پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ڕیفراندۆم لە ناوچە دابڕێنراوەکان لە بەردەم مەترسی ژمارە و هەڕەشەی دۆخەکەدا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕیفراندۆم لە ناوچە دابڕێنراوەکان لە بەردەم مەترسی ژمارە و هەڕەشەی دۆخەکەدا
ئامار و ڕاپرسی

ڕیفراندۆم لە ناوچە دابڕێنراوەکان لە بەردەم مەترسی ژمارە و هەڕەشەی دۆخەکەدا
ئامار و ڕاپرسی

$رەوتەکان$
وابڕیارە لە 25ی‌ مانگی‌ ئەیلولی‌ داهاتوو لە هەرێم #ڕیفراندۆم# بۆ سەربەخۆیی‌ کوردستان بکرێت و پرۆسەکەش ناوچە کوردستانییەکانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم دەگرێتەوە کە #ناوچە دابڕێنراوەکان# و ناوچە جێناکۆکەکانیشی‌ پێدەڵێن.
بورهان حاجی‌ سلێمان له و بارەیەوە لێکۆڵینەوەیەکی‌ ئەنجامداوە و پێیوایە، ئه و ڕیفراندۆمە چەند بۆ شار و ناوچەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان گرنگە، دوو هێندە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان و بە تایبەت بۆ شاری‌ #کەرکووک# گرنگی‌ هەیە، چونکە بەبۆچوونی‌ ئەو، لەڕێی‌ ئه و ڕیفراندۆمەوە دەکرێت ئایندە و چارەنوسی‌ ئه و ناوچانە و شاری‌ کەرکووک دیاریی‌ بکرێت.
بۆیە پێیوایە، دەبوو ئامادەکاریی‌ زیاتر بۆ ئه و پرۆسەیە بکرێت و کاریی‌ زیاتر لەپێناو ڕیفراندۆمدا بکرێت لە ناوچە دابڕێنراوەکان کە تێیاندا جگە لە نەتەوەی‌ کورد، نەتەوەکانی‌ تری‌ وەک (عەرەب و تورکمان و کریستیان)یش نیشتەجێن و دەبوو بەر لە هەنگاونان بەره و ئه و ئامانجە، گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ ئه و پێکهاتانە بکرێت و لانی‌ کەم ئیغرابکرێت بەوەی‌ کە لە سایەی‌ قەوارەی‌ کوردیدا لە ئایندە، ڕەوشی‌ ژیانیان باشتر دەبێت لەئێستا و لە ڕەوشێکی‌ زیاتر سەقامگیر و ئارامتردا دەژین.
بورهان حاجی‌ سلێمان لەگەڵ ئەوەی‌ پرسی‌ ڕیفراندۆمی‌ لەئێستادا بە وردی‌ باسکردووە، باسی‌ لە هەردوو بەرەی‌ (بەڵێ‌) و (نەخێر)یش کردووە، ئاماژەی‌ بە ئەزمونەکانی‌ تری‌ ڕیفراندۆمیش کردووە لە جیهان و تیشکی‌ خستووەتەسەر لایەنە ئەرێنی‌ و نەرێنییەکانی‌ ئه و پرۆسەیە لەم قۆناغەی‌ ئێستای‌ هەرێمی‌ کوردستان، بە تایبەتیش بۆ ئه و ناوچانەی‌ لە دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێمی‌ کوردستانن.
لەبەر گرنگی‌ لێکۆڵینەوەکە لەسەر پرسی‌ ڕیفراندۆم لە ناوچە دابڕێنراوەکان، ڕەوتەکان بەباشی‌ زانی‌ لێکۆڵینەوەکە لە دوتوێی‌ لاپەڕەکانیدا بڵاوبکاتەوە.
بورهان حاجی سلێمان

$پێشەکییەکی کورت$
سەرەتا ئەم لێکۆڵینەوە کورتەمان ئامادە کرد تا بەر لە هاتنی 25ی ئەیلول کە بڕیارە ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی چارەنووسی باشوری کوردستان ئەنجام بدرێت، لە دوو توێی نامیلەکەیەکدا لە چاپی بدەین و بیخەینە بەر دیدی خوێنەری خۆشەویست، بۆ ئەوەی تیشکێک بخەینە سەر دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان بە گشتی و کەرکووک بەتایبەتی،، بەڵام بە هۆی ئه و لۆژیکە نابەجێیەی کە دەڵێت (ئەگەر لەگەڵم نیت، دوژمنیت) کە هەردوو بەرەی (بەڵێ) و (نەخێر) لە چوارچێوەی ململانێیەکی چەوتی نێوانیان کاری پێدەکەن، بابەتەکەم چاپ و بڵاو نەکردەوە.
کاتێک برادەرانی ڕێکخراوی پێنیاری (پەرەپێدانی دیموکراسی و مەدەنییەت) پێشنیاری بەشداریکرنیان کردم لە پانێڵی (چارەنووسی ناوچە دابڕێندراوەکان لە دوورێیانی (بەڵێ و نەخێر)ی ڕیفراندۆمدا) بە بابەتێک، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی سەرشانمان و وەکو ئەرکێکی نیشتمانی بە تایبەتی زیاد لە حەوت ساڵە لە ڕۆژنامەی (هەواڵ)دا گۆشەیەکی جێگیرم هەیە بە ناوی وتاری هەفتە کە زۆربەی ژمارەکانم بۆ پرسی کەرکووک تەرخان کردووه و قسەم لەسەر دۆخەکه و ڕوووداوەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم هەبووە، بە باشم زانی بە پوختەی بابەتەکە بەشداربم، ئەوەبوو دوای ئەوەی لە 19 – 8 - 2017 هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی لە شاری کەرکووک، بابەتەکەم بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، ژمارەیەک له و بەڕێزانەی گوێبیستی بوون پێیان باش بوو لێکۆڵینەوەکە چاپ بکەم و بڵاوی بکەمەوە بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر تاکو تێبینی و هەستیاری دۆخەکە ڕوونتر ببێتەوەن هاوکات وەکو دیوکۆمێنتێکیش بمێنێتەوە، بۆیە بڕیارم دا لەسەر داوای ئه و بەڕێزانه و وەکو جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەیی خۆم و وەفایەک بۆ خوێنی پاکی شەهیدانی پێشمەرگە کە بە ڕوحی پاکیان نەیانهێشت کەرکووک بکەوێتە دەستی ڕەشی تیرۆر و پارێزگارییان لێی کرد، منیش ئەم بابەتە لە نامیلکەیەکدا چاپی بکەم و بیخەمە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست تا بە هەموو لایەکمان بەشدار بین لە پاراستنی کوردستانییەتی کەرکووک و لەدەستنەدانی لە هیچ پرۆسەیەکی نا زامندا، چونکە ئێمەی کەرکووکی کە مافی خۆمانە قسەمان لەسەر ئایندەی شارەکەمان هەبێت، لە نێوان هەردوو جەمسەرەی (بەڵێ) و (نەخێر)دا قسه و ڕای جیاوازمان هەیه و پێویستە بە هەند وەربگیرێت... پەندێکی عەرەبی هەیە دەڵێت (أهل مکە أدری‌ بشعابها)، ئێمەی کەرکووکیش باشتر لە ئازارەکانی خۆمان تێدەگەین و دەزانین تیایدا چ دەگوزەرێت.

