🏠 开始
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧联系
ℹ️大约!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
更多
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|大约!|图书馆|📅
🔀 随机项目!
❓ 帮助
📏 条款使用
🔎 高级搜索
➕ 发送
🔧 工具
🏁 语言
🔑 我的帐户
✚ 新项目
👫 传记
塔拉巴尼
🏰 的地方
迪亚巴克尔
🏰 的地方
埃尔比勒
📷 图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
📊 هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی‌ 800 ملیۆن دۆلار داهاتی‌ هەیە | 小组: 统计和调查 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
✍️✍️ 更新资料!
👁️‍🗨️
هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی‌ 800 ملیۆن دۆلار داهاتی‌ هەیە
📊 统计和调查

دیاری هەرکی
سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەت پلانی هەیە لە 1-1-2018ەوە بڕێک لە مووچەی فەرمانبەران چاک بکات و سیستەمی پاشەکەوتی مووچەپاشەکەوتی مووچە ناهێڵێت.
د.عیزەت سابیر، سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان بە وێستگەی راگەیاند، بە هەموو پێوەرەکان دەبێت دۆخی‌ ئابووری‌ و بژێویی‌ خەڵک باشتر بکرێت، چونکە ئەو رۆژەی‌ سیستەمی‌ پاشەکەوتی مووچەیان پیادە کرد نرخی‌ نەوت هەرزان بوو، بەڵام ئیستا نەوت دوو ئەوەندەی‌ ئەو کاتەیە، هەروەها داهاتی‌ خاڵە سنوورییەکان و باج زۆر بووە.
وتیشی،‌ حکومەت مانگانە نزیکەی‌ 800 ملیۆن دۆلار داهاتی‌ هەیە و ئەوەی‌ خەرجی‌ دەکات نزیکەی‌ 450 بۆ 500 ملیۆن دۆلارە، بۆیە مانگانە نزیکەی‌ 300 ملیۆن دۆلار داهات لە خەرجی‌ زیاترە، بەداخەوە زۆربەی‌ بە قەرزی‌ ساڵانی‌ پێشوو دەداتەوە و بیری‌ لە باشکردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ خەڵک نەکردۆتەوە).
ئاماژەی‌ بەوەشکرد، ئەوەندەی‌ دەزانم حکومەت پلانی‌ هەیە لە 1-1-2018ەوە بڕێک لە مووچەی‌ فەرمانبەران چاک بکات و سیستەمی‌ پاشەکەوتی‌ مووچە ناهێڵێت، ئەوەش نەک لە بەر خاتری‌ فەرمانبەران، بەڵکو لەبەرئەوەی‌ دەکەوێتە ژێر قەرزێکی‌ ئەوەندە گەورەوە کە هەرگیز پێی‌ نادرێتەوە، ئێستا بڕی‌ ئەو پاشەکەوتی‌ مووچەیەی‌ کە قەرزە لەسەر حکومەت لە نزیکەی‌ 7 ملیار دۆلار نزیک بۆتەوە.
د.عیزەت وردەکاری‌ پلانەکەی‌ ئاشکراکرد و وتی‌، پلانەکەش ئەوەیە لە 1-1-2018ەوە مووچەی‌ بنەڕەتی‌، دەرماڵەی‌ خێزان و منداڵ، بۆ پیشەییەکان دەرماڵەی‌ پیشەیی‌ بۆ نموونە ئەندازیاری‌ دەرماڵەی‌ ئەندازیاریی‌، پزیشکی‌ بەهەمان شێوە، بۆ هێزەکانی‌ ئاسایش دەرماڵەی‌ مەترسی‌، بۆ مامۆستای‌ زانکۆ دەرماڵەی‌ بڕوانامە، بەو شێوەیە سیستەمێک دادەڕێژن و شتێک بە ناوی‌ پاشەکەوتی‌ مووچەوە نامێنێت.
سەبارەت بەوەی‌ سیستەمی‌ مووچە بۆ پێش پاشەکەوتکردنی‌ مووچە دەگەڕێتەوە؟، ناوبراو وتی‌، هەرگیز بە تەمەنی‌ گەلی‌ کورد لە باشووری‌ کوردستان نابینێتەوە ئەوەی‌ لە 2013دا وەریدەگرت جارێکی‌ دیکە وەریبگرێتەوە، چونکە ئەگەر 100%ی‌ ئەوەی‌ پێشتریش پێبدات، بەڵام لەولاوە هەموو شتێکی‌ کردووە بە پارە و بە خۆڕایی‌ نەماوە، کەواتە وەکو ئەو کاتە ناژیت، بۆ نموونە منداڵەکەت دەنێریتە دایەنگە دەبێت بە پارە، دەڕۆیتە نەخۆشخانە بە پارەیە، منداڵەکەت دەنێریتە زانکۆ بە پارەیە، ئەو کاتە بەخۆڕایی‌ بوون.
لە لایەکی ترەوە، بە پێی بەڵگەیەکی کۆمپانیای سۆمۆی عیراقی، لە ماوەی ئەمساڵدا هەرێمی کوردستان 125 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کە داهاتەکەی دەکاتە پێنج ملیار دۆلار.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە فەیسبوک بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)ی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 01-01-201701-01-2017 ەوە بۆ 22-8-2017.
بەپێی بەڵگەنامەکانی سۆمۆ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو 22ی ئاب، هەرێمی کوردستان زیاتر لە 125 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە. نرخی نەوت بە تێکڕا 51 دۆلارە، هەرێمی کوردستان 40 دۆلاری بۆ ماوەتەوە، بەمەش کۆی داهاتی نەوت 5 ملیار و 24 ملیۆن دۆلارە.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا شەش موچەی بە سیستمی پاشکەوت دابەشکردووە کە سێ ملیار دۆلار دەکات. بەمەش تەنیا لە نەوتی بۆری دوو ملیار و 24 ملیۆن دۆلار دیار نییە، جگە لە داهاتی بەرهەمە نەوتییەکان و 170 ملیۆن دۆلاری مانگانەی داهاتی ناوخۆ، ئێستا ئەوانەی دەڵێن داهات بەشی موچە ناکات قسەیان چییە؟
هاوکات، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانوەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی تورکی لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتدا، رێککەوتنێکی نوێ ئیمزا دەکەن و بەو هەنگاوەش دوو کۆمپانیاکە لە قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم خۆش دەبن. رۆژی 24-8-2017 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەڕێی راگەیەندراوێکەوە ئاماژەی بە رێککەوتنەکە کردوە و دەڵێت، پشکی کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویجی لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ بۆ 75% زیاتر دەکرێت).
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، 20%ی پشکی قازانجی حکومەتی هەرێم لەو کێڵگەیە بۆ کۆمپانیا نەرویجییەکە دەبێت، لە بەرانبەردا لە قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم خۆش دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە، کە حکومەت لەگەڵ کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی تورکی-یش رێککەوتوە بۆئەوەی پشکێکی زیاتر لە داهاتی پێبدرێت کە بریتییە لە 4.5%ی ئەو نەوتەی لە کێڵگەی تاوکێ پێی دەفرۆشرێت. لە بەرانبەریشدا کۆمپانیا تورکییەکە لە قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم خۆش دەبێت.
پاش ئاشکرابوونی ئەو رێککەوتنەی حکومەتیش لەگەڵ هەردوو کۆمپانیاکە، بەهای پشکەکانی دی ئێن ئۆ و گەنەل ئێنێرجی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەتەوە، کە یەکەمیان بەرزبونەوەکەی دەگاتە 6.5% و دووەمیشیان دەگاتە 6.9%.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختیکردۆتەوە زۆر خۆشحاڵە بەو رێککەوتنە، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوە و لە رۆژی 1-8-2017ەوە چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.[1]
28-08-2017

⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 来源
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردسات - 28-08-2017
🖇 挂钩项目: 2
📅 日期与活动
1.👁️01-01-2017
2.👁️28-08-2017
📂[ 更多...]

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组: 📊 统计和调查
📅 Publication date: 28-08-2017
🗺 普罗旺斯: ⬇️ 南库尔德斯坦
📈 统计数据类型: 💰 经济

⁉️ Technical Metadata
✨ 项目质量: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
89%
✔️
添加(Hawrê Baxewan)Aug 29 2017 10:44AM
👌 本文已被审查并发布(Evîn Îbrahîm Fetah)onSep 2 2017 5:38AM
✍️ 此产品最近更新(Evîn Îbrahîm Fetah):Sep 2 2017 5:38AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 此产品已被浏览2,656

📚 图书馆
  📖 更多...


📅 大事年表
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021
  🗓️ 10-01-2021
  🗓️ 09-01-2021
  🗓️ 08-01-2021


💳 捐赠
👫 Kurdipedia成员
💬 你的反馈
⭐ 用户集合
📊 统计属性 文章 379,997
图片 61,310
书籍 11,522
相关文件 48,083
📼 Video 182
🗄 来源 15,829
📌 Actual
塔拉巴尼
...
塔拉巴尼
迪亚巴克尔
...
迪亚巴克尔
埃尔比勒
...
埃尔比勒
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
...
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| 页面生成时间:秒!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574