🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
نووسینی: ئارتۆ پائاسیلننا
وەرگێڕانی: ئەمیر قازی [1]
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
✌️ شەهیدان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوە...
👫 کەسایەتییەکان
جەلال کۆچەر
👫 کەسایەتییەکان
کورده نەقشبەندی
👫 کەسایەتییەکان
یوسف خەیاڵۆغڵوو
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
📝 کەجەکە نەخشەڕێی خۆی بۆ یەکێتی نەتەوەیی ئاشکرا کرد | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
کەجەکە نەخشەڕێی خۆی بۆ یەکێتی نەتەوەیی ئاشکرا کرد
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ گەل و ڕای گشتی
کار و خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی قۆناخی یەکەمی بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیاند و ئێستاش دەربازی قۆناخی دووەم بووە. له قۆناخی یەکەمدا بابەتی وەک پێویستی و گرنگی یەکێتی نەتەوەیی بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارە مێژویی و هەنووکەییەکانیەوە خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە. لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان کە لە شاری سلێمانی بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراو و دامەزراوەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران، مامۆستایانی زانکۆ ۆ کەسایەتی کۆمەڵایەتییەکان پێکهات، ئه و ڕاستییە دەستنیشانکرا که بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارە مێژوویی و هەنووکەییەکان یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی پێویستییەکی گرنگ و دەست لێبەرنەدراوە. هەموو پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان که بەشداری ڕاوێژی نەتەوەیی بوون لە ڕێگای ئەنجامنامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەوە ڕایانگەیاند کە پێویستیە ئه و ئەرک و بەرپرسیارێتییەی کە دەکەوێتە سەرشانیان جێبەجێ دەکەن. لە ئەنجامنامەی کۆتایی دا بڕیار درا کار و خەباتی یەکێتی نەتەوەیی بە بێ ڕاوەستان بەردەوام بکرێت و چوارچێوەی هەنگاوەکانی قۆناخی دووەم داڕێژرا.
لە ئەنجامنامەی کۆتاییدا، سێ بڕیاری گرنگ وەرگیران که وەکو بڕبڕەی پشتی یەکێتی نەتەوەیی پێویستە پێکبهێنرێن.
یەکەم، گفتوگۆ لەسەر ئه و بنەما، نرخ و ڕێبازەیە کە یەکێتی نەتەوەیی لە سەریان بونیاد دەنرێت.
دووەم، گفتوگۆ لە سەر، بنەما، بەها و ڕێبازەکان تەنیا به کۆبوونەیەک یان بە بەشێکەوە سنووردار نەمێنێت، بەڵکو هەرچوار پارچەی کوردستان، ئەوروپا و هەموو ئه و شوێنانە کە کورد لێی دەژین لە خۆوە بگرێت. هەروەکو چۆن لە کۆبوونەوەی یەکەمدا، ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانە لە کۆبوونەوەیەکی دووەمدا باسیان لەسەر بکرێت و شەرتومەرج بۆ هەنگاوی سێهەم فەراهەم بکرێت.
گفتوگۆ لە سەر بنەما، نرخ و ڕێباز تەنیا لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا بەڕێوە نەبردرێت، بەڵکو لەگەڵ ڕۆشنبیر، نووسەر، هونەرمەند، ڕێکخراوە پیشەییەکان، ڕێکخراوەکانی ژن و گەنجان، سەندیکاکان، گروپ و جەماعەتە ئایینیەکان واتە لە گەڵ هەموو کۆمەڵگادا بەڕێوە ببردرێت. ئەمەش دەبێتە بڕیاری سێهەم که دەتوانێت بڕبڕەی پشتی یەکێتی نەتەوەیی پێک بهێنێت.
بڕیار لە سەر باسکردنی، بنەما، نرخ و ڕێباز تا دوا ڕادە بڕیارێکی بەجێیە. نەبوونی باس و گفتوگۆیەکی وەها کەم و کورتییەکی گەورەی پرۆسەی بە نەتەوەیی بوونی کوردە و لە کاتی ئێستادا پێوستییەکی دەستلێبەرنەدراوە. کەموکورتییەکە ئەمەیە: نەتەوایەتی واتە زیهنییەت و ناسنامەیەکی هاوبەش. ئەگەرچی زمان، کەلتوور، مێژوو و جوگرافیای هاوبەش بنەمای مێژوویی و ماددی بۆ نەتەوایەتی پێک دێنن، بەڵام ئەگەر ئەمانە به پشتبەستن بە بنەما، بەها و دامەزراوەکان نەگەیەندرێنە ئاستی زانابوون و زیهنییەتێکی هاوبەشی نەتەوایەتی پێک نایەت. لەم واتایەدا، پرسی یەکێتی نەتەوەیی تەنیا پرسێکی ئاسایی یەکێتی سیاسی نییە که لە هەندێک کێشەی پراتیکییەوە سەرچاوەی گرتبێت. ئەگەر وابایە، لەمێژە چارەسەر کرابوو.
پرسی یەکێتی نەتەوەیی پرسی پێکهێنانی زانین و زیهنییەتێکی هاوبەشە لە لایەن هەموو تاکەکانی نەتەوە و هەموو چین و توێژە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان لە دەوری هەندێک بنەما و بەها.
پرسی یەکێتی نەتەوەیی تەنیا پرسی ئه و ناکۆکییانە نییە کە بە هۆی سیاسەتی هێزە دەسەڵاتدارەکانی سەر کوردستان لە نێوان بەشەکانی کوردستان، پارتە سیاسییەکان و هێزە کۆمەڵایەتییەکان هاتونەتە ئاراوە، بەڵکو لە هەمان کاتدا ئاوێنەی بارودۆخی کۆمەڵایەتیمانە.
ئەگەر بمانەوێت ڕوونتر باسی بکەین، ئەگەر پارچەگەرایی، عەشیرەتگەرایی، هەرێمایەتی، ئایینپەر‌ستی، مەزهەب پەر‌ستی، حیزبایەتی لە نەتەوە گرنگتر بێت و ئەم چەمکانە هێشتا لە کوردستاندا ڕەواجیان هەبێت و خەڵک لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، ئەمە له و ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت که لە بابەتی بنەما و بەهاکاندا لە ئاستی نەتەوەییدا هاودەنگیێک لە ئارادا نییە. لێرەدا مەبەستمان بوختان بۆ سیاسەتێک نییە کە خیتابی بەشێک، عەشرەتێک، هەرێمێک، ئایینێک، مەزهەبێک یان چینێک دەکات. مەبەست ئەوەیە کە ئەم خیتابە لەگەڵ بنەما و بەها نەتەوەییەکان هاوئاهەنگ نییە. ئەمە خاڵێکە و دەستنیشانمان کردوە. کەسێکی پێی تاوانبار ناکەین. چونکە وێڕای ئه و ئاستە گرنگەی کە بەدەست خراوە، وەکو نەتەوە، هێشتا لە بابەتی بنەما و بەهاکانی یەکێتی نەتەوەی لێک هاودەنگییەکی تەواومان نییە.
ئه و پێویستییەی کە دەبێتە سەبەبی باسکردنی‌ بنەما و بەها و ڕێبازەکانی یەکێتی نەتەوەیی بکەین ئەمەیە: نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی، هەروەکو چۆن بۆ نەتەوەکانی دی، بۆ کوردانیش قۆناخێکی زیندووە و بەره و پێشەوە دەڕوات.
قۆناخەکانی نەتەوایەتی کە لە ئەوروپاوە دەستیپێکرد و لە زۆر شوێنی دونیادا بڵاو بوونەوە، لە سەر بنەمانی نەتەوەپەرستی، سەرمایەداری و نەتەوە-دەوڵەت هاتنە ئاراوە. هەربۆیە ئه و نەتەوایەتیانەی کە لەسەر ئەم بنەمایە پێک هاتن، فاشیست و شۆڤن و داگیرکەرانە بوون. هۆکاری بنەڕەتی هاتنە کایەوەی شەڕەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی و زۆر شەڕی هەرێمی دی، چەمکی نەتەوایەتی لە سەر بنەمای نەتەوەپەر‌ستی، سەرمایەداری و نەتەوە-دەوڵەتە. نەتەوایەتی تورک و فارس و عەرەب کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا کوردیان خستە نێو بەرداشی جینۆسایدی جەستەیی و کەلتوورییەوە، خاوەن ڕەگ و ڕیشەیەکی نەتەوە پەر‌ستی، سەرمایەداری و چەمکی نەتەوە-دەوڵەتن. هەر بۆیە، زۆر گرنگە ئەوە دەستنیشان بکەین کە ئایا نەتەوایەتی یان یەکێتی نەتەوەیی لە سەر بنەما، بەها و دامەزراوەکانی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوە پێک بێن یان لە سەر بنەمای بنەما، نرخ و دامەزراوە دیموکراتییەکان.
لەبەر ئه و ڕاستییەی کە نەتەوایەتی کورد درەنگتر له نەتەوایەتی فارس و تورک و عەرەب و هەروەها لە ژێر گوشاردا پێشکەوتووە، کوردان لەم بابەتەدا لە سەر دوورێیانێکدا ماونەتەوە. ئەم دوورێیانەی‌ نێوان نەتەوه پەر‌ستی (وەک ئایدیۆلۆژیای نەتەوایەتی) و نرخ و بەها گەردوونییەکانی ئەم سەردەمە دایە. کورد لەبەرئەوەی کە درەنگ کەوتوونەتە نێو قۆناخی نەتەوایەتییەوە، نرخە بەرزەکانی ئەم سەردەمە وەک دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ لە مافی تاکەکەسیەوە تا مافی کولەکتیف(بە کۆمەڵ)، ئازادی ژن، یەکسانی و ئازادی وەکو بەشێکی دانەبڕاوی ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان دەزانن. ئەمەش کوردان هان دەدات کە نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی خۆیان لەسەر بنەمای دیموکراسی پێش بخەن. بەڵام ئه و سیاسەتی نکۆڵی و گوشارانەی کە بە سەریاندا سەپێنراوە و ئه و بیر و بۆچوونانەی کە لە سەدەی ڕابردووەوە ماونەتەوە مەیلی نەتەوەپەر‌ستی بەهێز دەکەن. لێرەدا، کێشەی بنەڕەتی کوردان ئەوە نییە کە ئایا نەتەوایەتی کورد و یەکێتی نەتەوەیی کورد پێکدێت یان نا، بەڵکو ئەوەیە کە ئەم نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەییە لە سەر بنەمای دیموکراتی پێک بێت یان لە سەر بنەمای نەتەوەپەرستی و نەتەوە-دەوڵەت.
ئەم پرسە نەک تەنیا چارەنووسی کوردان، بەڵکو چارەنووسی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دیاری دەکات. پێشخستنی نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سەر بنەمای نەتەوەپەرستی و نەتەوە-دەوڵەت هەم دەبێتە هۆی سنوورداربوون و قەتیسبوونی کوردان و هەم شەڕێکی بێکۆتایی لەگەڵ نەتەوە-دەوڵەتەکانی ئێستادا. بەڵام نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کە لە سەر بنەمای زیهنییەتی نەتەوەی دیموکراتی پێش بکەوێت هەم ڕێ لە بەردەم چارەسەری کێشەی کورد ئاوەڵا دەکات‌ و هەم لە بەردەم دیموکراتیزەبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
دۆخی سۆسیۆلۆژیکی کوردان، واتە کۆمەڵگا فرە ڕەنگەکەیان، و ئاستی بڵندی زانستی سیاسی کە بە دەستیان هێناوە ئەوان هان دەدات کە نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی خۆیان لە سەر بنەمای دیموکراتی پێکبهێنن. بەڵام چەمکی نەتەوەپەرستی و دەوڵەت-نەتەوە هەم یەکێتی نەتەوەیی تووشی زۆری و زەحمەتی دەکات و هەم مەترسی بۆ سەر فرەڕەنگی کوردان دروست دەکات. چونکە نەتەوەپەر‌ستی نەک تەنیا لە بەرامبەر دەرەوە، بەڵکو لە ناوخۆشدا دایم تاکڕەوی و هەژموون دەسەپێنێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کێشە و ناکۆکی هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوهش‌ دروست ببێت. بژاردەی نەتەوایەتی دیموکراتی و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی، لەبەرئەوەی ئه و نەرمییە دەنوێنێت کە تەنانەت نەتەوەپەرستیش وەکو ڕەنگێکی نێوخۆیی تەحەمول بکات، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە چارەسەری زۆرتر دەهێنێتە ئاراوە.
لەبەرئەوەی کە نەتەوایەتی کاری پێکهێنانی زانین و زیهنییەتی هاوبەشە، بڵاوبوونەوەی گفتوگۆ لە سەر بنەما، بەها و ڕێبازەکان لە هەرچوار بەشی کوردستان و هەر شوێنێک کە کوردی لێیە، خاوەن گرنگییەکی تایبەتە. چونکە ئه و بنەما و بەهایانەی کە هاودەنگییان لەسەر هەبێت، دەبنە گۆڕەپانێکی هاوبەش بۆ ئەوەی کوردانی هەموو دونیا لە دەوری یەک کۆ ببنەوە. داگیرکەران هەرچەندە کوردیان لە بواری جوگرافیدا دابەش کردبێت، هۆکارە مێژوویی و ئابوورییەکان چەندە کوردیان لە وڵاتی خۆی دوورخستبێتەوە، کوردان دەتوانن بە یەکگرتن لە دەوری ئەم بنەما و بەهایانە نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی خۆیان بە سەرکەوتوویی بەره و پێشەوە ببەن. ئەم بنەما و بەهایانە لە هەمانکاتدا دەبێتە هۆی دروستبوونی زانابوونی نەتەوەیی هاوبەش و زیهنییەتێک کە بتوانێ هەموو دەوڵەمەندییە کەلتووریی، کۆمەڵایەتیی و ئایینیی و مەزهەبی کۆمەڵگای کوردی یەک بخات. لەم واتایەدا، ئه و بنەما و بەهایانە کە کۆدەنگییان لەسەر دروست بێ، دەتوانن وەکو دەستووری بنەڕەتی کوردستان ڕۆڵ بگێڕن. لەبەرئەوەش، باسکردنی ئەم بنەما و بەهایانە لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات دێتە واتای بونیادنانی دەستووری دیموکراتیکی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر جەوهەری و لە سەر ئەساسی بنەما، بەها، ڕێباز و دامەزراوە دیموکراتییەکان.
سنووردارنەکردنی باس و نیقاشی یەکێتی نەتەوەیی به پارتە سیاسییەکان و بابەتی یەکێتی سیاسی لەبەر ئەوەیە کە یەکێتی نەتەوەیی خاوەن کارەکتەرێکی وەهایە کە پارتە سیاسییەکان تێدەپەڕێنێت و پەیوەندی بە هەموو کۆمەڵگای کوردستانەوە هەبێت‌، چونکە بابەتەکە تەنیا یەکێتی سیاسی نییە، بەڵکو یەکێتی نەتەوەیی یە، تا ئه و کاتەی کە یەکێتی نەتەوەیی نەیەتە ئاراوە، هەل بۆ یەکێتییەکی سیاسی تەندروست و درێژخایەن لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا ناڕەخسێت. لەبەرئەوەش، لە تاک تاکی کۆمەڵگاوە بگرە تا دەگاتە هەموو چین و توێژ و دامەزراوە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتوورییەکان بەشداربوونی هەمووان گرنگە، بەشداربوونێکی لەم چەشنە خاوەن کاراکتەرێکی دیموکراتی دەبێت، لەبەرئەوەی کە هەم هەموو تاک و هەموو توێژێکی کۆمەڵایەتی لەخۆوە دەگرێت و هەمیش هەر تاک و توێژێکی کۆمەڵایەتی گوزارشت لە بیر و ڕا و نرخ و ماف و داواکارییەکانی خۆی دەکات. ئەمەش دێتە واتای ئەوەی کە نەتەوایەتی کورد و یەکێتی نەتەوەیی لەسەر بنەمایەکی دیموکراتی پێش دەکەوێت.
لە سەر ئەم بنەمایانە، بۆچوونی تەڤگەرەکەمان بۆ بنەما، بەها و ڕێبازی یەکێتی نەتەوەیی بە شێوەی خوارەوەیە:
بنەماکان:
1. نەتەوەی دیموکراتی کورد: نەتەوایەتی قۆناخێکی زیندووە کە لە ڕەوتی مێژووە سەرچاوەی گرتووە، ئەمڕوش بەردەوامە و کۆمەڵگاکان بەره و داهاتوو دەبات، ئەگەر چی زمان، کەلتوور، مێژوو و نیشتمان فاکتەری گرنگی نەتەوایەتین، بەڵام چارەنووسسازترین و سەرەکیترین فاکتەر زانین و زیهنییەتی هاوبەشە. ئەگەرچی دەوترێت کە نەتەوەکان لە سەردەمی سەرمایەدرایدا هاتونەنە ئاراوە، نەتەوایەتی بەرهەمی سیستەمی سەرمایەداری نییە، بەڵکو بە پێچەوانە، سیستەمی سەرمایەداری و زیهنییەتی نەتەوەپەرست و دەوڵەت-نەتەوەی ئەو، بوەتە قەسابخانەی نەتەوەکان و کەلتوورەکان. چەمکی نەتەوایەتی لە سەر بنەمای نەتەوەپەرستی و دەوڵەت-نەتەوە نەک تەنیا زۆر نەتەوەی بە هۆی داگیرکەری و ئاسیمیلاسیۆن(تواندنەوە) لە ناو بردووە، بەڵکو بوەتە‌ هۆی لەناوچوونی زۆر زاراوە‌، کەلتوور و ناسنامەی ئایینی جیاواز لە دەروونی ئه و نەتەوەی کە بونیادی ناوە. واتە لە ژێر ناوی نەتەوایەتیدا جینوسایدی کەلتووری پێک هاتووە. کوردان کە کەوتوونەتە نێو بەرداشی دەوڵەتەکانی تورک، فارس، و عەرەبەوە و هەوڵدراوە کە بە گوشار و سیاسەتی تواندنەوە لە ناو ببرێن لەبەر دەوڵەمەندی کەلتووری و مێژووییەکەیان توانیویانە لە قۆناخی نەتەوایەتییدا خۆڕاگری بکەن و لە سەر پێ بمێننەوە. نەتەوەی کورد لەبەر ئه و هەموو ناسنامە کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئایینی و مەزهەبییەی کە تێدا هەیە توانییویەتی خۆی بپارێزێت، لە دوای هەموو ئه و هێرشانەی کە کراوەتە سەر خۆی، جارێکی دی لە نوێوە بونیادی ناوەتەوە‌. لەبەر ئەمەش بۆ ئەوەی نەکەوینە نێو داوی سیستەمی سەرمایەداری و چەمکی نەتەوە پەر‌ستی و دەوڵەت-نەتەوەی ئه و بۆ نەتەوایەتی و بە دەستی خۆمان نەبینە جەللادی کەلتووریی خۆمان و هەروها بتوانین پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی خۆمان لە ڕێگەی سروشتی و دیموکراتیەوە مسۆگەر بکەین، پێویستە نەتەوەی کورد بە شێوەیەکی ڕاست پێناسە بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە نەتەوەی کورد لە کوردی کرمانج، سۆران، بادینی، لوڕ، کەلهوڕ، لەک، هەورامی، زازا، فەیلی، شەبەک، کاکەیی، یارسان، ئێزدی، زەردەشتی، کوردی عەلەوی، کوردی موسوڵمانی شیعە و سوننی، بەهایی، کوردەکانی خوراسان و هەروەها هەموو ئه و کوردانە پێک دێت کە لە هەرێمە جۆراجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا بە تایبەت لە ئەوروپا و ڕوسیا و قەفقاز دا دەژین. نەبوون یان دەرکردنی هەر یەک لەمانە کوردایەتییەکی لاواز، بریندار و سەقەت دەکات.
