کەرتی گەشتیاری لە جەژندا دەبووژێتەوە
📊 آمار و گەپ آزمایی
دەیان هەزار گەشتیار لە
عێراقعێراقەوە بۆ پشووی جەژن چوونەتە
باشووری کوردستانباشووری کوردستان، هۆتێل و میوانخانەکان قەرەباڵخییان لە سەرە لە بازگەکاندا کارمەندانی گەشتوگوزار هاوکاری گەشتیاران دەکەن هاوکات پشکنینی ورد دەکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایش.
ئەمساڵ رێژەی
گەشتیاریگەشتیاری 60% زیادی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران لە باشووری کوردستان دوو ملیۆن کەس تێپەرێنێت.
گەشتیاران پەلەیانە بۆ ئەوەی زووتر لە بازگەکان دەربازیانبێت و بگەنە ناوچە گەشتیارییەکان، دوعا خۆی و 7 کەس لە خانەوادەکەی لە بەغداوە هاتوون، ئەو کە یەکەمجارە دێتە باشووری کوردستان، دەیەوێت راستەوخۆ ئەو دیمەن و شوێنە گەشتیاریانە ببینێت کە لە وێنەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان بەرچاوی کەوتوون.
دوعا جاسم، گەشتیارێکی خەڵکی بەغدا بە رووداوی راگەیاند: من لە بەغداوە هاتووم، بۆ ئەوەی دیمەنە دڵڕفێنەکانی ئێرە ببینم، هاتووم کەشوهەوا بگۆڕم ئێرە لە بەغدا باشترە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەوێ هەیە، هاتووم کاتێکی خۆش بەسەربەرم.
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواوی کردووە و لە رێگای کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەرگای واڵاکردووە بۆ پێشوازی لە دەیان هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژنی قوربان، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێک و 740 هەزار گەشتیار کە زۆربەیان عێراقین هاتوونەتە باشووری کوردستان.
لەم وەرزەدا گەشتیاران رژاونەتە شوێنە گەشتیارییەکانی باشووری کوردستان، پێدەچێت ئەم دیمەنانەش تا کۆتایی ئەم مانگە ببیندرێن، چونکە لە عێراق زۆری نەماوە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، لە دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی گەشتیاران 2 ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: لە راستیدا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک و 470 هەزار گەشتیار هاتوون، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو 61% زیادی کردووە، ئەوەش ئاماژەیەکە کە رێژەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە، وەک ئەوەی پێشبینیمان کردبوو کە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بگاتە 2 ملیۆن گەشتیار، چاوەڕواندەکرێت لەو ژمارەیەش زیاتربێت.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەیان ناوچەی جیاوازی گەشتیاری و زیاتر لە 950 هۆتێل و مۆتێل کە زیاتر لە 70 هەزار قەرەوێلە لە خۆدەگرن، هەروەها 1800 چێشتخانەو ریستۆرانت و 90 گوندی گەشتیاری هەیە.
[1] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)