دەرباز محەممەد: 17 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە دەشتی نەینەوا
📊 ئامار و راپرسی
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 17 هەزا کەس لە ئاوارەبووەکانی دەشتی نەینەوا گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ شەممە 19-8-2017 دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، نووسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پێشوازی لە 17 هەزار ئاوارە کردووە کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە قەزای حەمدانییە و ناحیەکانی
بەرتەلەبەرتەلە،
باشیکباشیک و نەمروود.
دەرباز محەممەد ئاماژەی بەوە کردووە، بەراورد بە سنوورەکە، ژمارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان زۆر کەمن، بەڵام ئەوە سەرتایەکی باشە و وەزارەت هانی خەڵک دەدات و هاوکارییان دەکات بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر بگەڕێنەوە سنوورەکە.
[1]
19-08-2017