رێگا سەرەکییەکانی سەر کێڵگەی تەقتەقیان داخست
- ئاسایشی
کەرکوککەرکوک رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی هێزەکانیاندا لە سنوری شارۆچکەی
داقوقداقوق، باندێکیان دەستگیرکردووە کە بە شێوازی قاچاخ کەسوکاری چەکدارانی
داعشداعش-يان هێناوەتە کەرکوک و بە پێچەوانەشەوە لە کەرکوک دەربازیان کردوون.
[1]
- لەبەردەم نوسینگەی
سلێمانیسلێمانی پەرلەمانپەرلەمانی کوردستان سەنتەری میترۆ بە ئامادەبوونی بەشێک لە چالاکوانان و پەرلەمانتاران و رێکخراوەکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییەتیان دژی هێرشکردنه سەر ڕای ئازاد ڕێکخست.
- ئاگر لە نزیک وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای
دوکاندوکان کەوتەوە.
- بوومەلەرزەیەک سەنتەری ناو پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتەوە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و مادی هەبێت.
- ژمارەیەک لە دەرچوانی تواناسازیی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشار
هەولێرهەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا، داوایان کرد پارە و خەرجی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت کە حکومەت بەڵێنی پێداون.
- 61 کریکاری کێڵگەی نەوتی
تەقتەقتەقتەق لە سنوری شارۆچکەی
کۆیەکۆیە بەهۆی دەرکردنیان لەسەر کارەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو رێگا سەرەکییەکانی سەر ئەو کێڵگەیەیان داخست.
[2]
- دوای نزیکەی دوو ساڵ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ، سەردانی مەکۆی سەرەکی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەبارەی
ریفراندۆمریفراندۆم و ئاساییکردنەوەی پەرلەمان و بژێوی خەڵک کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ راگەیەندراوێک کۆتایی هات.
[3]
- لە ڕۆژئاوایی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، بۆمبێکی چێندراوی چەتەکانی داعش، بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە برینداربوون و برینەکانیان سەختە.
[4] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan