زیاتر لە دوو هەزار کەس لە باکوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە
📊 统计和调查
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ- لقی ئامەد (دیاربەکر) راپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە نێوان 24ی تەموزی 2015 بۆ 24ی تەموزی 2017 لە باکوری کوردستان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی شەڕ و نائارامییان تێدایە بڵاوکردەوەو تیایدا ئاشکرایکردووە کە زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ئەو دووساڵەدا دوو هەزار و 772 کەس لە باکوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
راجی بیلیجی، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە رایگەیاند شەڕ و پێکدادانەکان باجێکی گەورەی هەبووە و هێندەی ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەیەک مرۆڤ گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە لەو ماوەیەدا لە شارە کوردییەکان 771 کەس لە هێزەکانی ئاسایش کوژراون لەوانە 447 یان سەرباز و 251 یان پۆلیس و 43 یان پاسەوانی گوند بوون.
هەر لەو ماوەیەدا (1055) شەڕڤانی
پەکەکەپەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل و نۆ ئەندامی کۆمەڵەی ئازادی کوردستان کوژراون ئەوە جگە لە 53 هاوڵاتی مەدەنیش کە بەهەمان شێوە لەو ماوەیەدا کوژراون.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە 448 کەسیش بەبێ دادگاییکردن کوژراون و 14 کەسیش بوون بەژێر زریپۆشەکانی سوپای تورکیاوە کە چواریان منداڵ بوون و گیانیان لەدەستداوە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 12 ناوچەی دارستان و زەویوزاری کشتوکاڵی سوتاون و 20 کەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە گیانیان لەدەست داوە کە 15یان منداڵ بوون.
سەبارەت بە
ئەشکەنجەئەشکەنجە و دەستگیرکردنەکانیش راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە کە لەو ماوەیەدا 1279 کەس رووبەڕووی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ بوونەتەوە و لە خۆپیشاندانەکانیشدا 147 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار کراون و 13 هەزار و 698 کەسیش دەستبەسەرکراون و 3256 کەسیش رەوانەی زیندان کراون.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد
[1]
28-08-2017
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!