ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتنێکی گوماناوی، هێزێکی زۆری تیرۆریستان لە لوبنانەوە گوازراونەتەوە سەر سنووری عێراق.
هێنانی ئەو هێز لە لوبنانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق جێگەی گومانە و زۆر بە جیدی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی 2014 جێبەجێ کرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە.
لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کە #هێزی پێشمەرگەی کوردستان# هەماهەنگی و هاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.
دکتۆر ئومێد سەباح
وتەبێژی فەرمیی #سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان#
30-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,828