ئاسایشی #شارەزور# دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە یەک ملیۆن حەبی قەدەغەکراو و دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری لە پەیوەست بەو حەبانەوە ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەشدەدات کە دو تۆمەتباری دیکەی ڕوداوەکەش هەڵهاتون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور، ئەمڕۆ(دوشەممە) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاوێنە نێردراوە بڵاویکردەوە لەچوارچێوەی هەوڵی هیزەکانیاندا بۆ بنەبڕکردنی دیاردە نەخوازراوەکان، لە شەوی (18/8/2017)دا، دوای ئەوەی دو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویۆتا لاندکرۆزەر) بەنێو کەمینێکی هێزاکانیاندا تێدەپەڕن، لەکاتی وەستاندیان بۆ پشکنین، هەردو ئۆتۆمبێلەکە ناوەستن و تەقە لە مەفرەزەی هێزەکانیان دەکەن.
وتوشیەتی”بەڵام هێزەکانی ئاسایشی شارەزور دوایان دەکەون و هەردو ئۆتۆمبێلەکە ناچار بەوەستان دەکەن، دواتر لە کاتی پشکنیندا دەردەکەوێت کە هەردو ئۆتۆمبێلەکە حەبی قەدەغەکراویان لە جۆری (ترامادۆڵ) تێدایە، بەبڕی نزیکەی یەک ملیۆن و 560 دەنکە حەب، کە سەرجەمی ئه و حەبانە لەنێو (39) کارتۆندابون”.
ئاماژەی بەوەشداوە هەر له و هەڵمەتەدا چوار تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزور و بە پێی ماددەی (14)ی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
ئاشکراشیکردوە کە دو تۆمەتباری تری ڕوداوەکەش هەڵهاتون و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە.
هێمای بۆ ئەوەشکردوە لێکۆڵینەوەی زیاتر بەردەوامه.[1]
21-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,736 times
Write your comment about this item!