2. نیشتمانی ئازاد، یەکگرتوو و دیموکرات: نەتەوەی کورد یەکێکە لە کۆنترین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. کوردستان کە لە ساڵی 1639 لە ئەنجامی پەیمانی قەسری شیرین لە نێوان ئیمپراتۆرییەکانی سەفەوی و عوسمانیدا و هەروەها پەیمانەکای سایکس-پیکۆ و لۆزانی ساڵەکانی 1916 و 1923 لە نێوان دەوڵەت-نەتەوەکانی تورکیا، ئێران، سوریە و ئێراقدا بۆ چوار پارچە دابەش کرا، نیشتمانی لە مێژیینەی گەلی کوردە. کوردستان، هەروەها نیشتمانی هاوبەشی نێوان کورد و هەموو ئه و گەلانەیە کە لە سەر ئەم ئاو و خاکە دەژین و چارەنووسی هاوبەشیان لەگەڵ گەلی کورد هەیە.
3. سەروەری نەتەوەیی: نەتەوەی کورد و کوردستان لە ئەنجامی پەیمەننامەکانی سایکس- پیکۆ و لۆزان لە نێوان چوار دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بۆ چوارپارچە دابەش کران. ئەم پارچەکراویە گەورەترین گورزێکە کە لە نەتەوایەتی کورد دراوە‌. ئه و شۆڕشە یەک لە دوای یەکانەی کە بە درێژایی سەدەی بیستەم لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هاتوونەتە ئاراوە، لە لایەکەوە وەکو سەرهەڵدانێکن کە لە بەرامبەر جینوسایدی جەستەیی و کەلتووری دەوڵەتە سەردەستەکان ڕوویان داوە، لە لایەکی دیکەشەوە کاردانەوەن لە پێناو تەواوکردنی ئه و پرۆسە نەتەوایەتیییەی کە کەلێنی تێکەوتبوو. ئەگەرچی نەیانتوانیبێ بە ڕاونانی داگیرکەران دابەشبوون ڕابگرن، بەڵام توانیویانە زانابوونی نەتەوەیی کورد بەردەوام بە زیندوویی بهێڵنەوە و بە تێپەڕکردنی سنورەکان بەردەوامبوونی قۆناخی نەتەوایەتی مسۆگەر بکەن. بێگومان ئەم دابەشبوونە کە وەکو پرۆژەیەکی سیستەمی نێودەوڵەتی پەسەند کراوە و بە پشتیوانی ئەوان خراوەتە بواری جێیەجێ کردنەوە، بوەتە‌ هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگای کوردستان لە هە پارچەیەکدا ببێتە خاوەن هەندێک تایبەتمەندی جیاواز. ئەم بارۆدۆخە کە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئیرادە کورد و تەنانەت سڕینەوەی ئیرادەی کورد هاتۆتە ئاراوە، بوەتە‌ ڕاستییەکی سیاسی و سۆسیۆلۆژیک، بەڵام ڕاستییەکی مەزنی تریش ئەوەیە کە گەلی کورد بە پێشکەشکردنی سەدان هەزار شەهید هیچ کاتێک دابەشبوونی وڵات و نەتەوەکەی قەبوول نەکردووە. بە داخەوە بەشێک لە بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد کە بەردەوام دژایەتی خۆیان بۆ سایکس-پیکۆ و لۆزان دەهێننە سەر زمان و ئەم پەیماننامەنە لە گوتاردا ڕەت دەکەنەوە، لە ڕووی چەمکی سیاسی و بە کرداری خۆیان دابەشبوونی کوردستان قووڵتر دەکەنەوە. زۆربەی بۆچوونەکانیان نەک لە سەر بنەمای نەتەوەیی، بەڵکو لە سەر بنەمای پارچەگەرایی بووە. هەندێک جار ویستوویانە بە بیانوی بەرژەوەندییەکانی بەشێک، تێکۆشانی بەشەکانی دیکە بکەنە قوربانی. ئەمە لە کاتێکدایە کە گەلی کورد و کێشە کورد یەکپارچەیە. هەر بۆچوونێک کە تەنیا بەشێک بە بنەما بگرێت و بە شێوەیەکی گشتگیر نزیکی مەسەلەکە نەبێتەوە تەنیا خزمەت بە ڕەو‌شی دابەشبوونی نەتەوەکە دەکات. لێرەدا مەبەست ئەوە نییە کە تایبەتمەندییەکانی بەشەکانی کوردستان و تەنانەت ڕەوشی یاساییان لە نێو سیستەمی سیاسی نێودەوڵەتیدا نکۆڵی لێبکرێت. مەبەست ئەوەیە کە سیستەمی نکۆڵی لە نەتەوایەتی کورد بە هیچ شێوەیەک ڕەوایەتی نییە و ڕەوایەتی پێی نادرێت.
