تورک شوێنەوارە مێژووەکانی حەسەنکیف دەڕوخێنێت
باکووری کوردستان
- پاش ئەوەی
حەسەنکیفحەسەنکیف بە دینامەیت (تی ئێن تی) تەقێندرایەوە، ئەمڕۆ حکومەتی تورک بلدۆزەرەکانی بردووەتە ئەو شوێنە و خەریکە شوێنەوارە مێژووەکانی حەسەنکیف دەڕوخێنێت.
[1]
- ئەمڕۆ بڕیاری داخرانی ڕۆژنامەی سوژن، ڕۆژنامەی
ڕۆژەڤا مەدیاڕۆژەڤا مەدیا و ئاژانسی هەواڵی دیهابەر (دیجلە) دەرکرا.
[1]
- سێ کەس بە ناوەکانی محەمەد میرزا سۆیلەمەز، هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپەی مێرسین، جەمیل ئوزگول و سەیرانی ئولومان، بەڕێوەبەرانی هەدەپە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و ڕەوانەی زیندانی مێرسین کران.
[1]
- هەدەپە کاردانەوەی پیشاندا بەرامبەر بە دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا و ڕایگەیاند، کە پێویستە حکومەتی تورکیا داوای لێبوردن لە
بەهرۆز گەڵاڵیبەهرۆز گەڵاڵی و
یەکێتی نیشتمانییەکێتی نیشتمانی بکات.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
شەریف وەلیدیشەریف وەلیدی، موزیکژەنی ناوداری
سنەسنەیی لە سنە کۆچی دوایی کرد.
[2]
- کۆچی دوایی نووسەر و شانۆکار
خالید خاکیخالید خاکی لە
سەقزسەقز.
[2]
باشووری کوردستان
- چەکدارانی
داعشداعش شەوی رابردوو، هێرشیان کردە سەر فەوجی کاکەییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنوری شارۆچکەی
داقوقداقوق و دوای دوو کاتژمێر شەڕ هێرشەکە تێکشکێندرا.
[2]
- لەسەر بڕینی دار دەمەقاڵێ لەنێوان چوار برای خەڵکی گوندی
گوندەژۆرگوندەژۆر باڵەکایەتی و ژمارەیەک پێشمەرگەی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دروست بوو، پاشان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەستڕێژیی گوللەیان لێکردن، بەهۆیەوە دوویان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار بوو. خەڵکی
چۆمانچۆمان و دەوروبەری چونە گوندی
گوندەژۆرگوندەژۆر و بارەگای هەرچوار حزبەکەی ڕۆژهەڵاتیان سووتاند.
[2]
- لەسەر رووداوی کوژران و برینداربوونی سێ هاونیشتمانی باڵەکایەتی لەلایەن پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، عەبدوڵڵا ئازەربار، بەرپرسی کۆمیسیۆنی سەربازی کۆمەڵە دەڵێت: رووداوێکی نەخوازراو بووە و بەقەد خەڵکی چۆمان و گوندەژۆر ناڕەحەت و دڵگرانین. بانگەوازیشی بۆ خەڵکی باڵەکایەتی و هێزە ئەمنییەکان کرد هەوڵی کۆنترۆڵکردن و هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و هیوای خواست رووداوەکە لەوە زیاتر گەورە نەبێت.
[4]
- لە
شنگالشنگال رێوڕەسمی جەمای مەزارگەی ئێزی بەڕێوەچوو.
[2]
- لە سنوری شارۆچکەی داقوق بۆمبێکی چێنراو بەکاروانی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو.
[2]
- سێیەمین کۆنفرانسی پەروەردە و فێرکاریی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخمورمەخمور، بە دروشمی پەروەردەکردنی کۆمەڵگا بە کلتوری نالین-ەکان مسۆگرکردنی ئازادی کۆمەڵگایە بە بەشداربوونی 121 بەشداربوو دەستیپێکرد.
[1]
- بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین، فیستیڤاڵی گەشتیاریی دەربەند لە
رانیەرانیە دەستی پێکرد.
[3]
- بەرپرسێکی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئاستی سەرکردایەتی حزبەکەی هیچ کەسێک نییە دژی ئەنجامدانی
ریفراندۆمریفراندۆم بێت و هەر ئەندامێکی یەکگرتووش لە دژی ریفراندۆم بێت و بچێتە بەرەی نەخێر، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان