🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2019نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅20 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 19-02-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەدنان ئۆرهان بەرێوەبەری لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و کۆمسیۆنی ونبووەکان و دەستگیریان کرد. ئۆرهان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترایەوە.[1]
- لە ناوچەی باغلار و یەنیشەهیری ئامەد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا رۆژنامەنووس حەقی بۆڵتان و عەبدوڵڕەحمان عەلیچیچەک دەستگیرکران. بۆڵتان و عەلیچیچەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
- تەرمی ئەرهان ئولچەن گەریلای هەپەگە کە لە لیجە ش
📅 19-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە گوندی چەخماخە، داعش 4 گەنجی کوردی شەهید کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 18-02-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو، لە ناوچەی توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.[1]
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی روون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خ
📅 18-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سورکێو زاهیر
لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی رۆژی 20-02-2011 شەهیدکرا.
👫 سورکێو زاهیر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سورکێو زاهیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,350 | وێنە 57,335 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,777 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,597 |
📖 ئەو داعشەی ناسییەوە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کرد | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ئەو داعشەی ناسییەوە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کرد

لە ئەوروپاوە و لەڕێی تەلەفزیۆنەوە ئەو کەسەی ناسییەوە کە پێشتر وەک کۆیلەیەک کڕین و فرۆشتنی پێوە کردبوو، بەڵام لەناو ئاوارەکاندا وەکو لێقەوماوێک قسەی دەکرد.
رۆژی 20ی ئاب ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلەعفەر دەستیپێکرد، لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکاندا شەپۆلی ئاوارە ناوچەکانی شەڕیان چۆڵ دەکرد.
رۆژی 21ی ئاب ئیڤانا وەلید، لە شاشەی رووداوەوە لەناو شەپۆلی ئاوارەکانی تەلەعفەردا کەسێک دەبینێت و دەیناسێتەوە، دواتر ئیڤانا وێنەکەی لە فەیسبووکدا بڵاوکردەوە و نووسی ئەمە ئەبوو عەلییە، ئەم کەسە زیاد لە جارێک کڕین و فرۆشتنی پێوەکردم و لێپرسراوێکی کڕین و فرۆشتنی کچانی ئێزدی بوو لە تەلەعفەر. پاشان ئەبوو عەلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.
کە داعشداعش لە سێی ئابی 2014 هێرش دەکاتە سەر شنگال، ئیڤانا لەگەڵ ماڵباتی مامی، روویان لە چیای شنگال کرد، بەڵام بەر لەوەی بگاتە سەر لوتکەی چیاکە لەلایەن داعشەوە دەستگیر دەکرێن.
ئیڤانا دەڵێت: ژمارەمان گەیشتە 600 کەس، ژن و پیاوەکانیان جیاکردنەوە، ئەوانەی عەرەبی سوننە بوون رێگەیان پێدرا بڕۆن، ئێزدییەکانیشیان گواستەوە بۆ بارەگای فەرمانگەی باری شارستانی لە شنگال.
داعش کچەکان لە خێزانەکانیان جیادەکاتەوە، سەرەتا سێ پاس لە کچانی ئێزدی دەنێرن بۆ مووسڵ، تا کاژێر هەشتی ئێوارە کچەکان جیادەکرێنەوە، ئیڤانا کە لەگەڵ دوا کاروان بوو، بۆ قەزای بەعاج گواسترایەوە.
پاش دوو رۆژ ئیڤانا دەبەن بۆ تەلەعفەر، ئەو دەڵێ سێ شەو لەوێ ماینەوە، دواتر گواستراینەوە بۆ شوێنێکی دوور، وامانزانی سووریایە، بەڵام گرتووخانەی بادۆش بوو، لە گۆڕەپانەکەی کۆکراینەوە و نزیکەی 2000 کەس دەبووین.
لە بادۆش داعش رۆژانە یەک ژەم خواردنی دەدایە ئێزدییەکان، لەو کاتەدا فڕۆکەکان گرتووخانەکەیان بۆردومان کرد، بۆیە ئێزدییەکان گەڕێندرانەوە تەلەعفەر، لەوێ کچەکانیان جیاکردنەوە و بە حەوت پاس گواسترانەوە بۆ مووسڵ.
لە موسڵ، لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمیدا ئیڤانا لەگەڵ نزیکەی 1000 کچی ئێزدی دەستبەسەر بوون، رۆژێک ژمارەیەک ئەمیری داعش سەردانیان دەکەن و هەر یەکێکیان چوار بۆ پێنج کچ بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. ئەمیرێکی داعش دەیەوێت ئیڤانا بۆ خۆی ببات، بەڵام ئیڤانا بیردەکاتەوە و بە داعشەکە دەڵێت کە هاوسەرگیریی کردووە و هاوژینەکەی لای ئێوە دەستبەسەرە، ئەو کەسەشی ئیڤانا لە خەیاڵی خۆی وەک هاوژین داینابوو، ئامۆزاکەی خۆی بوو.
ئەمیرەکە ئیڤانا دەگەڕێنێتەوە بۆ تەلەعفەر و داوا دەکات لە زیندانەکە بکۆڵنەوە ئایا ئەو ناوەی ئیڤانا دەڵێت هەیە، لە بەختی ئەودا ئامۆزاکەی لە زیندانەکە بووە و نەکوژراوە.
ئیڤانا لە قوتابخانەیەک دادەنێن کە پڕە لە ژن و منداڵی دەستبەسەری ئێزدی، بۆ رۆژی دواتر پیاوەکانیش دەهێنن و ئیڤانا ئامۆزاکەی دەدۆزێتەوە و چیرۆکەکەی بۆ دەگێڕێتەوە.
ئیڤانا دەڵێت: داعشەکان رۆژانە دەهاتنە سەرمان و بەدوای کچاندا دەگەڕان، چوار جار هاتنە لامان، چونکە گومانیان هەبوو کە من و ئامۆزکەم هاوژین بین، هەر چوار جارەکە دوو کەس هاتن بە ناوەکانی باقر و ئەبوو عەلی.
لە تەلەعفەر داعش ئێزدییەکان لە گەڕەکەکاندا نیشتەجێ دەکات و داوایان لێدەکات مەڕوماڵاتیان بۆ بەخێو بکەن و کشتوکاڵیان بۆ بکەن.
ئیڤانا لەگەڵ 33 کەسی دیکە لە ماڵێکدا دەمێننەوە، ئەو دەڵێ رۆژانە هەواڵی هەڵاتنی خێزانەکانمان دەبیست، ئێمەش تەلەفۆنێکمان پێبوو و ژمارەی قاچاخچییەکمان پەیداکرد و بڕیارماندا هەڵبێین.
قاچاخچییەکە شوێنێکیان بۆ دەستنیشان دەکات کە خانوویەکی تەواونەکراوە، بە دوو ئۆتۆمبێلەوە دەگاتە لایان و 18 کەس دەبات و 15 کەس دەمێننەوە، پێیان دەڵێت بەر لە خۆرهەڵات دەگەڕێتەوە، ئیڤاناش یەکێک دەبێت لەوانەی کە ماوەتەوە تا بەیانی نەهاتەوە، پێنج رۆژ تێپەڕی بەبێ نان و ئاو، دەترساین داعشەکان پێمان بزانن چونکە منداڵەکان دەگریان. ئیڤانا دەیگێڕێتەوە. بەناچاری بڕیاردەدەن داوای هاوکاری لە خەڵکی تەلەعفەر بکەن، بەڵام ئەو کەسانەی ئەمان داوای هاوکارییان لێدەکەن، دووبارە رادەستی داعشیان دەکەنەوە.
چەکدارانی داعش دەیانبەنە زیندانێک و لەوێ پیاوەکان دەکوژن، ئەبوو عەلی ئیڤانا بە کەسێک دەفرۆشێت بەناوی خەلو تەبابە دەستدرێژی کردە سەرم و لێیدام ئیڤانا دەڵێت دوای دوو رۆژ لای ئەو هەڵاتم.
ئەمجارەیان ئیڤانا داوای هاوکاری لە سەوزەفرۆشێک دەکات تا رزگاری بکات، ئەویش رازی دەبێت و دەیباتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام لەوێ دووبارە رادەستی داعشی دەکاتەوە.
ئیڤانا دەکەوێتەوە دەستی خەلو تەبابە و دەیباتەوە ماڵ و ئەشکەنجەی دەدات، دواتر وەک دیاری پێشکەشی بە کەسێک دەکات بەناوی حاجی حەسەن ئەویش دەستدرێژی کردە سەرم، دواتر فرۆشتمی بە باقر کە خۆی بازرگانی بە کچانی ئێزدییەوە دەکرد.
ئیڤانا بەو حاڵە سێ مانگ دەمێنێتەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، بەڵام جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێیەکی بڕیاری هەڵاتن دەدەن، ئەمجارەیان پلانەکەیان سەردەگرێت و لە 15ی تەمووزی 2015 لەدەستی داعش رزگاریان دەبێت.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 30-08-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 30 2017 9:31AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 2 2017 5:39AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 2 2017 5:39AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,551 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.138 KB Aug 30 2017 9:33AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەو داعشەی ناسییەوە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کرد

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖 کورتەباس
1.👁️سێ منداڵ و دوو کچ لەدەستی داعش رزگارکران
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,542 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574