قەبووڵکردنی دابەشبوونی کوردستان کە داگیرکەران و سیستەمی نێونەتەوەیی بە سەرماندا سەپاندوویەتی دێتە واتای ڕەوایەتیدان بە سایکس-پیکۆ و لۆزان، دێتە واتای نکۆڵیکردن لە کورد وەکو نەتەوەیەک و نکۆڵیکردن لە کوردستان وەک نیشتمانی کوردان. لەبەر ئەمەش، وەکو بنەما، پێویستە هیچ کەسایەتیەکی کوردی، بزووتنەوەی کوردی و هیچ بەشێکی کۆمەڵگای کوردی ئەم دابەشبوونە سەپێنراوە بە سەر کورد و کوردستاندا ڕەوا نەبینێت، ئه و سنوورە سیاسی، جوگرافی و حقوقییەی کە داگیرکەران دایاننناوە وەکو کۆسپێک لە بەردەم هیچ تاکێکی کورد، بزووتنەوەیەکی سیاسی کورد و هیچ بەشێک لە کۆمەڵگای کوردستان دانەنرێت. پێویستە مافە سیاسی و حقووقییەکانی دەوڵەتە سەردەستەکان کە لە سیستەمی نێونەتەوەییەوە سەرچاوە دەگرێت لە سەرووی مافە سروشتییەکانی کورد وەکو نەتەوە و کوردستان وەکو نیشتمانی ئەم نەتەوەیە نەبینرێن.
4. سیاسەتی نەتەوەیی: کۆسپی بەردەم زۆربەی بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد ئەوەیە کە بانگەشەی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی دەکەن، بەڵام لە سەر بنەما و ئارمانجی نەتەوەیی کارناکەن و لە سەر ئاستی نەتەوەیی سیاسەت ناکەن، نەتەوە بوون پێویستی بە شێوازێکی سیاسەت هەیە که بە بونیادنانی بنەما، بەها و دامەزراوە هەموو کەسێک لە تاکەکانی کۆمەڵگاوە بگرە تا هەموو توێژە کۆمەڵایەتییەکان لە دەوریان کۆبکاتەوە. تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی و گەیاندنی کورد بە داهاتوویەکی ئازاد پێویستی بە سیاسەتێک هەیە کە خیتابی هەموو نەتەوەکە بکات و هەموو کەسێک ڕابردوو، نرخ و بەها و داهاتووی خۆی تێدا ببینێت. نەتەوایەتی بە بەبنەماوەرگرتنی ئارمانج و بەرژوەندییەکانی بەشێکی کوردستان، چینێک، یان گروپێکی کۆمەڵایەتی نایەتە ئاراوە. تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی بەم شێوەیە ناگاتە سەرکەوتن. داهاتووی نەتەوە مسۆگەر نابێت. ئارمانج و بەرژەوەندییەکانی پارچەیەک، چینێک یاخود گروپێکی کۆمەڵایەتی تەنیا کاتێک دەگاتە ئەنجام کە لەگەڵ بەرژەوەندی و ئارمانجەکانی نەتەوەدا هاوئاهەنگ بێت. لەبەرئەوە، وەکو پرەنسیپ، هەموو یەکە جوگرافی و ئیدارییەکان، چین و توێژە کەلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پێویستە لە سەر بنەمای بەڵگەی سیاسییەتی نەتەوەیی، کە لەسەری هاودەنگن، سیاسەت بکەن. بەڵگەی سیاسەتی نەتەوەیی کە بەڵگەیەکی درێژخایەن و ستراتیژییە، پێویستە لە دامەزراوەیەکی وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کە نوێنەرایەتی هەموو نەتەوە دەکات پەسند بکرێت و ئەگەر پێویستی کرد لە لایەن هەمان دامەزراوەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و نوێ بکرێتەوە.
