پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
هێرۆخان.. دۆستی قاوەی تاڵ و جگەرە
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هێرۆخان.. دۆستی قاوەی تاڵ و جگەرە
کورتەباس

هێرۆخان.. دۆستی قاوەی تاڵ و جگەرە
کورتەباس

کاتێک لەدایک دەبێ ، باوکی ئاهەنگی بۆ دەگێڕێ ، لە کاتێکدا لەو سەردەمەدا لە سلێمانی وا باو نەبووە ئاهەنگ بۆ لەدایکبوونی کچ بگێڕدرێ ، بەڵام #ئیبراهیم ئەحمەد#، وەک کچەکەی باسی دەکات باوەڕی بە یەکسانیی ژن و پیاو هەبوو.

#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#، کە #یەکێتی#یەکان و زۆر لە دۆستەکانی بە هێرۆخان ناوی دەهێنن، ساڵی 1948 لە باوکێکی باشووری و دایکێکی باکووری لەدایکبووە. ئیبراهیم ئەحمەد نووسەر، ئەدیب و یەکەم سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بەبۆنەی لەدایکبوونی ئەوەوە ئاهەنگی گێڕاوە.

ئیبراهیم ئەحمەد کە دامەزرێنەری #حزبی هیوا# و کۆمەڵەی (#ژێکاف#) بوو، پاشان بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی چالاکیی سیاسی دەستگیر کراوە، گەلاوێژخانی دایکی هێرۆ دەڵی: ئەو هێرۆیەی کە لە تەمەنی 6 مانگیدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئامێز و ئاواز و سەدای باوکی بێبەش بوو.

$لە دەروونناسەوە بۆ سیاسەتڤان$

هێرۆ ئیبراهیم خاوەنی 5 خوشک و دوو برایە بەناوەکانی (شاناز، هەتاو، لیلۆز، کوردە، هێڤی، هەڵۆ و هاوڕێ). خوێندنی سەرەتایی لە کەرکووک و بەغدا تەواو کردووە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی بۆ خوێندنی دواناوەندی و دوو ساڵیشی لە تاران خوێندووە. دواتر بەشی دەروونناسیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسریەی لە بەغدا تەواو کرد.

ناوەڕاستی ساڵی 1970 شوو بە #جەلال تاڵەبانی# دەکات، ئەگەرچی 15 ساڵ لە هاوژینەکەی بچووکتر بووە، بەڵام تاڵەبانی ئەوکات لە هەڕەتی لاوێتی و چالاکیی سیاسیدا بووە و فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بووە لە شۆڕشی ئەیلول کە هاوخەباتی سیاسی و فکریی باوکی هێرۆ، ئیبراهیم ئەحمەد بوو. ئەوان هەردووکیان دامەزرێنەری باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتین کە دواتر لە ئەدەبیاتی سیاسیدا بە باڵی جەلالی ناوی ڕۆیشت. دایکی هێرۆخان دەڵێ : مام جەلال بەرلەوەی ببێتە زاوامان، تەمەنی 16 ساڵ بوو کە هاتوچۆی دەکردین، هەموو جارێک باوکی هێرۆ دەیگوت خەڵک وادەزانن لەبەر ئەوە مام جەلالم خۆشدەوێت چونکە زاوامە، بەڵام من مام جەلالم ئەوەندە خۆشویستووە حەزم کردووە ببێتە زاوام.

$هێرۆخان و خواوەندی ڕۆمانی$

هێرۆ ئیبراهیم و تاڵەبانی بۆ مانگی هەنگوینی ڕوودەکەنە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە هۆتێلێک بە ناوی فیدراڵ لە نزیکی ناوچەی بەناوبانگی گەشتیاریی ڕەوشە مانگی هەنگوینی بەسەردەبەن. دوای سێ ساڵ لە شاری بەغدا نۆبەرەکەیان دێتە ژیان و ناوی دەنێن باڤڵ. ساڵی 1977 لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشقی پایتەختی سووریا منداڵی دووەمیان دەبێت و ناوی دەنێن قوباد. پاش ماوەیەکی کەم هەردوو منداڵەکە لەلای دایک و باوکی جێدەهێڵێ و لەگەڵ هاوژینەکەی دەگەڕێنەوە کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی شۆڕش لە دژی حکومەتی بەغدا، گەلاوێژخان دەڵێ : هێرۆ زۆر زەحمەتی کێشاوە، کە منداڵی دووەمی بوو بەجێیهێشت و لەگەڵ مام جەلال ڕۆیشت، هەردوو کوڕەکەی (بافڵ و قوباد) لەلای من گەورەبوون. بە فرمێسکی ئەوان و منداڵەکانی خۆم گەورە کرد، هێرۆ پێشمەرگەیەک بوو لەو شاخانە.

$یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی هێرۆخان ئەوەیە کە توانای بڕیاردانی هەیە$

هێرۆ ئیبراهیم لە شاخ بە دایانا بانگ کراوە، لەبارەی بەستنەوەی ئەو ناوە بە دایانای خواوەندی ڕۆمانی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ سایتی جەزیرە بە پێکەنینەوە دەڵێ : کوڕەکەم نەیدەزانی بڵی دایە، دەیگوت دایانا.

هیرۆخان ئەگەرچی لە ساڵی 2005 وە بۆ 2013 خانمی یەکەمی عێراق بووە، بەڵام وشەی خانمی یەکەمی ڕەتدەکردەوە و دەیگوت: پێمخۆشە پێم بڵێن دادە وەکو ئاماژەیەک بۆ خوشکی گەورە.
تاڵەبانی لە دیداری تەمەن-دا دەڵێ : خۆی شەخسیەتی خۆی هەیە، لە شەخسیەتی مندا نەتواوەتەوە.. گەلێکجار جیاوازیشمان دەبێ لەسەر سیاسەت، ئەو ڕێگایەک دەگرێ و من ڕێگایەکی دیکە.

تاڵەبانی گوتبووی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ئەو جگە لە هاوژین چوار شتە: (دکتۆرە و ئاگای لە تەندروستی تاڵەبانی بووە، ڕاوێژکاری بووە لەسەر زۆر بابەت پرسی پێکردووە، خەمخۆری بووە، خەمی شتی ڕۆژانەی ژیانی تاڵەبانی خواردووە، هاوڕێی بووە و بەردەوام قسەی دڵی خۆی لای ئەو کردووە).

$ئەرشیفی شۆڕشە$

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە سەردەمی پێشمەرگایەتی لەگەڵ هاوژینەکەی کە سکرتێری هێزێکی خاوەن سێ باڵی ناتەبا بووە، ئاگاداری ورد و درشتی ڕووداو و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوخۆی یەکێتی و یەکێتی و لایەنە کوردستانییەکانی دیکە بە تایبەتی پارتی بووە. بە کامێرایەکی VHS ڕووداوە مێژووییەکان و ئەو هێرش و پەلامارانەی تۆمار کردووە کە کراونەتە سەر باشووری کوردستان، ئەو ڤیدیۆیانە لە میدیا جیهانییەکاندا سوودی زۆریان لێ وەرگیراوە، تەنانەت باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا لە ساڵی 1987 دا وێنە ڤیدیۆییەکانی ئەوی بە ساختە وەسف کردبوو. هێرۆخان لەگەنجێتیدا کاراکتەرێکی سەرەکیی پشتی کامێرا بووە. سەرەڕای ئەوەی ئێستا خاوەن میدیا و کەناڵە، بەڵام ئێستاش هەر حەزی لە پشت کامێرایە و کەمترین لێدوان و هەڤپەیڤینی بەر کامێرای هەیە.

$ئامادە نەبووە ببێتە پارتی$

ئەگەرچی باوکی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بووە، بەڵام هێرۆخان ڕەتیکردووەتەوە ببێتە ئەندامی حیزب. لەو بارەیەوە لە سایتی جەزیرە دەڵێ : داوایان لێکردم ببمە ئەندامی حیزب، بەڵام ڕەتمکردەوە، گفتوگۆیەکی گەورە لە شاخ دروستبوو، پێیاندەگوتم چۆن تۆ جورئەت دەکەی ڕەتیبکەیەوە؟ بەڵام باوکم بەرگریی لێکردم و گوتی ئەو مافی بڕیاردانی هەیە، ئەگەر حەز بکات ببێتە ئەندام بەخێر بێت، بەڵام ئەگەر نەیکات نابێ زۆری لێبکرێت.

