دوای ئەوەی #تیرۆریست#انی #داعش# لە شەڕی تەلەعفەر و ئاڤگەنی (عەیازییە) تووشی شکست هاتن، هەوڵی ئەوەیان دا ڕێگایەک بۆ خۆدەربازکردن بەرەو سووریا بکەنەوە. بەڵام پێشمەرگەی کوردستان ئامادەیی تەواویان هەبوو و تیرۆریستان لە باکووری تەلەعفەر و ئاڤگەنی، کەوتنە بۆسەی پێشمەرگەوە و دوای شەڕێکی قورس لە ئەنجامدا لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا تیرۆریستان تووشی شکست و زیانی گەورە هاتن و لاشەی 130 تیرۆریست کەوتۆتە دەست پێشمەرگەی کوردستان و گەڕان بەدوای پاشماوەکانی ئەو تیرۆریستانە بەردەوامە.
فەرماندەیی گشتیی #هێزی پێشمەرگەی کوردستان#
29-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,231