بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت لە ڕۆژانی پێش جەژندا هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر زیادی کردووەو ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری #ئێران#یش هاتوونەتە شارەکە.
نەریمان فازیڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر لەبارەی هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا بەخەندانی ڕاگەیاند، هاتنی ڕێژەی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە لە پارێزگای هەولێر و لەسێیەم ڕۆژی جەژنیشدا ئامارەکان ڕادەگەیەنن.
وتیشی، زۆربەی ئەوگەشتیارانە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری #عێراق#ەوە هاتوونەتە پارێزگای هەولێر.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ئێرانیش هاتوونەتە هەولێر، بەهۆی ئەوەی لەناوچەکانی #حاجی هۆمەران# و #چۆمان# چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری ئەنجام دراون کاریگەری هەبووە کە ڕێژەی گەشتیارانی ئێران زیاد بکات.
لە ڕۆژانی جەژن و بۆنەکانی دیکەدا، شارەکانی #هەرێمی کوردستان# میوانداری هەزاران گەشتیاریی بیانی دەکەن کە زۆرینەیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە دێن، هەروەها بە پلەی دووەم گەشتیاران لە شارەکانی ئێرانەوە دێن.01-09-2017 [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,064 times
Write your comment about this item!