ئەو دواتر لە شاخ بووەتە پێشمەرگە و چەکیان داوەتێ، لەوبارەوە دەڵێ دەمانچەیەکیان پێدام و ڕاهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی پێکردم، بەڵام بەکارم نەهێنا و تەقەم لە هیچ کەسێک نەکرد. وەکو ژەنەراڵێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم، بابەتەکە لەسەر خودی کەسەکە دەوەستا، ئەگەر بترسابای وەکو ژن مامەڵەیان لەگەڵ دەکردی.

$دەستاوی هێرۆخان خۆش نییە$

هێرۆخان بە پێچەوانەی زۆربەی ژنانی کوردەوە زۆر حەزی لە کاری ماڵەوە نەبووە. هەوڵیشی داوە خواردن و چێشت ئامادە بکات، بەڵام دەڵێ کەس حەزی لە خواردنی دەستی من نەبووە. حەزیشی لە سەیرکردنی فیلم کردووە، زمانی ئینگلیزی لە ڕێگای فیلمەوە فێر بووە. مام جەلال لە کتێبی دیداری تەمەن دەڵێ : زۆر جاران لەگەڵ هێرۆ دەچووینە سینەما، بەڵام من خەوم لێدەکەوت، ئەویش سەیری فیلمی دەکرد.

$مام جەلال: هێرۆ جگە لە هاوژین چوار شتی دیکەیە بۆ م$ن

سەرەتای هەشتاکان پیاوانی موخابەراتی عێراق لە لوبنان هەوڵی ڕفاندنیان داوە، بەڵام بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆی ڕزگار کردووە. بە گوێرەی زانیارییەکان چەندین نووسەر و ڕۆژنامەنووس پێشنیازیان کردووە یاداشتەکانی بۆ بنووسنەوە، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە و گوتوویەتی لە ژیانی پێشمەرگایەتی و سەردەمی خۆشاردنەوە لە دەرەوەی کوردستان دووچاری زۆر چیرۆکی سەرکێشی بووە کە ڕەنگە ئاسان نەبێ نەوەی نوێ بڕوای پێبکەن.

$نەیهێشت سەرای سلێمانی تێکبدرێ $

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، جگە لەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش بووە. خاوەنی ڕێکخراوی منداڵپارێزرانی کوردستان، دەزگای خاک و میدیای کوردساتە، دۆستی هونەر و ڕۆشنبیرانە و بەردەوام لە چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکاندا دەردەکەوێت، ڕێگری لە زۆر بەرپرس و سەرمایەدار کردووە شوێنە دێریینەکانی سلێمانی بکەنە مۆڵ و شوێنی بازرگانی، تەنانەت هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا و نەیهێشت سەرای سلێمانی تێکبدرێت.

$یەکەمی کۆنگرە بوو$

هێرۆ ئیبراهیم کەمترین چالاکیی سیاسی هەبووە. کاتێک هاوژینەکەی بووە سەرۆککۆماری عێراق، ئەو هەر لە سلێمانی مایەوە. لە هەڵبژاردنی 2009 کە گۆڕان زۆربەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی برد، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بووە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی بە ئومێدی ڕاستکردنەوەی باری لاسەنگی حیزبەکەی لەو پارێزگایە. لە کۆنگرەی سێییەمی یەکێتیدا، خۆی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژارد و لە هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی زیاتر دەنگی هێنا کە 1090 دەنگ بوو، پاشان بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا.

پەروین کاکە حەمە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هێرۆخانەوە بە (رووداو)ی گوت هێرۆخان خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزە و بەرگەگرە، توانای بڕیاردانی هەیە. لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەیییەکان لە پێشەوەیە، جگە لەوەی کەسێکی سادە و خاکییە، لە هەمانکاتدا کەسێکی ئاگادارە و لە پرسی ژناندا یەکسانیخوازە.

