کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی بەهرۆز گەڵاڵی
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی تورک گەڕەکەکانی عەلی-پاشا و لالەبەی سووری
ئامەدئامەدیان گەمارۆداوەو ئەو ماڵانەی بڕیاری ڕوخاندیان لەسەرە بە زۆرەملی بە هاوڵاتیان چۆڵیان دەکەن.
[1]
باشووری کوردستان
- لە شارەدێی
قەرەتەپەقەرەتەپە، تەرمی ژنێک بە کوژراویی لەناو خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە و پۆلیس-یش دەڵێت: بە بلۆک کوژراوە و شوێنەواری چەقۆ-ش بە جەستەیەوە دیارە.
[1]
- تەرمی دوو ژن، کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوە دیارە، لە شارەدێی
داقوقداقوق-ی سەر بە پارێزگای
کەرکوککەرکوک دۆزرایەوە.
[1]
-
بەهرۆز گەڵاڵیبەهرۆز گەڵاڵی گەییشتەوە کوردستان. نێوبراو 17 ساڵ نوێنەری
یەکێتییەکێتی بوو لە تورکیا و دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورک پێیان راگەیاند کە تورکیا جێبهێڵێت.
[2]
- بەهۆی ترسی بوومەلەرزەوە، زۆرێک لە هاووڵاتیانی ناوچەی
پشدەرپشدەر - راپەڕین شەویان لە دەرەوەی ماڵەکانیان بەسەربرد.
[2]
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای بوومەلەرزەکەی دوێنێی
رانیەرانیەوە سێ بوومەلەرزەیەکی دیکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روویانداوە.
[3]
- بەڕێوەبەری گومگی مەرزی نێودەوڵەتی
باشماخباشماخ ئاشکرایکرد، کە 104 تانکەر بەنزین-ی کوالێتی خراپ دەستی بەسەردا گیراوە و دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی ئێران.
[1]
- وتەبێژی
یەکێتی نیشمانی کوردستانیەکێتی نیشمانی کوردستان دەڵێت یەکێتی دەستکەلای کەس نییە و ناردنەوەی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا، ئامانج لێی یەکێتی بووە و لەگەڵ تورکیاش لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ناردنەوەی نوێنەرەکەمانین.
[4]
- سەرۆکی
یەکێتی زانایانیەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆچونەکانی مەهدی سومەیدەعی موفتی دیاری عێراق لە بارەی
ریفراندۆمریفراندۆمەوە بۆچوونێکی شۆڤێنیانەیەو هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە، ئەوەش لەپاش ئەوەی ئەو موفتییە ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی وەک بەشێک لەپرسی تیرۆر ناساندبوو.
[4]
-
وەزارەتی گواستنەوەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە ئێران داوای راکێشانی هێلی شەمەندەفەر دەکات لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان.
[4]
- لە میحوەری
داقووقداقووق چەکدارانی
داعشداعش لە چوار قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر فەوجی یەکی کاکەییەکان، جێگری فەرماندەی فەوجی کاکەییەکان دەڵێت رووبەڕووبوونەوەی سەخت روویداوە و دوای نیو کاژێر هێرشەکەمان تێکشکاند.
[5]
- بەشێک لە دووکاندار و کاسبکارانی بازاڕی چای لە
گەڕەکی موسەڵاگەڕەکی موسەڵای کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەهۆی ئەوەی کە دووکانەکانیان دەڕوخێندرێت.
[5]
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (
جەهەپەجەهەپە) رایگەیاند دەبێت حکومەتی ئەنقەرە ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەنیازە ئەنجامیبدات وەک هۆکارێکی جەنگ لێکیبداتەوە ئەگەر پێویستی کرد.
[4] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا