بەبۆنەی کۆچی دواییی ڕۆژنامەوان و فۆتۆگرافەری ناوداری فەڕەنسا و دۆستی گەلی کورد #کریس کۆچێرا#وه، پرسه و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەواده و کەسوکار و دۆستانی دەکەین و هاوخەمیانین.
کریس کۆچێرا که دۆستێکی نزیکی گەلی کورد بوو، له سەرەتای #شۆڕشی ئەیلوول#ەوه تا ئێستا بەردەوام پشتگیریی شۆڕشی گەلی کوردستان و مافەکانی کردووه و به درێژاییی ئه و ساڵانه سەدان ڕاپۆرت و وتاری لەسەر دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و مافه ڕەواکانی بڵاوکردۆتەوه. له ڕۆژانێکدا که دەنگی گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی به جیهان نەدەگەیشت، ئه و یەکێک له و دۆستانەی گەلی کوردستان بوو که دەنگی ڕەوایەتیی دۆزی کورد و مەزلومییەتی گەلی کوردستانی له ڕێگەی نووسین و وتار و چاوپێکەوتنەکانییەوه به دونیای دەرەوه دەگەیاند. به لەدەستدانی کۆچێرا، کوردستان دۆستێکی دڵسۆزی لەدەست دا.
دووباره پرسه و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بۆ خانەوادەی کۆچکردوو کریس کۆچێرا دەردەبڕین.
#سەفین دزەیی#
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#05-08-2017#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,039 keer bekeken