پێگەی سیاسیی هێرۆ ئیبراهیم لە دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهێزتر بوو، هەتا هەڵبژاردن نەکرا ڕێگای نەدا پۆستی سەرۆککۆماری لە عێراق پڕبکرێتەوە، تاڵەبانی لە 17/12/2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستیی تێکچوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە ئەڵمانیا، ڕۆژی 19/7/2014 گەڕایەوە سلێمانی. دوای هەڵبژاردنی نیسانی 2014 کاریگەری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد جارێکی دیکە دەرکەوت کاتێک ڕێگەی نەدا بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری یەکێتی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەشدا ڕێی نەدا جگە لە چەند کەسێک، هیچ سەرکردەیەکی کوردستانی و عێراقی و بەرپرسی یەکێتی، تاڵەبانی لە نەخۆشخانە ببینێ تا ئەو ڕۆژەی گەڕایەوە سلێمانی.

$هێرۆخان کەمترین قسە دەکات بڕوای بە موجامەلە نییە$

هەرچەندە هێرۆ ئیبراهیم لەنێو یەکێتی بە ڕواڵەت تەنیا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە، بەڵام لە واقیعدا شتێکی دیکە دەگوزەرێ ، ئەوەش بە ئاشکرا دەرکەوت کاتێک کەوتە کێشە لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سکرتێری گشتی لەسەر بەڕێوەبردنی یەکێتی و کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە کە دەبوو لە مانگی 10ی 2013 بکرێ .

ئەگەرچی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەسەڵات لای جێگرانی سکرتێر بوو، بەڵام قسەی کۆتایی لای هێرۆخان بوو، ئەمەش پاڵی بە زیاتر لە 26 سەرکردە و مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەوە نا لە سەرەتای ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، باڵی ناوەندی بڕیار ڕابگەیەنن، بەڵام بەهێزی و کاریگەریی هێرۆ ئیبراهیم زۆر زیاتر بوو لەوەی کە ئەو باڵە بتوانێ هیچ ڕۆڵێک لە ژیانی سیاسیی ئەو حیزبەدا بگێڕێ.

کەسێکی نزیکی هاوژینی تاڵەبانی دەڵێ کاتێک هێرۆخان دەڵێ نا، دەتوانێت بەرگری لە نایەکەی خۆی بکات و کۆدەنگی بۆ ئەو نایە دروست بکات.

$عەڕڕابی نزیککردنەوەی گۆڕان و یەکێتی بوو$ە

لە هەموو پرۆژەیەکی نێوخۆیی و دەرەکیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی، بنەماڵەی تاڵەبانی و بە تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم سەنتەر بوون، هەر بۆیە لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی، هێرۆخان بە فەرمی لە تاران لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا، پێشتر ئێرانییەکان پڕۆژەیەکیان بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی تا بەستنی کۆنگرە پێشکەشی باڵە ناکۆکەکان کردبوو کە خۆی لە کۆمیتەیەکی شەش کەسیدا دەبینییەوە و هێرۆ ئیبراهیمیش ئەندامێک بوو، بەڵام ئەو پڕۆژەیە شکستی هێنا.

هێرۆ ئیبراهیم بە عەڕڕاب و ئەندازیاری لێکنزیکبوونەوەی گۆڕان و یەکێتی دادەنرێت، سەرەرای ململانێی توندی نێوان تاڵەبانی و #نەوشیروان مستەفا#، وەڵامدانەوەی یەکدی بە ڕاپۆرت و کتێب، بەڵام هیچ ساردی و ناکۆکییەکی شاراوە لە نێوان ئەو و نەوشیروان مستەفادا دروست نەبوو، بەڵکو لە گەرمەی ململانێیەکەی سلێمانی و خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتدا هێرۆخان سەردانی ماڵی ڕێکخەری پێشووی گۆڕانی کرد. هەر بۆیە ڕێگای نەدا ئەو میدیایانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا بوون، هیچ قسەیەک لەسەر کەسایەتی نەوشیروان مستەفا و سەرکردە باڵاکانی گۆڕان بکەن و لەلای هاوڕێکانی گوتبووی ئەوان هاوڕێی شاخم بوون.

