باکووری کوردستان
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند:لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین موشدا گەریلاکانمان ڕۆژی 31ی ئاب لە باژێرگان و
شەمزینانشەمزینانی سەر بە
جولەمێرگجولەمێرگ چالاکیان ئەنجام دا، سەرلەبەیانیی دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەکی سەرلەبەیانی دژی بارەگایەکی سوپای تورک لە دەوروبەری شەمزینان چالاکییەک ئەنجام درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانرا، ئێوارەی دوێنێش لە سەر گردی ئاستەنگی ڕەش لە نزیک شارۆچکەی باژێرگانی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجام درا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی تورک کوژرا.
[3]
- لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شارۆچکەی
سیلڤانسیلڤان سەر بە پارێزگای
ئامەدئامەدی باکووری کوردستان، 15 کەس بریندار بوون.
[4]
باشووری کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ دوای نوێژی
جەژنی قوربانجەژنی قوربان لە مزگەوتی کوردستان لە سەر ڕێگای
چەمچەماڵچەمچەماڵ -
قادرکەرەمقادرکەرەم، نزیک شارەدێی
تەکیەی جەباریتەکیەی جەباری، هێرش کراوەتە سەر مامۆستا مەلا محەمەد حەمید وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتەکە و بریندار دەکرێت.
[1]
- شەش چەکداری خۆکوژی
داعشداعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە میحوەری عیازیە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەیش ڕایدەگەیەنێت شکستمان بەو هێرشە خۆکوژییە هێنا و تەرمەکانیان لە بەر دەستی ئێمەدان.
[1]
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی خەرائیج لە میحوەری عیازیە 10 پیاو و 20 ژنی داعش لەگەڵ منداڵەکانیان دەستگیردەکەن.
[1]
-
کۆسرەت ڕەسوڵکۆسرەت ڕەسوڵ لە سەردانێکیدا بۆ لای هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی
خورماتووخورماتوو ڕایگەیاند: ئەو شوێنەی پێشمەرگە ڕزگاری کردبێت دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
[2]
- دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لەبارەی
کەرکوککەرکوکەوە ڕایگەیاند کە کەرکوک شارێکی تورکییە و هەر واش دەمێنێتەوە، بڕیاری ئەنجومەنی شارەکەش ناڕەوایە.
[3]
- لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی
باشماخباشماخ وەستاوە و تەنیا ڕێگە بەهاتوچۆی گەشتیاران، لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدرێت.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
-
جیهان شێخ ئەحمەدجیهان شێخ ئەحمەد، وتەبێژی فەرمیی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی تووڕەیی فورات بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە مزگێنی ڕزگارردنی دوو گەڕەکی دیکەی دایە هاوڵاتیان.
[3]
- ئەمڕۆ لە جرنییە کاتێک چەتەیەک دەیویست بۆمبێک لە ناو خەڵکدا بتەقێنێتەوە، لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا و ڕێگای پێنەدار کۆمەڵکوژی پێکبێنێت.
[3]