350 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان نوێژی جەژنیان کرد
📊 ئامار و راپرسی
بەرپرسێکی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 350 هەزار کەس، لە پێنج هەزار و 500 مزگەوت، بەشداری نوێژی
جەژنی قوربانجەژنی قوربانیان کردووە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبەرەبەیانی رۆژی هەینی (01-09-2017) و لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، نزیکەی 350 هەزار کەس لە پێنج هەزار و 500 مزگەوتی هەرێمی کوردستان، بەشداری نوێژی جەژنی قوربانیان کرد.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان گوتی بەبێ ئەوەی هیچ رێنماییەک لە وەزارەتی ئەوقاف هەبێت بۆ گوتاری جەژنی قوربان، زۆرینەی مامۆستایانی ئایینی باسی سەربەخۆیی کوردستان و گشتپرسییان کرد و هیوایان بەوە خواستووە جەژنی داهاتوو لە کوردستانێکی سەربەخۆدا بکەن.
لە هەرێمی کوردستاندا پێنج هەزار و 500 مزگەوت هەن لە هەموو ئەو مزگەوتانەشدا نوێژی جەژنی قوربان کراوە.
[1]
01-09-2017