جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە هەولێر
باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو، سوپای تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا کە لە ناوچەی عەزاز نیشتەجێن، بەردەوام بوون لە تۆپباران کردنی گوندەکانی سەر بە
عەفرینعەفرین.
- کاتژمێر 12:00 لە گوندی شەماشی نێوان گەڤەر و
جولەمێرگجولەمێرگدا لە سەر ڕێگای کاروانێکی سوپای تورک کەمینێکیان دانا و چالاکیان دژی ئەو کاروانە ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی کوشندە لە سوپای تورک درا. لەو چالاکییەدا دوو زرێپۆشی سوپای تورک تێکشکێندران و سەرچاوە خۆجێییەکانیش ڕایانگەیاندووە، کە 20 سەربازی تورک کوژراون.
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شاری
دەرسیمدەرسیم و شارۆچکەی پولوری سەربە دەرسیم، شەش کەسیان دەستگیر کرد.
[1]
باشووری کوردستان
- لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکووککەرکووک تانە لە بڕیاری دادگای کارگێڕی عێراق دەدات، کە داوای کردووە
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لە کەرکووک دابگیرێت.
[2]
- جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە هەولێر و لەلایەن
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا. دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی کۆبووەوە.
-
سەمەد خۆشناوسەمەد خۆشناو سەرۆکی حزبی
بەرەی دواڕۆژی کوردستانبەرەی دواڕۆژی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
[3]
- موفتی عێراق، مەهدی سومەیدعی ڕایدەگەیەنێت، ئه و
ڕیفراندۆمڕیفراندۆمەی کە بڕیارە لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامبدرێت، جۆرێکە لە جۆرەکانی تیرۆر.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان