图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,513
图片 106,355
书籍 19,229
相关文件 96,819
Video 1,368
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەو داعشەی ناسییەوە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کرد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو داعشەی ناسییەوە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کرد

ئەو داعشەی ناسییەوە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کرد
لە ئەوروپاوە و لەڕێی تەلەفزیۆنەوە ئەو کەسەی ناسییەوە کە پێشتر وەک کۆیلەیەک کڕین و فرۆشتنی پێوە کردبوو، بەڵام لەناو ئاوارەکاندا وەکو لێقەوماوێک قسەی دەکرد.
رۆژی 20ی ئاب ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلەعفەر دەستیپێکرد، لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکاندا شەپۆلی ئاوارە ناوچەکانی شەڕیان چۆڵ دەکرد.
رۆژی 21ی ئاب ئیڤانا وەلید، لە شاشەی ڕووداوەوە لەناو شەپۆلی ئاوارەکانی تەلەعفەردا کەسێک دەبینێت و دەیناسێتەوە، دواتر ئیڤانا وێنەکەی لە فەیسبووکدا بڵاوکردەوە و نووسی ئەمە ئەبوو عەلییە، ئەم کەسە زیاد لە جارێک کڕین و فرۆشتنی پێوەکردم و لێپرسراوێکی کڕین و فرۆشتنی کچانی ئێزدی بوو لە تەلەعفەر. پاشان ئەبوو عەلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.
کە #داعش# لە سێی ئابی 2014 هێرش دەکاتە سەر شنگال، ئیڤانا لەگەڵ ماڵباتی مامی، ڕوویان لە چیای شنگال کرد، بەڵام بەر لەوەی بگاتە سەر لوتکەی چیاکە لەلایەن داعشەوە دەستگیر دەکرێن.
ئیڤانا دەڵێت: ژمارەمان گەیشتە 600 کەس، ژن و پیاوەکانیان جیاکردنەوە، ئەوانەی عەرەبی سوننە بوون ڕێگەیان پێدرا بڕۆن، ئێزدییەکانیشیان گواستەوە بۆ بارەگای فەرمانگەی باری شارستانی لە شنگال.
داعش کچەکان لە خێزانەکانیان جیادەکاتەوە، سەرەتا سێ پاس لە کچانی ئێزدی دەنێرن بۆ مووسڵ، تا کاژێر هەشتی ئێوارە کچەکان جیادەکرێنەوە، ئیڤانا کە لەگەڵ دوا کاروان بوو، بۆ قەزای بەعاج گواسترایەوە.
پاش دوو ڕۆژ ئیڤانا دەبەن بۆ تەلەعفەر، ئەو دەڵێ سێ شەو لەوێ ماینەوە، دواتر گواستراینەوە بۆ شوێنێکی دوور، وامانزانی سووریایە، بەڵام گرتووخانەی بادۆش بوو، لە گۆڕەپانەکەی کۆکراینەوە و نزیکەی 2000 کەس دەبووین.
لە بادۆش داعش ڕۆژانە یەک ژەم خواردنی دەدایە ئێزدییەکان، لەو کاتەدا فڕۆکەکان گرتووخانەکەیان بۆردومان کرد، بۆیە ئێزدییەکان گەڕێندرانەوە تەلەعفەر، لەوێ کچەکانیان جیاکردنەوە و بە حەوت پاس گواسترانەوە بۆ مووسڵ.
لە موسڵ، لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمیدا ئیڤانا لەگەڵ نزیکەی 1000 کچی ئێزدی دەستبەسەر بوون، ڕۆژێک ژمارەیەک ئەمیری داعش سەردانیان دەکەن و هەر یەکێکیان چوار بۆ پێنج کچ بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. ئەمیرێکی داعش دەیەوێت ئیڤانا بۆ خۆی ببات، بەڵام ئیڤانا بیردەکاتەوە و بە داعشەکە دەڵێت کە هاوسەرگیریی کردووە و هاوژینەکەی لای ئێوە دەستبەسەرە، ئەو کەسەشی ئیڤانا لە خەیاڵی خۆی وەک هاوژین داینابوو، ئامۆزاکەی خۆی بوو.
ئەمیرەکە ئیڤانا دەگەڕێنێتەوە بۆ تەلەعفەر و داوا دەکات لە زیندانەکە بکۆڵنەوە ئایا ئەو ناوەی ئیڤانا دەڵێت هەیە، لە بەختی ئەودا ئامۆزاکەی لە زیندانەکە بووە و نەکوژراوە.
