زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی
📊 آمار و گەپ آزمایی
ڕێوەبەری گەشتوگوزاری
سلێمانیسلێمانی بەوەکالەت رایدەگەیەنێت هاتنی گەشتیاران بۆ شارەکە بەبەراورد بەساڵی رابردوو زیادیان کردووەو دەڵێت تا دوێنێ 80 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوری پارێزگاکە.
ئاراس ئەحمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بەوەکالەت لەبارەی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بە خەندانی راگەیاند، ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، تا ئێستا زیاتر 80 هەزار گەشتیار ڕوویانکردۆتە پارێزگای سلێمانی لە دوای جەژنیش ئامارەکان لە کۆنگرەیەکی ڕژنامەوانیدا ڕادەگەیەنین.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە گەشتیاران بەشێوەیەکی گشتیی لەناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە سلێمانی و بەشێکی دیکەشیان لەکوردستانی رۆژهەڵاتەوە هاتوون.
لەبارەی هۆکاری زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانیشەوە، ئاراس ئەحمەد باسی لەوە کرد کەشوهەوا فێنک بووە و وەرزی خوێندن هێشتا دەستی پێنەکردوە، ئەمانە هۆکار بون بۆ زیادبوونی هاتنی ڕێژەی گەشتیاران لە سلێمانی.
[1]
01-09-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)