گەشتوگوزاری هەولێر: هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە
📊 آمار و گەپ آزمایی
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری
هەولێرهەولێر رایدەگەیەنێت لە رۆژانی پێش جەژندا هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر زیادی کردووەو ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری
ئێرانئێرانیش هاتوونەتە شارەکە.
نەریمان فازیڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر لەبارەی هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای هەولێر لە رۆژانی جەژندا بەخەندانی ڕاگەیاند، هاتنی ڕێژەی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە لە پارێزگای هەولێر و لەسێیەم ڕۆژی جەژنیشدا ئامارەکان ڕادەگەیەنن.
وتیشی، زۆربەی ئەوگەشتیارانە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری
عێراقعێراقەوە هاتوونەتە پارێزگای هەولێر.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ئێرانیش هاتوونەتە هەولێر، بەهۆی ئەوەی لەناوچەکانی
حاجی هۆمەرانحاجی هۆمەران و
چۆمانچۆمان چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری ئەنجام دراون کاریگەری هەبووە کە ڕێژەی گەشتیارانی ئێران زیاد بکات.
لە رۆژانی جەژن و بۆنەکانی دیکەدا، شارەکانی
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان میوانداری هەزاران گەشتیاریی بیانی دەکەن کە زۆرینەیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە دێن، هەروەها بە پلەی دووەم گەشتیاران لە شارەکانی ئێرانەوە دێن.01-09-2017
[1] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)