#عەلی حەمە ساڵح# ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار داهاتی نەوتی بۆری دیارنییە.
ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بەڵگەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە بە وتەی خۆی هی کۆمپانیای سۆمۆیە، ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەتای ئەم ساڵ تاوەکو 22ی ئاب، هەرێمی کوردستان زیاتر لە 125 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
ئەوەشی وتووە، نرخی نەوت بە تێکڕا 51 دۆلارە، هەرێمی کوردستان 40 دۆلاری بۆ ماوەتەوە، بەمەش کۆی داهاتی نەوت پێنج ملیار و 24 ملیۆن دۆلارە بووە.
عەلی حەمە ساڵح نووسیویەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا شەش موچەی بە سیستمی پاشکەوت دابەشکردووە کە سێ ملیار دۆلار دەکات، بەمەش تەنیا لە بۆری دوو ملیارو 24 ملیۆن دۆلار دیارنییە، جگە لە داهاتی بەرهەمە نەوتییەکان کە نادیارە، هەروەها جگە لە 170 ملیۆن دۆلاری مانگانەی داهاتی ناوخۆ.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی کوردستان دەپرسێت، ئێستا ئەوانەی دەڵێن داهات بەشی موچە ناکات قسەیان چییە؟[1]
25-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,646
Escriba su comentario sobre este artículo!