$ریفراندۆم لە ناوچە جێناکۆکەکان لەبەردەم مەترسی ژماره و هەڕەشەی دۆخەکەدا$
ریفراندۆم
ریفراندۆم بە گشتی لە سادەترین پێناسەدا بەراوردکارییەکی ژمارەیی نێوان دوو جەمسەری (لەگەڵ) و (دژ) بۆ پرسێکی دیاریکراوە کە تیایدا ئیراده و ویستی گەل یان گروپێکی دیاریکراوی پەیوەندیدار بە پرسی (راپرسی لەسەر کراو) دەردەخات، یان وردتر گەڕانەوەیە بۆ ڕای جەماوەر لەسەر پرسێکی دیاریکراو، لە ڕووە پراکتیکیەکەشەوە یەکلاییکردنەوەی پرسێکە بە شێویەکی دیموکراسی و مەدەنی و ئاشتیانە.
هەرچەندە ڕاپرسی بە شێوازە سەرەتاییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێش زایین و داهێنانێکی دیموکراسی گریکەکان بووە کە بۆ دەنگدان لەسەر هەر بڕیارێک هەموو هاوڵاتییەکی ئازادی ئەسینایی بۆی هەبووە دەنگ بدات، بەڵام یەکەمین ڕاپرسی لە مێژووی نوێدا بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانەی چارەنووسی هەرێمی سانت گالنی سەر بە سویسرا کراوه و تائێستاش زۆرترین پرۆسەی ڕاپرسی هەر له و وڵاتە ئەنجامدراوە کە زۆربەیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کانتۆنەکان بووە، لە مێژووی هاوچەرخ و نزیکیشدا چەندین نمونەی ڕاپرسیمان هەیە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلان وەکو (تەیموری ڕۆژهەڵات لە کێشوەری ئاسیا و باشوری سودان لە کێشوەری ئەفریقا بە جیابوونەوه و دامەزراندنی دەوڵەت) هەروەها نمونەی ڕاپرسییەکەی سکۆتلەندا لە کێشوەری ئەوروپا هەیە کەتیایدا زۆرینەی سکۆتلەندییەکان دەنگیان بە مانەوە لە چوارچێوەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دا.
هەر چەندە فەرەنسا لە ساڵی 1958 ڕیفراندۆمی بۆ خەڵکی وڵاتە داگیکراوە ئەفریقییەکانی ژێر دەستی خۆی وەکو ئالییەتێک بۆ دیاریکردنی ئایندەی خۆیان پێشنیار کرد، بەڵام ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی مافی چارەی خۆ نووسین، بەشێوەیەکی فەرمی و نێونەتەوەیی لە دوای تەواوی بوونی قۆناغی ئیستعمارییەوە لە سەرەتای ساڵی 1960ەوە وەکو چەمکێکی سیاسی و دیموکراسی لە فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جێگیر کراوە.
گەلی کوردستانیش کە یەکێکە لە وڵاتە داگیکراو و بەش بەشەکان و قوربانییەکی دیاری گەمه و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندی زلهێزەکانی سەرەتای سەدەی بیستەمە، وەکو هەر میللەتێکی سەر ڕووی زەوی مافی خۆیەتی بە دەنگ و ئیرادەی خۆی چارەنووسی وڵاتەکەی خۆی دیاری بکات و شان بە شانی گەلانی جیهان ببێتە خاوەن دەوڵەت و کیانی خۆی، تا ئێستاش له و پێناوەدا قوربانی زۆری داوە پیادەکردنی ئه و میکانیزمه و دەستبەرکردنی ئه و مافەش قوربانی و ئامادەسازی و کەشێکی سیاسیی جیهانیی گونجاوو لەباری دەوێت، کە لە زۆربەیاندا ئێستا کورد قۆناغێکی زۆری بڕیوه و دەرفەتێکی مێژوویی گرنگی بۆ هاتۆتە پێش کە پێویستە ژیرانه و بە عەقلیەتێکی نیشتمانی و نەتەویی دوور لە حیزب و کەسپەرستی مامەڵەی لەگەڵدا بکات بۆ ئەوەی بە دەردی دەرفەتە مێژووییەکانی دیکە نەچێت.

$ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان$
کۆنگرەی یەکەمی زایۆنزمی جیهانی جولەکەکان لە 29ی ئابی ساڵی 1897 لە شاری بازلی سویسرا بەسترا، هەر بۆیە بە کۆنگرەی بازل ناوی دەرکردووە، له و کۆنگرەیەدا سەرکرده و بیرمەندەکانی جولەکە بڕیاریاندا وڵاتێکی نەتەوەیی بۆ جولەکە پەرشو بڵاوەکانی جیهان لە فەلەستین دروست بکەن، ئیدی له و کاتەوە جولەکەکان بە بەرنامه و زۆر بە شێنەیی کەوتنە کارکردن بۆ ئامانجەکە، لە 2ی تشرینی دووەمی ساڵی 1917 گەورەترین زلهێزی ئه و سەردەمەی جیهان کە بەریتانیای مەزن بوو لە ڕێگەی ئارسەر جیمس بلفۆر وەزیری دەوەرەیەوە بەڵێنی پشتگیریکردنی گەڕانەوە بۆ شوێنی باووبابیری خۆیان و دامەزراندی دەوڵەتەکەیان پێدان کە بە بەڵێنی بلفۆر ناسراوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی دامەزراندنی دەوڵەتەکە لە نەتەوە یەگرتووەکانەوە بە بڕیاری نێودەوڵەتی ژمارە 181 لە 29ی تشرینی ساڵی 1947 دەدرێت و دواتر لە 14ی ئایاری ساڵی 1948 دەوڵەتەکە ڕادەگەینرێت، دوای ڕاگەیاندنی بە ماوەیەکی کەمیش ئەمریکا وروسیا و ژمارەیەک وڵاتی کاریگەر دانی پیادەنێن چونکە پێشتر ئامادەسازی بۆ کرابوو.
لە نێوان دانانی بناغەی دەوڵەت و دامەزراندنی زیاتر لە نیو سەدە هەیە، واتا تیۆدۆر هەرتزل سەرکردەی ئه و سەردەمەی جولەکەکان ئەوەی لا گرنگ نەبووە دەوڵەتەکە لەسەر دەستی کێ دروست دەبێت، بەڵکو وەکو نەتەوەی جولەکە بیری کردۆتەوە نەک تاکە کەس، بۆیە چارەنووسی دەوڵەتەکە لە پێشینەی کارەکانی بووە نەک کێ دایدەمەزرێت و سەروەری دامەزراندنەکە بۆ کێ دەبێت و کێ لەسەر عەرشەکەی دادەنیشێت؟
بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە 7ی تەمموزی 2017 بە شێوەیەکی کتوپڕ و بەبێ گەڕانەوە بۆ هێزە سیاسییەکان، کۆیان دەکاتەوه و و بەرواری (25ی ئەیلولی2017) دەخاتە بەردەمیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی چارەنووسی هەرێمی کوردستان واتا لە نێوان بڕیارو جێبەجێکردندا کەمتر لە سێ مانگ هەیە، کە ئەم ماوەیە نەک بۆ ئاماداکارییە دپلۆماسی و سیاسییەکان و جۆشدانی کۆمەڵایەتی و ئامادەسازی ئابووری و ئەمنی ماوەیەکی ئیجگار کەمەن بەڵکو بۆ ئامادەکارییە تەکنیکی و هونەرییەکانیش زۆر کەمە بە تایبەتی بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان.
ئەم پرسە لە ئێستادا زۆرترین پانتایی میدیایی و شانۆی سیاسی و ڕووبەری شەقامی کوردی داگیرکردووه و هەموو کایەکانی کردۆتە دوو بەشەوە، هەردوو بەرەی (بەڵێ) و (نەخێر) بە شێوەیەکی نالوژیکیانە سەنگەریان لەیەک گرتووه و مامەڵە لەگەڵ ئه و پرسە نەتەوەییە هەستیارە دەکەن، هەورەها تاکی کوردیان خستۆتە گۆشەیەکەوه و بەهۆی تەخوینکردنی لە هەردوو حاڵەتەکەدا نەتوانێت بە ئاسانی و دوور لە فشاری دەرەکی و دەروونی بڕیار بە قەناعەتی کەسێتی خۆی بدات.
ئەوەی شاراوە نییە لە ئێستادا زۆربەی ئەوانەی خاوەنی بۆچوونی وابەستەی لایەنێکی سیاسی نین و دوور لە ئاراستەی حیزبین، زۆر بە خۆپەرێزییەوە باس له و پرسە دەکەن، بەڵام دواجار لە پرسێکی وا چارەنووسسازدا پێویستە هەموو تاکێکی کۆمەڵگە بە تایبەتی ئەوانەی خۆیان بە دەستەبژێر و نوخبە دادەنێن بە پرسیارێتی خۆیان هەڵسن و قسەی خۆیان هەبێت دوور لە فشارەکانی هەردوو جەمسەرەکە، چونکە دواجار سەربەخۆیی خەونی هەموو تاکێکی کورده و ئەم ڕیفراندۆمەش لە ئەنجامدا کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر هەموومانەوە دەبێت بە بێ جیاوازی حیزبی، بە تایبەتی ئێمە وەکو خەڵکی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان کە زیاد لە هەموو ناوچەکانی دیکە دەرهاویشتەکانی ئەم ڕیفراندۆمە کاریگەری بەسەر چارەنووسمانەوە دەبێت، بۆیە پێویستە نیگەرانی و تێبینییەکانی خۆمان ڕاشکاوانە بخەینە ڕوو و بۆ میژوو تۆماری بکەین لە پێناو نەبردنی چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە بەناوچەکانی ماددەی 140ی دەستووری عێراقی ناسراون بەره و ئاقارێکی مەترسیدار.

$پرۆسەیەکی تەمومژاوی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم$
دوای وەدەرنانی بەعس لە کەرکووک لە 10ی نیسانی 2003 تا ساڵی 2005 و ڕاپرسی لەسەر دەستوری هەمیشەیی عێراق، دەرفەتێکی مێژوویی کەم وێنە هاتە پێش کورد بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی باشوری کوردستان کە نەیتوانی لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ەوە پارێزگاری لێبکات، بەڵام سەرکردایەتی کورد ماددەی (140)ی وەکو دەستکەوتێک و ئالیەتێکی قانونی و دەستووری بۆ گەڕانەوەی ئه و ناوچانە لە پرۆژە دەستوورەکە جێگیر کردو تەنانەت نەیتوانی مافی چارەی خۆنوسینیش بۆ کورد لە دەستوورەکەدا جێگیربکا کە بۆ ئێستا سەنەدێکی قانوونی گرنگ بوو، بەڵام تێپەڕبوونی کات و خۆدزینەوەکانی حکومەتی ناوەند و ناشارەزایی کورد بە یاسا و پشگوێخستنی پرسەکە لە دانوستانەکاندا لەگەڵ بەغداو کردنە قوربانی ئه و ناوچانە لە پێناو پرسەکانی بودجه و نەوت و پۆست، شکستی ئه و ماددەیەی سەلماندو تائێستا یەک لەسەر سێی قۆناغەکانی نەبڕیوە لە کاتێکدا دەبوو 10 ساڵ بەر لە ئێستا کۆتایی پێ بهاتایە.
دوور لە پاساو و ململانێکانی هەردوو بەرەی (بەڵێ) و (نەخێر) کە من بە ململانێی نێوان ڕاست و هەڵە یان هەق و ناهەقی نازانم بەقەد ئەوەی ڕەتکردنەوەی یەکتره و تەعبیر لە واقعی سیاسی پەرتەوازەی ناو ماڵی کورد دەکات، دەمەوێت لەسەر هەندێک ڕاستی بدوێم و بەراوردکاری ژمارەکان بخەمەڕوو کە پەیوەندیارە بە باڵانسی هێزەکان و چارەنووسی ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان بەتایبەتی کەرکووک له و ڕیفراندۆمەدا، گرنگترینیشیان ئەوەیە تا ئێستا ڕوون نییە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکە ڕیفراندۆمیان تێدا دەکرێت یان نا، یان ئەگەر کرا چۆن دەکرێت و ئه و یەکە ئیداریانە کامەیە بەشداری تیا دەکەن و چی کراوە بۆی؟
ریفراندۆم بۆ شارەکانی چوارچێوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان یەکجار گرنگ بێت، ئەوە گرنگیەکەی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەد ئەوەندەیە، ئەگەر سەر بگرێت ئەوە سودێکی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و بۆ کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان دەیان سوود، ئەگەر شکستی ڕیفراندۆم مەترسی بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات ئەوە مەترسی بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان زۆر زیاترو مەترسیدارترە، بۆیە دەبێت مامەڵەی ژیرانه و بڕیاری ڕوون و ئاشکرا هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئه و ناوچانە لە ڕیفراندۆم لە ئەگەری ئەنجامدانی لە هەرێمی کوردستان، لەوەش گرنگتر بوونی زەمانەتی سەرخستنی پرۆسەکەیە له و ناوچانە، هەروەها زۆر پێویست و گرنگە بۆ بەرچاو ڕوونی خەڵکی ئه و ناوچانە خستنەڕووی میکانیزمی بەڕێوەچوونی ئه و پرسەیە کە ئێستا بوونی نییە، چونکە لە حاڵەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێم و بێبەشکردنی ئه و ناوچانە لە پرۆسەکە دان پێدانانە بە دەستبەرداری هەتاهەتایی هەرێم له و ناوچانە هەروەها لەبەرانبەریشدا ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا سەرکێشی بە ئایندەی ناوچەکەوە بکرێت ئەوا ئەگەری دۆڕانی لە ئارادایە.
ئەوەی شاراوەش نییە، ئه و ناچانە بە سەدان کیلۆمەتر سنوور و بەرەی جەنگییان لە گەڵ ڕێکخراوی داعش و حەشدی شەعبیدا هەیە، کە ئەوەی یەکەمیان لە ئێستادا لە حاڵەتی پێکدادانە لەگەڵ کورد و ڕۆژانە هێرش و هەڕەشە دەکاتە سەر ناوچە دابڕێندراوەکان، ئەوەی دووەمیش ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگەری‌ پێکدادانی لەگەڵ کورد زیاتر دەکات؟
کەواوبوو گرەنتی چییە یەکێک له و دوو هێزە یان هەردووکیان ڕۆژی ڕیفراندۆمەکە نابنە هەڕەشەیەکی جدی و فاکتەری تێکدانی پرۆسەکە لە ناوچە دابڕێندراوەکان؟
کاریگەری ئیرادەی نێودەوڵەتی
هەقیقەتێک هەیە ئەوەیە کە ئەگەر ئێمە چاوەڕێی تورکیاو ئێران بین هەرگیز ناڵێن فەرموون دەوڵەتەکەتان ڕابگەیەنن!! بەڵام ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی ببێتە دراوسێیەکی دۆست نەک دوژمن زۆر گرنگە بۆ بەرگە گرتنی فشارەکانی ئەنقەره و تاران، بە تایبەتی ئێستا وڵاتە عەربییەکان ئاڵاون بە دەردی ناوخۆیی خۆیانەوه و تائێستا کاردانەوەی توندیان لە بەرانبەر بڕیارەکەی هەرێمی کوردستان نەنواندووە، بەڵام لە هەموو هۆکارەکان گرنگتر ئەوەیە کە ئیرادەی نێودەوڵەتی فاکتەری یەکلایی کەرەوەی پرسەکەیه و دەبێت بە هەند وەربگیرێت و نمونەی گرنگیش لەبەردەستدا هەیە ئەویش دۆزی بیابانی ڕۆژئاوایە لە ڕۆژئاوای باکوری ئەفریقا.
بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بیابانی ڕۆژئاوا کە ئێستا 80%ی لە ژێر سیادەی مەغریب و 20%ی لە ژێر دەسەڵاتی بەرەی پۆلیساریۆیە، ناوچەی جێناکۆک یان کێشە لەسەره و لە نیسانی ساڵی 1991ەوە بە بڕیاری نێونەتەوەیی ژمارە 690 دەبێت ڕیفراندۆمی تیا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەوە مەبەستەش نێردەی بۆ پێکهێنراوە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی بوونی خیلاف لەسەر ئەوەی کێ و کوێ بۆیان هەیە تیایدا بەشاربن، تا ئێستا ڕیفراندۆمەکە نەکراوە، بەڵام لە پشتی ئه و دواخستنەوە فاکتەرێکی گرنگتر هەیە ئەوەیش ئیرادەی نێو دەوڵەتییە، ئه و کاتەی بڕیاری ڕیفراندۆمەکە درا زیاتر لە 85 وڵات دانیان بە کۆماری بیابانی عەرەبی هێنابوو، بەڵام لە ئێستادا کەمتر لە 30 وڵات ماوەتەوە کە زۆربەیان کاریگەری ئەوتۆیان نییە، چونکە ئه و کۆمارە نا ڕەسمیە لە ساڵی 1976ەوە پێکهێنراوە واتە لە کاتی بوونی دوو جەمسەری جیهانی و بوونی ئیرادەی نێودەوڵەتیدا پێشتگیریەکی زۆری لێکراوە، بەڵام کاتێک نەخشەی سیاسی جیهانی و ئیرادەی نێودەوڵەتی گۆرا هاوکێشەکەش گۆڕا.
لە پرسی هەرێمی کوردستانیش هەمان کێشەی کێ و کوێ لە سنووری ئەنجامدانی ڕیفرادۆمەکاندا هەیە، کە بە ڕاستی کێشەیەکی هەستیاره و یەکلاییکردنەوەی ئاسان نییەن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش تا ئیستا تەنها ئیسرائیل بە ئاشکرا پشتگیری لە ڕیفراندۆمەکە کردووە کە ڕەنگە لە هەندێک ڕووەوە خاڵە نەرێنییەکانی ئه و دانپیانەی تەل ئەبیب لە خاڵە ئەرێنییەکانی زیاتر بێت، بە تایبەت سەربارەت بە کاردانەوەی وڵاتە ئیسلامییەکان، لە کاتێکدا دۆزی بیابانی ڕۆژئاوا زیاد لە 85 دەوڵەت پشتگیری لێ کردووە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان شکستی هێناوه و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئه و پشتگیرییە لە کورتی دەدا.
ناگۆرنی کەرەباخ-ی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان نمونەیەکی دیکەی کاری نێودەوڵەتییە، ئه و ناوچەیە کە پێشتر لە ساڵی 1923 – 1929 کۆماری کوردستانی سوور لە بەشێکیدا دامەزرابوو، ئه و ناوچەیە لە ساڵی 1992ەوە جیابوونەوەی خۆی لە ئازەربایجان وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێک دانی پێدا نەناوە، تەنانەت تاکە دۆست و پشتیوانی کە ئەرمەنستانە، وەکو بەشێک لە خاکی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکات نەک کیانێکی سەربەخۆ.
$دۆخی ناوچە دابڕێندراروەکان$
لە حاڵەتی بەشداریپێکردنی ئه و ناوچانە لە ڕیفراندۆمەکەدا دەبێت زەمانەتی سەرکەوتنی بکرێت کە ئەمەیان لە ئێستادا دەستەبەرکردنی ئاسان نییە، لەبەر ئەوەی هیچ ئامادەکارییەکی پێویستی بۆ نەکراوه و بەمشێوە نیوەناچڵییەی ئێستا ئەگەری شکستهێنانی زیاترە، چونکە ئەگەر کەرکووک بە نمونە وەکو پایتەختی ناوچە دابڕێنراوەکان بهێنینەوە، ئەوە هەندێک ڕاستی هەن دەبێت لەبەرچاوی بگرین.. لەوانە:
بەشداربووانی دەنگدانەکە کێن؟ تەنها نەتەوەی کورد یان هەموو پێکهاتەکانی شارەکە؟ ئەگەر تورکمان و عەرەب و مەسیحیەکان بەشدار نەبن یان بە نەخێر دەنگ بدەن ئەوە بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی ڕێژەی کورد لە کەرکووک (52%)ی پێکدەهێنێت)هەرچەندە ئه و داتایە ورد نییە(، واتا (48%)ی پاریزگاکە لە پێکهاتەکانی ترە، لە ئەگەری بایکۆتکردنی پێکهاتەکان یان دەنگدانیان بە نەخێر، ئەگەر (3%)ی کورد دەنگ نەدات یان لە دژی بوستێت ئەوە پرۆسەکە شکستدێنێت.
تا ئێستا لە کەرکووک هیچ گفتوگۆیەکی جدی لەگەڵ نوێنەرە ڕاستەقینەکانی نەتەوەکانی دیکە لە ئارادا نییە یان لایەنی کوردی هیچ پڕۆژەیەکی بۆ پێکهاتەکانی تر نییە تاکو وەکو موغرەیاتێک بیخاتە بەردەم پێکهاتەکانی دیکە، لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆر کەم لەبەردەستدا ماوە بۆ کاتی دیاریکراو، ئەی کەوابوو چۆن قەناعەت بە پێکهاتەکانی تر دەکەیت بەشداربن؟ چونکە لە ئێستادا نەبوونی متمانە لە نێوان پێکهاتەکان بگرە لەناو خودی پێکهاتەیەکیشدا دیاریترین سیمای ئەم قۆناغەیە..
لە قەزای خورماتووش ڕێژەی کورد دابەزیووە بۆ 30%، جەلەولاو سەعدیەش لە کورد خاڵی کراونەتەوە، شەنگال-یش بەر لە تیمارکردنی زامەکانی خەڵکی ئه و ناوچە کارەساتبارەن کێ لە ڕووی دێت داوایان لێ بکات دەنگ بۆ بەرژەوەندی هەر پرۆژەیەکی کوردی بدەن؟! چ متمانیەکیان بە حکومەتی کوردی ماوە؟ ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە کارەساتەکەی شەنگالیش لە ئابی ساڵی 2014دا لە ناو ئێزدییەکاندا ئیشکالیەتی ئینتما هەبووه و هەیە ڕوحی کوردایەتی هەیە و خۆی بە کورد دەناسێنێت، هەشبووە خۆی وەکو ڕەچەڵەکێکی جیاواز لە کورد داناوە و هەشبووە خۆی بە عەرەب دادەنێت و ئینتمای تەواوی بۆ عێراق هەیە نەک کوردستان، لەوەش مەترسیدارتر ژمارەیکی زۆر لە گەنجەکانیان لە ئێستادا بوونەتە حەشدی شەعبی...
مەترسیە گەورەکە لێرەدایە لەحاڵەتی شکستهێناندا ئه و ناوچانە هەتا هەتایە لەدەست دەدەین، بۆیە حاڵەتی ئەم ناوچانە جیاوازە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و دەبێت زۆر وردو ژیرانەتر کاری لەسەر بکرێت، کە بەداخەوە ئاماژەکان دڵخۆشکەر نین.. بۆ؟
$هەڕەشەی ژمارەکان$
یەکێک له و چین و توێژانەی کە قورسیایی خۆیان لە هەر پرۆسەیەکی دەنگداندا هەیە فەرمانبەرە کە جگە لە دەنگی خۆی دەنگی خێزانەکەشی بەدواوەیە، بە پێی زانیارییەکانم لە نێوان فەرمانبەرانی کەرکووک دوای زیاتر لە 14 ساڵ ڕێژەی کورد لە نێوان 18 بۆ 20%ە، خۆ ئەگەر دەزگا ئەمنییەکان بەتایبەتی پۆلیس نەبوایە ئه و ڕێژەیە زۆر کەمتر دەبووەوە، چونکە تەندروستی لێ دەر بکەی، لە زۆربەی فەرمانگە مەدەنییەکانی شاری کەرکووکدا ڕێژەی کورد لە نێوان 4 بۆ 12%ە، لە بەرانبەردا ڕێژەی عەرەب و تورکمان و کریستیان 80% زیاترن.
هەرچەندە زۆربەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی شاری کەرکووک لە نەتەوەی کوردن، بەڵام لە خواری ئەوانەوە سوپایەک فەرمابەری دەنگدەری عەرەب و تورکمان هەیە، دواجاریش لە هاوکێشەی هەڵبژاردندا دەنگی بەڕێوەبەرێک و خزمەتگوزارێک یەکسانە بە یەک، باشە ئەگەر هەستیاری نەتەوەیی و دەستێوەردانی دەرەکی و فشاری حیزبایەتیش نەبێت بەسەریانەوه و و ئازاد بن لە دەنگدان، چی وا له و فەرمانبەرە غەیرە کوردانە دەکات کە هەموو سەر مانگێک موچەکەیان لە کاتی خۆیدا لە بەغداوە بەتەواوی بۆ دێت، بیگۆڕنەوە بە چارەکە موچەکەی هەرێم کە سات و وەختی هاتنی دیاری نییە؟! لە غیابی نەبوونی هاندەری مادی، بەڵکو بە پێچەوانەیە زیانی بۆیان هەبێت، بە چ لۆژیکێک چاوەڕێی پشتگیریکردنیان لێبەکەین لە پرۆسەیەک کە زیانی وەزیفی و ماددی بۆیان هەیە؟ هەروەها لە غیابی دۆزێکی نەتەوەیی یا نیشتمانی لای ئه و پێکهاتانە تا قوربانی لە پێناودا بدەن و گوێ بە زیانی ماددی نەدەن، لەسەر چ تیورێکی فەلسەفی و سیاسی یان بنەمایەکی زانستی چاوەڕێ بکرێت فەرمانبەری غەیرە کوردو خێزانەکانیان دەنگی ئەرێنی بە پرۆژەیەک بدەن کە زیانی ئابووری بۆیان هەیە؟ تەنانەت فەرمابەرە کوردەکانیش سەد جار بیر دەکەنەوە ئینجا ئەگەر هەستی نەتەوایەتی لای هەندێکیان سەربکەوێت و دەنگ بە بەڵێ بدەن و ڕەنگە ئەوی تر هەر هیچ نەبێت بایکۆتی پرۆسەکە بکات و تەنانەت دەنگی نەخێریش لە ناویان حزووری دەبێت؟!
گەڕانەوە بۆ داتاکانی کۆمسیۆن
کارکردنی ماتماتیکانە زۆر قورسە بۆ زانینی ڕێژەی نەتەوەکانی ناوچە دابڕێندراوەکان چونکە هیچ سەرژمێرییەکی مەیدانی باوەڕپێکراوی فەرمی لە ئارادا نییە و زۆربەی داتاکان خەمڵاندنن، بۆیە ئەوەی دەتوانین پشتی پێ ببەستین جگە لە ڕێژەی فەرمانبەران و ئه و ژمارەیەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە کورد لە پارێزگای کەرکووک بە 52% هەژمار دەکات، ژماره و داتاکانی دواهەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە کە لە 30 / 4 / 2014 بەڕێوەچوو، ئەنجامەکانی ئه و هەڵبژاردنە بەرچاو ڕوونییەکی باشمان سەبارەت بە هێزی دەنگی پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکووک دەداتێ لە هەر پرۆسەیەکی دەنگداندا.
$سەنگ و دەنگی کورد لە دوایین هەڵبژاردندا$

