بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی مریشک و گۆشتی سوور لە جەژنی قورباندا، ڕێگە بە هاوردەکردنی هەزار تۆن مریشک و 700 تۆن گۆشتی سوور دەدرێت.
بە پێی ڕاگەیەنراوی قایمقامییەتی قەزانی ناوەندیی #سلێمانی#، بەمەبەستی بەرزنەبوونەوەی نرخ و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەکراو لە بەرهەمەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و بەهۆی زیادبوونی خواستە لە سەریان بەهۆی جەژنی قوربانەوە، ڕێژەی هاوردەکرن لە مانگی ئەیلولدا گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
بڕیاردراوە بۆ مانگی داهاتوو ڕێگە بە هێنانی هەزار تۆن مریشک و 700 تۆن گۆشتی سوور بدرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەر لە مانگی داهاتوودا ڕێگە دراوە کە 400 تۆن ماسی و 500 تۆن هێلکە هاوردەبکرێت لەبەر زۆربوونی خواست لە وەرزی پایزدا.[1]
24-08-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,069