بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری “#شنۆ#” کە لە دادگای سەرەتاییدا 6ساڵ زیندانی تەعزیری بۆدیاریکرابوو، دژ بەو حوکمەی دادگا ناڕەزایەتی دەربڕی. “خەلیل شاهی”خەڵکی گوندی “سنگان” سەربەشاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە کەبە تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆوە 6 ساڵ زیندانی تەعزیری بۆدیاری کرا و ناوبراویش بەرانبەر بە و حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕی ودۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە نێردرا بۆ دادگای ورمێ.
جێگەی باسە کەناوبراو لە26ی پووشپەڕی1395 لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێیانی بەناونیشانی “زەکەریا سافکار” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆوە دەسبەسەر کرابوو وپاش تێپەڕاندنی قوناغەکانی لێپرسینەوە وتا کاتی دیاری کردنی حوکمەکەی بەبارمتە وبەشێوەی کاتی لەزیندان ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,114 gånger