5. سیاسەتی دیموکراتی: کێشەی کورد لە بنەڕەتدا کێشەی ئازادی و دیموکراسییە. هێزە داگیرکە‌رەکان بەردەوام بە پەنابردن بە شەڕ و توندوتیژیی، کێشەی کوردیان میلیتاریزە کردووە و ناکۆکی، شەڕ و توندوتیژییان کردوەتە بەشێک لە پەیوەندییە ناوخۆییەکانی کوردان. نەبوونی دامەزراوەی سیاسەتی دیموکراتی تایبەت بە کوردان، لە لایەکەوە بوەتە‌ لەمپەرێک لە بەردەم بەشداری بەرفراوانی تاکەکان و توێژە کۆمەڵایەتییەکان لە سیاسەت و هێنانە ئاراوەی هێزێک گەورەی سیاسی و لە لایەکی تریشەوە بە بەهەدەردانی هێزی کورد لە کێشە و ناکۆکییە ناوخۆییەکاندا بووەتە‌ هۆی خەسارەتێکی مەزن لە هێز و تواناکاری کوردان. بە هۆی ئه و کێشە و کەموکورتییانەی کە لە چەمکی سیاسەتی دیموکراتیدا هاتوونەتە ئاراوە، هێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردان بە دابەشکراوی ماوەتەوە، ئەمەش بوەتە‌ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروست نەبوونی یەکێتی نەتەوەیی. بۆیە بونیادنان و خستنە کاری دامەزراوەی سیاسەتی دیموکراتی لە لایەن کوردانەوە هەم دەبێتە هاوکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگەی سیاسی دیموکراتییەوە، هەم هێنانە ئارا‌ی هێزێکی مەزنی کوردی و هەمیش پێشکەوتنی نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتی. لەبەر ئەوەش، وەکو بنەما، پەیوەندی نێوخۆیی کوردان پێویستە لە سەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتی بێت، واتە سیاسەت بە گوێرەی بنەما، یاسا و دامەزراوەی دیموکراتی بکرێت و کێشەکانی بە ڕێبازی سیاسی چارەسەر بکرێن. هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتی، کەلتورری و ئایینی و مەزهەبییەکان پێویستیە بتوانن ئازادانە بێنە گۆڕەپای سیاسەتی دیموکراتییەوە. هەموو چین و توێژەکانی بتوانن بە ڕێکخستن کردنی خۆیان، لە سەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری و دیموکراسی هەرێمی خۆیان بەڕێوەببەن. نەتەوایەتیش، وەک هەرێمایەتی، وەکو بنەمای دەستلێبەرنەدراوی سیاسەتی دیموکراتی پەسند بکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە، پێویستە ئەوە وەکو مافێکی ڕەوا و دیموکراتیکی هەموو هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردان ببینرێت کە بتوانن لە هەموو پارچەکانی کوردستان و هەموو ئه و شوێنانەی کە کوردی لێی دەژین بە شێوەیەکی دیموکراتیک خۆ ڕێکبخەن و گوزارشت لە خۆ بکەن. پێویستە ڕەخنە وەکو بەشێکی دانەبڕاوی سیاسەتی دیموکراتی ببینرێت، سوکایەتی و ڕەشکردن وەکو کێشەیەکی ئەخلاقی مەحکوم بکرێت.
6. ڕێکخستنی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی نەتەوەیی: دەسکەوتی سیاسی و سەربازیی گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بوەتە‌ هۆی هاتنە ئاراوەی دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ هەموو هێزە کوردییەکان هەم لە ئاستی هەرێمی و هەم لە ئاستی نێونەتەوەییدا، بەڵام ئه و کار و خەباتە دیپلۆماسیەی کە هێزە کوردییەکان بە بێ ڕوانین و ئارمانجێکی سیاسی و بەتەنیا بەڕێوەی دەبەن، ئەنجامی پێویست وەرناگرێت. هێزە کۆلۆنیال و ئیمپریالیستەکان، زۆر جار بە کەڵک وەرگرتن لە دابەشبوونی کوردان، هیزە کوردییەکانیان یان لە دژی یەکدی یان لە دژی هێزی دیکە بەکار دەهێنن. ئەم دابەشبوونەی سیاسەت و دیپلۆماسی کوردستان بوەتە‌ هۆی ئەوەی کە هێزە نێونەتەوەییەکان پەیوەندی ستراتژیک لەگەڵ کورد دانەنێن، لە هەمان کاتدا ورە دەداتە هێزە داگیرکە‌رەکانیش کە سوور بن لە سەر سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوەی کورد. لەبەرئەوەش، وەکو بنەما، کورد پێویستە بە بنەماگرتنی سیاسەتی دیموکراتی لە پەیوەندییە نێوخۆییەکاندا، هەم لە پەیوەندی لەگەڵ هێزە داگیرکە‌رەکان و هەم لە پەیوەندی لەگەڵ هێزە نێونەتەوەییەکاندا موخاتەبیەتێکی دیپلوماتیکی نەتەوەیی بخوڵقێنن. لەم واتایەدا، کورد پێویستە پەیوەندی و دامەزراوە دیپلۆماتیکەکانیان هاوبەش بکەن و دیپلۆماسی کوردی لەسەر بنەمای بەڵگەی سیاسەتی نەتەوەیی ئەنجام بدرێت.
