لەماوەی مانگێکدا 20 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو 18 کەس لەو کۆڵبەرانە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کەوتوون.
لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا (مانگی (گەلاوێژ) نۆ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون، کە کەسێکیان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە چیا و هەشت کەسیان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، 11 کۆڵبەر بریندار بوون، کە کەسێکیان بەهۆی تەقینەوەی مین و 10 کەس بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کەوتوون.
کۆڵبەرەکان خەڵکی شارەکانی #سەردەشت#، #پیرانشار#، #پاوە#، #شنۆ#، #سەڵماس# و #ماکۆ# بوون.[1]
24-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,284
Donnez votre avis sur ce produit!