راپەڕین.. لەماوەی هەشت مانگی 2017دا 14 کەس خنکاون
📊 统计和调查
ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە دەڤەری
راپەرینراپەرین لە نێو ئاودا خنکاون زیادی کردووە، ئەمە بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی
بەرگری شارستانیبەرگری شارستانی راپەڕینە، چونکە ئەمساڵ لە دەڤەری راپەرین لە یەکەم رۆژی ساڵ تاوەکو 20/8/2017 لە نێو ئاودا 14 کەس خنکاون، بەڵام ساڵی رابردوو واتا 2016 تەنیا 8 کەس و ساڵی 2015ش تەنیا 10 کەس خنکا بوون.
دواین رووداوی خنکان لە نێو ئاودا، خنکانی دایک و کورێک بوو لەنێو حەوزێکدا لە 20/8/2017، محەمەد ئەحمەد یەکێکە لە شایەتحاڵەکانی ئەم رووداوە و بۆ (باسنیوز) گوتی: لە گوندی تاقوڵانی سەر بە شارۆچکەی حاجیاوای شاری رانیە، خێزانێک کە لە سەر باخێکن بە کرێ، منداڵێکی پێنج ساڵانیان دەکەوێتە نێو حەوزەکە و لە تاوی منداڵەکەش دایکەکەی بۆ رزگارکردنی کورەکەی خۆی دەخاتە نێو حەوزەکە و هەردووکیان دەخنکێن
ئەو شایەتحاڵە، باسی لەوەش کرد کە باوکی منداڵەکە لە ماڵ نەبووە ئەم کاتە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی هەردووکیان بخنکێن.
دەڤەری راپەرین خاوەنی چەند رووبارێک، زێی بچووک و بەنداوی سەروچاوەیە، ئەم ئاوانە رۆژانە هەزاران کەس بۆ مەلەکردن روویان تێ دەکەن بە هۆی بەرزی پلەکانی گەرما، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زۆربوونی رووداوەکانی خنکان لەم دەڤەرە.
رائیدی پۆلیس حوسێن عەبدولڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئەمساڵ رووداوەکانی خنکان لە چاو دوو ساڵی رابردوو زۆر زیادیان کردووە، هۆکارەکەشی بۆ کەمتەرخەمی خەڵک دەگەڕێتەوە، چونکە بەشێکی زۆری خەڵکی بەبێ ئەوەی مەلە بزانن دەچنە نێو ئاوەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی راپەرین، دەشڵێت: زۆربەی ئەوانەی خنکاون، منداڵ و گەنجن، ئەوان دەچنە نێو ئاو و شارەزای قوڵی ئاوەکە نین، هەندێک لە ئاوەکانیشمان مەترسیدارن و پلەی گەرمی ئاوەکان زۆر ساردە، بەم هۆیەشەوە توشی وەستانی گورچیلە و جەڵتە دێن، بۆیە پێویستە خەڵکی کە مەلە نازانن و شارەزا نین، خۆیان بپارێزن لەو شوێنانە، ئەگەر هەر سووریشن لە سەر مەلەکردن پێویستە جل و بەرگی تایبەت بە مەلەوانی بپۆشن، چونکە لەسەر ئاوی زێی بچوک هی رێنمایەک نییە و ساڵانە ئەو ئاوە بەرز و نزمی و کەم و زیادی دەکات، بۆیە نازاندرێت کوێ قوڵ و مەترسیدارە و شوێنی گۆمی غەسالەکانی چەو و لمە.
پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەرین دوو تیمی غەواسی هەیە، کە یەکێکیان لە دوو کەس پێکهاتووە و لە سەر بەنداوی سەروچاوە جێگیرە و ئەوەی دیکەش لە هەشت کەس پێکهاتووە و لە سەر زێی بچووکە، لە مبارەیەوە گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری، ئەوەی خستە روو کە تیمەکانیان راهێندراون مەلەوانی باشن، کەلوپەل و پێداویستی تایبەتیان هەیە، ئەوان دەتوانن چەند کاتژمێرێک لە ژێر ئاوادا بمێننەوە، لە سەروچاوە تەنیا ئەمساڵ تیمەکانمان توانیویانە 15 کەس رزگار بکەن، بەڵام گرفتی سەرەکییان ئەوەیە کە سنووری کاریان زۆر فراوانە و سەرچاوە ئاوییەکان زۆرن، تەنیا زێی بچووک دەیان کیلۆمەتر دەبێت، بۆیە ناتوانین لە هەموو شوێنێکی زێیەکە تیمەکانمان جێگیر بکەین و بە تەواوی کۆنترۆڵی رووداوەکان بکەین، ئێمە پێویستمان بە تیمی دیکەیە هەیە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان و رزگارکردنی خەڵک، بۆیە داواکارین خەڵکی تایبەت هەیە بۆمان دابمەزرێنن.
[1]
28-08-2017
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!