RMMK
هێرش بۆ سەر
کۆڵبەرکۆڵبەران و کوشتنی ئەوان و دەستبەسەر گرتنی بەشێکی کەمی شتومەکی ئەو توێژە زەحمەتکێشە لە کوردستان،لە سەرەتای چالاکییەکانی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و لە ماوەی سێزدە ساڵی ڕابردوودا، بەبێ ڕاوەستان وەکوو پرسێکی چارەسەرنەکراوو پێشێلکراوی مافی مرۆڤ بەردەوامی هەبووە، لەو پەیوەندییەدا ئەگەرچی بەدواچوونە بەردەوامەکانی محەممەد سدیق کەبوودوەندباوکی مافی مرۆڤی کوردستان و هەوڵەکانی ئەو ڕێکخراوە بۆ باس کردنی دۆخی نالەباری کۆڵبەران و ئاگادار کردنەوەی ویژدانە نووستووەکان لە بارودۆخی نالەبار و کێشەکان و بێ مافی ئەو توێژە زەحمەتکێشە گیان لەسەر دەستە، بە میدیایی کردنی ئەو پرسە یارمەتی داوە، بەڵام هیچ یەک لەو هەوڵانە هەتا ئێستا نەیاتوانیووە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕەنج وکێشەکانی کۆڵبەران.
لە تەواوی ئەم ساڵانەدا سەرەڕای بەڵینەکانی دەوڵەت بۆ ڕێکخستنی و بەدواچوونی بارودۆخی کۆڵبەران، ئەم توێژە لە خەڵکی زەحمەتکێشی کورد ئەمڕۆ هەروەها بێ بەرهەم لە ئەمنییەتی گیانی و دابین کردنی بژیوی ژیانیان و هەر ڕۆژ و هەر حەوتوو ژمارەیەک لە کۆڵبەران دەکرێنە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی سنووریی و ناوچەیی و گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
بەپێی زانیارییەکان، تەنیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 15 کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە 30 کۆڵبەر بریندار یان کەمئەندام بوون کە کوشتنی لاوێکی وەکوەحید دەوڵەتخا جنیکانلوو و کەمئەندامبوونی لاوێکی وەک عەزیز ئەمینپوور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە تایبەت حاڵەتە نوێیەکانی ئەم تراژدیە بێ کۆتاییەیە.
شۆرای بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆیان لە تراژیدی کوشتنی کۆڵبەران، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێڕەوتی کوشتن و بریندار کردنی ئەو توێژە ڕەنجدەرە دەکەن و بە پێداگری لە بەرپرسایەتی دەوڵەتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر ئەو پرسە، داوا لە دەوڵەت دەکات بە شێوەی جیددی و بە زووترین کات ڕەوتی هەڵسووکەوتی نیزامی و کوشتن و قوربانی بوونی کۆڵبەرە خەساردیتووەکانی کوردستان کۆتایی پێ بێنن. ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکات، بەبێ هێچ چەشنە هەڵاواردنێک بۆ کۆتایی هێنانی هەژاری و لابردنی کێشە بێکاری لە ناوچەکانی کوردستان و دابین کردنی کار و پێشە وئەمنیەتی گیانی و شوغلی هاووڵاتییان بە تایبەتی هاووڵاتییانی کۆمەڵگای کوردیڕۆژهەڵات دەست بە کار ببێت.
7ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی/ 29-08-2017
شۆرای بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!