ئیڤانا لە قوتابخانەیەک دادەنێن کە پڕە لە ژن و منداڵی دەستبەسەری ئێزدی، بۆ ڕۆژی دواتر پیاوەکانیش دەهێنن و ئیڤانا ئامۆزاکەی دەدۆزێتەوە و چیرۆکەکەی بۆ دەگێڕێتەوە.
ئیڤانا دەڵێت: داعشەکان ڕۆژانە دەهاتنە سەرمان و بەدوای کچاندا دەگەڕان، چوار جار هاتنە لامان، چونکە گومانیان هەبوو کە من و ئامۆزکەم هاوژین بین، هەر چوار جارەکە دوو کەس هاتن بە ناوەکانی باقر و ئەبوو عەلی.
لە تەلەعفەر داعش ئێزدییەکان لە گەڕەکەکاندا نیشتەجێ دەکات و داوایان لێدەکات مەڕوماڵاتیان بۆ بەخێو بکەن و کشتوکاڵیان بۆ بکەن.
ئیڤانا لەگەڵ 33 کەسی دیکە لە ماڵێکدا دەمێننەوە، ئەو دەڵێ ڕۆژانە هەواڵی هەڵاتنی خێزانەکانمان دەبیست، ئێمەش تەلەفۆنێکمان پێبوو و ژمارەی قاچاخچییەکمان پەیداکرد و بڕیارماندا هەڵبێین.
قاچاخچییەکە شوێنێکیان بۆ دەستنیشان دەکات کە خانوویەکی تەواونەکراوە، بە دوو ئۆتۆمبێلەوە دەگاتە لایان و 18 کەس دەبات و 15 کەس دەمێننەوە، پێیان دەڵێت بەر لە خۆرهەڵات دەگەڕێتەوە، ئیڤاناش یەکێک دەبێت لەوانەی کە ماوەتەوە تا بەیانی نەهاتەوە، پێنج ڕۆژ تێپەڕی بەبێ نان و ئاو، دەترساین داعشەکان پێمان بزانن چونکە منداڵەکان دەگریان. ئیڤانا دەیگێڕێتەوە. بەناچاری بڕیاردەدەن داوای هاوکاری لە خەڵکی تەلەعفەر بکەن، بەڵام ئەو کەسانەی ئەمان داوای هاوکارییان لێدەکەن، دووبارە ڕادەستی داعشیان دەکەنەوە.
چەکدارانی داعش دەیانبەنە زیندانێک و لەوێ پیاوەکان دەکوژن، ئەبوو عەلی ئیڤانا بە کەسێک دەفرۆشێت بەناوی خەلو تەبابە دەستدرێژی کردە سەرم و لێیدام ئیڤانا دەڵێت دوای دوو ڕۆژ لای ئەو هەڵاتم.
ئەمجارەیان ئیڤانا داوای هاوکاری لە سەوزەفرۆشێک دەکات تا ڕزگاری بکات، ئەویش ڕازی دەبێت و دەیباتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام لەوێ دووبارە ڕادەستی داعشی دەکاتەوە.
ئیڤانا دەکەوێتەوە دەستی خەلو تەبابە و دەیباتەوە ماڵ و ئەشکەنجەی دەدات، دواتر وەک دیاری پێشکەشی بە کەسێک دەکات بەناوی حاجی حەسەن ئەویش دەستدرێژی کردە سەرم، دواتر فرۆشتمی بە باقر کە خۆی بازرگانی بە کچانی ئێزدییەوە دەکرد.
ئیڤانا بەو حاڵە سێ مانگ دەمێنێتەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، بەڵام جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێیەکی بڕیاری هەڵاتن دەدەن، ئەمجارەیان پلانەکەیان سەردەگرێت و لە 15ی تەمووزی 2015 لەدەستی داعش ڕزگاریان دەبێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,322
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 30-08-2017
挂钩项目: 4
小组: 文章
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 30-08-2017
本文已被审查并发布( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )on02-09-2017
此产品最近更新( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ):02-09-2017
URL
此产品已被浏览5,322
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.138 KB 30-08-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,513
图片 106,355
书籍 19,229
相关文件 96,819
Video 1,368
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!