بەیاننامە
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# دەنگی لەسەر پرۆژەی لیستی برایەتی کەرکووک دا کەتایبەت بوو بە بەشداریکردنی پارێزگای کەرکووک لە #ڕیفراندۆم#ی سەربەخۆی کوردستان.
ئێمە لە کاتێکدا کەدەست خۆشی خۆمان دەگەیەنینە خوشک و برایانمان لە لیستی برایەتی و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە هەمانکاتدا پیرۆزبای خۆمان دەگەیەنینە تەواوی خەڵکی کەرکووک و کوردستان و بەڵینیش دەدەین خوشک و برایانتان لە فراکسێۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پشتگیری سەرجەم هەوڵەکانتان دەکەن لە پێناو گەڕاندنەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەو شارە، ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لە ئێستادا سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ئیتر دەبێت خەڵکی کەرکووکیش هاوشێوەی شارەکانی تری هەرێمی کوردستان بە مافە دەستوری و یاساییەکانی خۆیان شادبن، دوای ئەوەی لەماوەی زیاتر لە 14 ساڵی حکومرانی ناوەند بەشی کەرکووکیەکان ویرانکاری و پێشێلکردنی دەستورو تیرۆرو تۆقاند بووە،دیسانە دوپاتی پشتگیری خۆمان بۆ هەوڵەکانتان ڕادەگەیەنین.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان.
فراکسێۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی عێراق
30-08-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,425