$نەوشیروان ئامۆژگاریی کردووە$

لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و دارایی یەکێتی، تێوەگڵان لە نەوت و کاری بازرگانی، هێرۆ ئیبراهیم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (هاووڵاتی) دەڵێت: کاتی خۆی لە سەردەمی شاخ کاک نەوشیروان بانگی کردم گوتی وەکو خوشکێک ئامۆژگاریت دەکەم، دوور و نزیک پەیوەندیت بە دارایی یەکێتی و شۆڕشەوە نەبێ ، لەو کاتەوە من نزیکی ئەو بابەتانە نەکەوتووم.

#بێگەرد تاڵەبانی#، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بارەی ئەوەوە بە (رووداو) گوت ژنێکە کەم قسە دەکات، بەڵام زۆرترین کاریگەری لەنێو بڕیاری سیاسی یەکێتی و کوردستان هەیە. کەسێکە بڕوای بە موجامەلە و پێچ و پەنا نییە، قسەی خۆی ڕاشکاوانە دەکات و ئەوەی لە دڵیەتی و قەناعەتی پێی هەیە دەیڵێ و بەرگری لە قسە و بڕیارەکانی خۆی دەکات.

$لە ڕۆژێکدا 24 قاوەی خواردووەتەوە$

بە قسەی کەسانی نزیکی، هێرۆخان دۆستی بەردەوامی قاوەی تاڵ و جگەرەیە. ئەوەندە شەیدای قاوەیە، لە ڕۆژێکدا لەگەڵ پێشوازی لە هەر میوانێک قاوەیەکی خواردووەتەوە، ئەوانەی لێی نزیکن، جارێک پێیانگوتووە ئەمڕۆ 24 قاوەت خواردووەتەوە.

هێرۆ ئیبراهیم لەبارەی خواردنەوەی قاوە بە (رووداو)ی گوت من کە لە شاخیش بووم هەوڵم دەدا ئامێری دروستکردنی قاوەکەم لەگەڵ بێت و لێم نزیک بێت.

هیرۆخان زۆر چاودێریی میدیا دەکات و پێیوایە سیاسەت دەبێ بە ڕاستگۆیی بکرێت، هەر بۆیە ئامادە نییە ڕەخنە لە حکومەت و دۆخی ئێستای کوردستان بگرێت و دەڵێ ناکرێ کوڕم جێگری سەرۆکوەزیران بێ ، خۆشم بە هەناسەی ئۆپۆزیسیۆن قسە بکەم.

بێگەرد تاڵەبانی دەڵێ : هێرۆخان ئەگەر بزانێت کارێک هەڵەیە، ڕاشکاوانە قسەی خۆی دەکات و چاوپۆشی ناکات لەبەر ئەوەی کوڕی یان کەسێکی نزیکی بەرپرسە لەو بابەتە.

$یەکێتی ناکەمە قوربانی گۆڕان و پارتی$

جێگرانی سکرتێر و بەشێک لە سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم بە دەستبەسەرداگرتنی دارایی و بڕیاری یەکێتی و دوورخستنەوەی لایەنگرانی خۆیان لەنێو ئۆرگانەکان تۆمەتبار دەکەن، ئەو ڕەخنەی لەو تیمەی ئێستای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەیە، پێیوایە پشتگیریی بەردەوامی تاڵەبانی ئەوانی گەیاندووەتە ئەو شوێنە و ئێستا کاتی هاتنە پێشەوەی نەوەی نوێیە. هەر بۆیە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا زۆر کاری لەسەر نەوەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران کردووە کە لە ئایندەدا چاوەڕێ دەکرێت بێنە سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە.

هەڤپەیڤینەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ میدیا لە ژمارەی پەنجەکانی دەستێک تێناپەڕن. بۆ ئامادەکردنی ئەو پرۆفایلەش، قسەکانی بۆ (رووداو) لەم ڕستەیە زیاتر نەبوون: من یەکێتی ناکەمە قوربانی گۆڕان و پارتی، یەکێتی لەسەر سیاسەتی هاوسەنگی خۆی بەردەوام دەبێ .[1]
ئەم بابەتە 3,717 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-02-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,717 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.703 چرکە!