لە کۆی 572636 دەنگی تەواو (570759 + 1877 دەنگی کۆتای مەسیحی) کورد بە حەوت لیستەوە (310703) دەنگی هێنا بەم شێوەیەی لای خوارەوە
یەکێتی نیشتمانی کوردستان 209964
پارتی دیموکراتی کوردستان 63076
بزووتنەوەی گۆڕان 20799
یەگرتووی ئیسلامی کوردستان 6933
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 4908
لیستی هاوبەشی دیموکراتی کوردستانی 4617
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان / عێراق 406

$سەنگ و دەنگی تورکمان لە دوایین هەڵبژاردندا$
لە کۆی 572636 دەنگی تەواو (570759 + 1877 دەنگی کۆتای مەسیحی) تورکمان بە دوو لیستەوە (98687) دەنگی هێنا بەم شێوەیەی لای خوارەوە
لیستی بەرەی تورکمان کەرکووک 71492
هاوپەیمانی تورکمانی عێراق 27195

$سەنگ و دەنگی عەرەب لە دوایین هەڵبژاردندا$
لە کۆی 572636 دەنگی تەواو (570759 + 1877 دەنگی کۆتای مەسیحی) عەرەب بە یانزە لیستەوە (161369) دەنگی هێنا بەم شێوەیەی لای خوارەوە
ئیئتلافی عەربیە 53796
ئیئتلافی عەرەبی کەرکووک 38328
بەرەی عەرەبی ئینقاز 30209
ئیئتلافی نیشتمانی 13945
ئیئتلافی عێراق 9545
بەرەی عێراقی عەرەبی لە کەرکووک 9782
هاوپەیمانی مەدەنی دیموکراسی 2551
بزووتنەوەی شەمس 1239
حیزبی ئیسلامی عێراقی 869
رەوتی نوخەب 606
دیداری هۆزی نەخوەی عێراق 499

$سەنگ و دەنگی کریستیانەکان لە دوایین هەڵبژاردندا$
کریستیانەکانیش بە دەنگی کۆتاو بە هەشت لیستەوە (1877) دەنگیان هێنا بەم شێوەیەی لای خوارەوە
لیستی ئەبنائو لنەهرەین 441
ئیئتلافی بیلادی ئەلنەهرەینی نیشتمانی 327
قەوارەی شلاما 289
ئەنجومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشوری 264
لیستی بابلیون 172
لیستی وەرکای دیموکراتی 214
لیستی ئووری نیشتمانی 102
هاوپەیمانی سورای نیشتمانی 68

$کوردو ئەوانەی دیکە لە تەرازوودا$
ئەمە سەنگی تەواوی پێکهاتەی مەسیحی نییە، چونکە بە هۆی ئەوەی لە ڕێگای کۆتاوە کورسییەکەیان زامن کردبوون، گرنگی ئەوتۆییان بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا نەداوە.
به و پێیە کورد 310703 دەنگ لەبەرانبەر بە 261933 دەنگی عەرەب و تورکمان و کلدۆئاشور.
واتا ڕێژەی دەنگی تەواوی کورد 54،25% بەرانبەر بە 45،75% نەتەوەکانی دیکە.
ئەم ڕێژەیەش نزیکە لە ئامارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە ڕێژەی کورد لە پارێزگای کەرکووک بە 52% مەزەندە دەکات.
ئایا ئەگەر 7%ی کورد دەنگی بە (نەخێر) دا چی دەبێت؟
دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت له و 310703 دەنگەی کورد 235671 بە پلە یەک دەنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ودواتر دەنگی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییە کە تاکو ئێستا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکراوە بۆ ئەوەی پشتگیری ڕیفراندۆمەکە بکەن لە ئێستادا، لە حاڵەتێکیشدا حیزبەکان گەیشتنە ڕێکەوتن، بەڵام هەقیقەتێکی دیکەش هەیە کە نکۆڵی لێ ناکرێت ئەویش ئەوەیە قاعیدەی جەماوەری یەکێتی و گۆڕان له و جۆرە قاعیدەیە نین کە بە ئاسانی بە بڕیاری حیزبی ئاراستە بکرێن و ئەگەر قەناعەتیان بە پرسێک نەبوو دەنگی بۆ بدەن، نمونەش لەبەر دەستە کە چۆن لە هەڵبژاردەکاندا حیزبی خۆیان سزا داوە چونکە لە پرسێکی دیاریکراودا سیاسەتێکی پێچەوانەی ئیرادەی جەماوەری پیادە کردووە.

$دەنگی ڕوونی (بەڵێ) بەپێی ژمارەکانی هەڵبژاردن$
ئەوەی ئەمێنێتەوە وەکو دەنگی گرەنتی بەڵێ تەنها 75032 دەنگی پارتی و یەکگرتوو و لیستی هاوبەشی دیموکراتی کوردستانیە کە پێکهاتبوو لە (حیزبی شیوعی کوردستان – حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان – سۆسیالیست) هەروەها دەنگی بزووتنەوەی ئیسلامییە. کە بە ئاشکراو بێ مەرج لەگەڵ بەڵێی ڕیفراندۆمەکەدان.
کەواتە تا ئێستا تەنها ڕێژەی 13،10% دەنگی دڵنیا و کۆنکریتیی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم لە کەرکووک هەیە، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە تا خەونی نەتەوەیەکی لەسەر بچنیت.
$چارەسەر چییە؟$
لە ژێر ڕۆشنایی ئه و ژمارانەی سەرەوە دەبینین خۆێندنەوەی ورد بۆ دۆخی کەرکووک و تەواوی ناوچەدابڕێندراوەکان نەکراوه و جۆرە خەمساردییەک لە بەرانبەر پرسی دیاریکردنی چارەنووسیدا هەیه و ژمارەکان واقعێکی مەترسیدارمان پێشان دەدەن، بۆیە پێویستە بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ چارەنووسی ناوچە دابڕێندراوەکاندا بکرێت، چونکە لە قۆناغی ئێستادا گەڕانەوەی ئه و ناوچانە کە نزیکەی 40% خاکی باشووری کوردستان پێکدێنیت زۆر گرنگترە لە دروست بوونی وڵاتێکی لەڕ و لاواز کە سنووەرەکەی بۆ پێش 9 / 4 / 2003 بێت، بۆیە دەبێت پێش سەرکێشی کردن پێوەی ئەم کارانەی لای خوارەوە ئەنجام بدرێت:-
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئێستا ئێمە دەمانەوێت دوو داواکاری قورس بخەینە پێش پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووک، دەمانەوێت پێیان بڵێین دەنگ بۆ گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر هەرێم بدەن و لە هەمانکاتدا پێیان دەڵێن دەنگیش بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق بدەن!! لە ڕووی لۆژیکییەوە دوو پرسی وا گرنگ لە یەک پاکێجدا یان لە یەک پرۆسەدا زۆر قورسە بیخەیتە بەردەم خەڵکانێک لە نەتەوه و خاوەن ئامانجی جیاواز بن کە بەرژەوەندی خۆیان لە هیچیدا نابیننن و ئەمە لە کاتێکیشدا ئەجێندای دەرەکی کاریگەری تەواوی بەسەر بڕیاریانەوە هەیە، چونکە پرسەکە دەبێتە هۆکاری ئیستیفزازکردن و کەڵەکەبوونی دەنگی نەخێر یان وەکو کورد دەڵێت (بە قیناچوون!!)ن، هەروەها لە ڕووی یاساییشەوە ئاسانتر شارێک وابەستەی هەرێمیک بکەی لەوەی بەیەکجار هەرێمێک و شارێک جیابکەیتەوە، بۆیە باشتر وایە پرۆسەی ڕیفراندۆم لەسەر گەڕانەوەی کەرکووک پێش ڕیفراندۆمەکەی هەرێم بخرێت و لە پرۆسەیەکی جیا ئەنجامبدرێت.

2- دواخستنی ڕیفراندۆم
لە ئێستادا داواکارییەکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم (نەک ڕەتکردنەوەی کە ئەمە خاڵێکی ئیجابییە لە مەسەلەکە) بە تایبەتی ئەمریکای زلهێزو ئەندازیاری نەخشەی نوێی جیهان، بۆیە پێویستە کورد ئەم هەلە بقۆزێتەوه و لە بەرانبەر پشگیریکردن و هاوکاریکردنی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمریکا لە پرۆسەی گەڕانەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکە بۆ سەر ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کوردیش قایل بێت بەدواخستنی ڕیفراندۆمەکە لەسەر داوای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
له و ماوەیەشدا بە جدی هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی قانونیانه و ئیداریانەی ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
3- یەکخستنەوەی ماڵی کورد و کاراکردنەوەی دامو دەزگا فەرمییەکان
دیارە ئەوەی لە هەرێم ڕوودەدات کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەرکووک هەیە، بۆیە پێویستە هەلی دواخستنەکە بقۆزێتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد و گەیشتن بە خاڵی هاوبەشی نێوان لایەنەکان و گەڕانەوەی شکۆ بۆ دەزگا ڕەسمییەکان و کاراکردنەوەیان و دانپێیدانانیان وەکو سەرچاوەی تەشریع و بڕیاردان و یەکلاییکردنەوەوەی پرسە ناوخۆییە کێشەلەسەرەکان، لە هەموویشی گرنگتر باشکردنی باری دارایی خەڵک و بۆیەکردنی پرۆسەکەیە بە ڕەنگێکی نیشتمانی و نەتەوەیی نەک حیزبی و تاکە کەسی، تاکو دڵنیایی بدەین بە نەتەوەکانی دیکە ئه و دەوڵەتەی داهاتوو دەوڵەتی دامو دەزگایی و دەوڵەتی هاوڵاتی دەبێت، نەک دەوڵەتەێکی حیزبی کە بە مەزاجی تاکە کەسی بڕیارەکانی تیا دەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان مسۆگەر بکەین.
4- دانوستان و دڵنیاکردنەوەی نەتەوەکان
بۆ ئەوەی لە کەرکووک زۆرترین بەڵێ بۆ ڕیفراندۆمەکە کۆبکەینەوە، پێویستە لەگەڵ هێزە کاریگەرەکانی نەتەوەکانی دیکە ڕێکبکەوین نەک ئه و حیزبانەی خۆمان دەمانەوێت کە هیچ کاریگەرییەکیان نییە، چونکە دواجار سیاسەتی سەرکەوتوو دروستکردنی بەرژەوەندی هاوبەشە.
ئێمە ئەگەر تەنانەت بتوانین بە دەنگی کورد ڕیفراندۆمەکە سەربخەین ئەوە هێشتا کێشەکانی ئه و ناوچانە کۆتییان پێنایەت تا نەتەوەکانی دیکە یان هیچ نەبێت ڕێژەیەکی باشیان بهێنینە ئه و بڕوایەی کە بوونیان لەگەڵ کورددا جێگەی مەترسی نییه و بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو دەبێت، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆییش، له و ناوچانە شەڕی ناوخۆیی و یاخی بوون و گروپی چەکداری دروست ببێت و دەستێوەردانی دەرەکیش بەهێزتر بێت و دەوەڵەتەکەش سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت.

