بەشی فەرهنگ و هونەر- بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی #ئیلام# له نۆژەن کردنەوەی پردی مێژوویی #گاومێشان# له شاری #دەرەشار# هەواڵی دا.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولمالک شەنبەزاده وێڕای ئاماژه بەم بابەته ڕایگەیاند: نۆژەن کردنەوە و پتەو کردنی ئەم پرده مێژووییە یەکێک له بەرنامەکانی جێگرایەتی میراتی فەرهەنگی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگایه. هەر لەبەر ئەمەش هەندێک له بڕگەکانی نۆژەن کردنەوەی ئەم ئاسەواره هەم له ڕووی ئاوار هەڵگرتنەوەی سەر دیوارەکان، بەشە جیاجیاکانی پێکهاتە و ژێرخانەکانی پرد، ئاماده کردن و دانان و کۆ کردنەوەی دارەبەستی ئاسنی، نۆژەن کردنەوه و چێ کردنی تاقی خشتی و ژێرخانەکان و له دیکەی بەشەکانی پرد، جێبەجێ کردنی سواخ دان به گەچ له نومای دیواری بەردین، تۆکمه کردن و نۆژەن کردنەوەی ڕووکەشی پێکهاته بەردی تاقەکان به بەردی داتاشراو، جێبەجێ کردنی دیوار به تاشه بەرد ئەنجام دراوه.
پردی مێژوویی و جوانی گاومێشان که هی سەردەمی ساسانییەکانه که له سەر ڕووباری سەمیره پاش پێکدادان لەگەڵ ڕووباری کەشکان چێ کراوه. ئەم پرده له ساڵی 1377ی هەتاوی به ژوماره 2222 چووه نێو ڕیزی ئاسەواری نیشتمانی وڵاتەوه.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,238 car bînrawe