکەن، چونکە بەشێک لەو مندڵانە دووچاری بارودۆخێکی خراپی دەروونی بوونەتەوە، باسی لەوەش کرد: ”زۆر لە قوتابییەکان نزیک دەبینەوە و نازی زۆریان پێ دەدەین، بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە دەروونییەی هەیانە پڕ بکەینەوە، بۆیە زۆر جار بە دایە و بابە بانگمان دەکەن“.
مەحمود کازم، یەکێکە لەو شوفێرانەی کە لەگەڵ هاوپیشەکانی لەبەردەم دەرگای سەرەکیی کەمپەکە چاوەڕێیە، هەر کە مالێک بڕیاری دا بگەڕێتەوە مووسڵ، ئەوان بە نۆرە لەبەرامبەر کرێی گواستنەوەی هەر ماڵێک بۆ مووسڵ بڕی 50 هەزار دینار وەردەگرن. مەحمود باسی لەوەش کرد بەهۆی زۆر هاتوچۆکردنیان بۆ مووسڵ، ئەو جۆرە ژیانەیان پێ ئاساییە و هیچ مەترسییەک نابینن. ئەو شوفێرە ئەوەشی خستە ڕوو، کە بەشێک لەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە، بەهۆی وێرانبوونی ماڵەکانیان، خانوو بە کرێ دەگرن، یاخود دەچنە ناو بینایەی قوتابخانەکانەوە.
دەنیس ڕووتۆڤیتس، سەرۆکی ڕێکخراوی خێرخوازیی Edinburgh Direct Aidی بەریتانییە، لە کاتی سەردانمان بۆ کەمپەکان، ئەوان بەنیازی کردنەوەی پڕۆژەیەک کە بریتی بوو لە کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بۆ مندلانی بێ دایک و باوک، هاتبوونە نێو کەمپەکانەوە. سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەکەیان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ هەفتەنامەی (باس) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ”لە سەرەتای مانگی تەمووزدا، بۆ یەکەم جار سەردانی هەرێمی کوردستانمان کردووە و هەر زوو بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پلانی ئەم پرۆژەمان داڕشتووە. لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ شاری ئێدینبرگی بەریتانیا، ڕێکخراوەکەمان دەستی کردووە بە بانگەوازیی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ پڕۆژەکە و لە ماوەیەکی کەمدا کەلوپەلی پێویست و بەشێک لە خەرجیی پرۆژەکە دەستەبەر کرا و گەیاندمانە کوردستان“.
خاوەنی ڕێکخراوە خێرخوازییەکە جەختی کردەوە، کە بۆ ئەوان ئەم پرۆژەیە کارێکی ناوازە بوو، چونکە کەسانی سوودمەند ئه و منداڵانەن کە قوربانیی دەستی تیرۆرن و لە ئەنجامی شەڕەکان دایک و باوک، یان یەکێکیان لەدەست داوە.
رووتۆڤیتس، ڕاشی گەیاند ڕێکخراوەکەی هیواخوازە لە داهاتوو بتوانێت کۆمەکی زیاتر دەستەبەر بکات و بیگەیەنێتە ئاوارە و پەنابەرەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
لای خۆشییەوە ئاوات ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە هاوکات لە کاتی کردنەوەی سەنتەری ئازیزان لە کەمپی حەسەن شام ئامادەبوو، لە بارەی پڕۆژەکەوە گوتی: ”دەمانەوێت ئەو منداڵانەی بێ دایک و باوکن، لەڕێی ئەو سەنتەرەوە بتوانن چاکسازی و پەروەردەیەکی باشیان بکەین، چونکە ئەوان لەژێر فکرە و سیاسەتی تیرۆرستیی داعشدا پەروەردە کراون، بۆیە ئەگەر نەتوانین گۆڕانکارییان تێدا دروست بکەین، ئەوا لە داهاتوودا مەترسییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی دروست دەکەن. بۆیە بە ئەرکمان زانیوە کە شوێنێکی تایبەت و جیاوازتر بۆ ئەو منداڵانە دروست بکەین کە بێ دایک و باوکن“.
ئاوات ئەحمەد، خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی بە ناردنی کۆمەکی دارایی لەلایەن ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییەی بەریتانیا. گوتیشی: ”ئێمەش وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مەبلەغێکی ترمان خستە سەر، بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆژەیەکی باشتر ئەنجام بدەین“.
سەبارەت بە ئامادەبوونی خاوەنی ڕێکخراوە بەریتانییەکە بۆ کردنەوەی ئەو پڕۆژەیە، گوتی: ”بۆ شارەزابوونیان لە کارە مرۆییەکانمان و ئەو کارەساتەی کە لەناوچەکەدا هەیە، پێمان باش بوو خۆیان بێن بۆ کردنەوەی پڕۆژەکە، چونکە لە کاتی گەڕانەوەیاندا دەتوانن زیاتر قەناعەت بە خەڵکانی خێرخوازی وڵاتەکەیان بێنن، کە ناوچەکە پێویستیی بە هاوکاریی مرۆیی زیاتر هەیە“.
ئەوەی جێگای خۆشحاڵی بوو، کونسوڵی بەریتانیا بۆ کردنەوەی پڕۆژەکە ئامادە بوو، بەڵێنی ئەوەشی دا لە ماوەیەکی نزیک پڕۆژەی باشتر ئەنجام بدەن.
سەبارەت بە فراوانبوونی سنووری کارکردنی دەزگاکەیان جگە لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: ”دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە، لەبەرئەوەی ئێستا لە ویلایەتی تاکساس لە شاری داڵاس، مۆڵەتی کارکردنمان وەرگرتووە، ئەوەش بەو مانایە دێت بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تر دەتوانێت لەوێش کار بکات. جگە لەوەش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەندامە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. لەوەشدا دەسەڵاتی ئەوەمان پێ دراوە بەشداریی چەندان کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمینار بکەین. نەک تەنیا لە بواری هاوکاریی مرۆیی و خۆراک، بەڵکوو لە بواری مافەکانی مرۆڤ و مافی کەمەنەتەوەییەکان. بۆیەش لە بەرنامەماندایە لە ماوەیەکی نزیکدا سەبارەت بە باسکردن لە ئازار و گرفت و مەینەتییەکانی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر فشاری داعش، لە ئاستێکی باڵادا، بە بەشداریی نوێنەری سەرجەم پێکهاتە ئایینیی و نەتەوەییەکان، سیمینارێک ئەنجام بدەین. بۆ ئەوەی جگە لەو هاوکارییە مرۆییەی کە دەیکەین، لە داهاتوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ببێتە پارێزەرێکی باش بۆ بەرجەستەکردنی مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە هەرێمی کوردستان“.[1]
01-09-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,674
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 01-09-2017
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 01-09-2017 (7 年份的)
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 战争罪行
统计数据类型: No specified T4 495
Technical Metadata
项目质量: 93%
93%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 01-09-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on01-09-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):01-09-2017
URL
此产品已被浏览3,674
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 515,985
图片 105,168
书籍 19,082
相关文件 95,644
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!