5- ڕەچاوگرتنی تایبەتمەندی ناوچەکە
هەرچەندە ناوچە دابڕێندراوەکان لە ڕووی مێژووی و جوگرافییەوە بەشێکی دانەبڕاوی خاکی باشووری کوردستانە، بەڵام لە ڕووی دانیشتووانەوە لە پاڵ کوردەوە ژمارەیەک نەتەوەی جیاواز بە ڕێژەیەکی بەرچاوو کاریگەر بوونیان هەیە، بۆیە نابێت بە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم لێی بڕوانرێت و لە ڕووی ئیداری و سیاسیشەوە مامەڵەیەکی تایبەتی پێویستە، تا ئاستی ئەوەی ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنە کاریگەرەکانی پێکهاتەکانی دیکە بکرێت و هانبدرێن بەوەی لە ئەگەری دەنگدانیان بە گەڕانەوەی کەرکووک بۆ بۆ سەر کوردستان، تا ئاستی پێکهێنانی هەرێمی کەرکووک لە چوارچێوەی کوردستاندا لەگەڵ داخوازییەکانیادا دەبین و زەمانەتی شەراکەتی هەقیقییان پێ بدرێت لە ئیدارەدانی کوردستان بە گشتی و کەرکووک بە تایەبەتی لە ڕووی پۆست و دروستکردنی بڕیارو پاراستنی تایبەتمەندییەکانیانەوە.
6- قایمکردنی بەرەکانی جەنگ و دابینکردنی ئاسایشی ناوخۆ
بۆ سەرخستنی هەر پرۆسەیەکی سیاسی پێویستمان بە ئاسایشێکی ناوخۆیی بەهێزو قەڵغانێکی سنووری تۆکمە هەیە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر کارێکی تێدەرانەی ناوخۆیی و هەڕەشەیەکی دەرەکی.
دەبێت هێزە ئەمنییەکان پاکتاوێکی تەواوی ناوچەکە بکەن لە شانە نوستووەکانی گروپە تیرۆریستەکان، مەحاڵیشە بەم توانایەوە بتوانین سنوورەکان تەئمین بکەین، کە بۆ ئەمەیان پشتگیری و هاوکاری هاوپەیمانی نێودەڵەتی پێویستە، بەڵام بە داخەوە ئێستا ئه و هاوکاری و پشتگیرییە لە پاشکشەدایە، بۆیە دەبێت ماوەی‌ دواخستنەکە بقۆزرێتەوە بۆ گەرم و گوڕ کردنەوەی پەیوەندییەکانی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و هەنگاوو بڕیارەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەواندابێت.
7- بەرپاکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سنووردارکردنی گەندەڵی
بوونی کەلێنێکی زۆر گەورە لە نێوان ئاستی بژێوی هاوڵاتی ئاسایی و پیاوانی دەسەڵات چ دەسەڵاتی حیزبی بێت یاخود حکومی و تەنانەت بازرگانان و بزنسمان و بەڵێندەرە هاوبەشەکانی لێپرسراوان، کە بە هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێم و عێراق و بگرە زیاتریش لە کەرکووکدا بوونی هەیە، وا دەکات هاوڵاتی متمانەی بە هەر پرۆژەیەک حیزبە سیاسییەکان پێشکەشی بکەن نەبێت و بە گومانەوە لێی بڕوانێت، بۆیە ئاشتکردنەوەی خەڵک و بەرپاکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سنووردارکردنی گەندەڵی (چونکە لە سایەی ئەم دۆخەی ئێستادا نەهێشتنی مەحاڵە)، فاکتەرگەلێکی گرنگن بۆ گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان، کە ئێستا لە نێوان خەمی بژێوی و توڕٍەییان وەکو کاردانەوەیەکی سروشتی هەموو شتێک ڕەتدەکەنەوە، ئەم پرۆسەیەش ئەگەر لە حاڵەتێکدا نیەتی ئەنجامدانی لە ئارادابێت کات و ماندووبوون و کارو قوربانی زۆری دەوێت.
پوختەی مەبەسەتەکە ئەوەیە لە ئێستادا کە بەهۆی دۆخی سیاسی هەرێم و دۆخی نەتەوەیی ناوچەدابڕاوەکان و سیاسەتی دەرەکی هەڵەوە، ژمارەکان دڵنیاکەروە نین و پێویستی بە کاری زیاتر هەیە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، بۆیە ناڵێم (نەخێر لە ئێستادا) و ناڵێم (بەڵی لە ئێستادا)، بەڵکو بەوپەڕی بڕوابوون و لەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە دەڵێم : (نەکرێت لە ئێستادا) و (دوابخرێت) بۆ (ماوەیەکی دیارکراو)و و ساڕێژکردنی برینەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و زامە سەختەکانی ناوچەدابڕێدراوەکان بە تایبەتی.

$پاشکۆکان$
لیستی کیانە سیاسییە دیارەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 30ی نیسانی ساڵی 2014
لیستی ئه و قەواره و پاڵێوراوەی ڕێژەی دەگەکانیان نەگەیشتە ئاستی بەدەستهێنانی کورسی لە هەمان هەڵبژاردنی پێشوو.
بورهان حاجی سلێمان
کەرکووک - ئابی 2017[1]
ئەم بابەتە 10,296 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 30-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-08-2017 (7 ساڵ)
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 02-09-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,296 جار بینراوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.687 چرکە!