#نەبەز عەبدولحەمید#، قایمقامی ناوەندی #هەولێر#، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، ڕۆژی 14ی ئابی 2017 هەڵمەتێکیان بۆ قەدەغەکردنی چەکی نایاسایی دەستپێکردووە و تاوەکو ئەمڕۆ دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو سەد چەک و ژمارەیەکی زۆر لە دامبۆکس و چەقۆ و کێبڵی کارەباییدا گرتووە.
قایمقامی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت تاوەکو بەتەواوی چەکی نایاسایی بنەبڕدەکرێت و هەر بازرگان و دوکان و کەسێکیش مامەڵە بەو چەکە نایاساییانەوە بکات دەدرێتە داگا و سزای داراییشی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، ئێستا چەکی ڕاوکردنیش لەسەر شێوەی ئەو چەکانە دروستدەکرێت کە مرۆڤی پێ دەکوژرێت و لەشەڕەکاندا بەکار دەهێنرێت، بۆیە ئەمە مەترسی لای هاووڵاتیان دروست دەکات و نابێت ئەو جۆرە چەکانەی ڕاوکردنیش بە کار بهێنرێن.[1]
ماڵپەری دواڕۆژ: 14-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,593 times
Write your comment about this item!