7. پاراستنی ڕەوا و چارەسەری کێشەی کورد لە ڕێگای سیاسی دیموکراتییەوە: ڕێبازی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و پەیوەندی لە گەڵ هێزە داگیرکەرەکان یەکێک لە کێشە و لەمپەرە سەرەکییەکانی بەردەم یەکێتی نەتەوەیی کورد. هەندێک هێزی کوردی، لە کوێ و کەنگێ، لە دژی کام هێزی داگیرکەر شەڕ بکەن، ئه و شەڕەی کە وەکو هەنگاوێکی سیاسی یان تاکتیک بەڕێوەی دەبەن بە پیرۆزی دەزانن و هەر هێزێک کە بەشداری ئه و شەڕە نەبێت یان پشتیوانی لێی نەکات وەک بلێی خیانەتی لە نەتەوەکەی کردبێت بوختانی بۆ دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمان هێز، کاتێک کە هێزەکانی دی شەڕی پاراستنی ڕەوا دەکەن، وەک بلێی خۆپاراستن خراپترین شتی دونیا بێت، نەفرین و لەعنەت لە شەڕی پاراستنی ڕەوا دەکەن. ئەم ڕەوشە بۆ هەنگاوەکانی چارەسەری سیاسیش وایە. لە ڕەوشێکی وەها دا هێزەکان یەکدی یان بە تەسلیمکار، یان بەکرێگیراوی دوژمن تاوانبار دەکەن. بەکورتی، بەشێکی گرنگ لە هێزە کوردییەکان بۆچوونێکی مەبدەئی نە بۆ چارەسەری سیاسی و دیموکراتی کێشە کورد نیشان دەدەن، نەش بۆ شەڕی پاراستنی ڕەوا لە دژی هێرشەکانی دوژمن. ئەم بارودۆخە، کەش و هەوایەکی پڕ لە بێ باوەڕی و ناکۆکی لە نێوان هێزە کوردییەکاندا دەخوڵقێنێت، واتە هەمان ئه و شتەی کە هێزە داگیرکەرەکان و داگیرکەرانی کوردستان دەیانەوێت. بۆچوونێکی مەبدەئییانە سەبارەت بەم بابەتانە، هەم بێ باوەڕی و مەترسی شەڕ لە نێوان هێزە کوردییەکاندا بەلاوە دەنێت، هەم سەرچاوەیەکی گرنگی سیاسەتی هێزە داگیرکەرەکان وشک دەکات. بۆیە، پێویستە کورد، وەکو پرەنسیپ، چارەسەری سیاسی و دیموکراتی کێشەی کورد وەکو بنەڕەتیترین ڕێبازی تێکۆشانی خۆیان ببینن و پەسندی بکەن، بەڵام کاتێک کە لایەنی بەرامبەر بێچارەیی وەکو سیاسەتێک بسەپێنێت و بە شەڕ و توندوتیژی وەڵامی ماف و داواکارییە دیموکراتییەکانی نەتەوەی کورد بداتەوە، پێویستە هەموو کورد بە هەموو ڕێ و ڕێبازێک، تێکۆشانی چەکداریشی تێیدا، ئازادییەکانیان بپارێزن و ئەم پاراستنەش وەکو مافێکی سروشتی خۆیان لە چوارچێوەی حقوقی نێونەتەوەییدا ببینن. پێویستە هەموو هێزی خۆپاراستنی کورد لە چوارچێوەی ڕێکخستنی بەرگری هاوبەشدا یەکبخرێن و فەرماندارییەکی هاوبەشیان بۆ دابمەزرێنرێت.
8. مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکان: لە ڕووی سروشتییەوە، مرۆڤ هەبوونێکی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییە. مرۆڤێکی بێ کۆمەڵکا هەبوونی نییە. هەربۆیە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەم ڕەوشەی مرۆڤ، کە گرێدراوی هەبوونیەتی، وەکو مافی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی دێتە سەر زمان و بوەتە‌ یەکێک لە بنەڕەتیترین بنەماکانی حقوقی نێونەتەوەیی. هەروەها، مافە کۆمەڵایەتییەکان، سروشتیترین مافن کە ڕەوایەتی خۆیان لە هەبوونی مرۆڤەوە وەردەگرن و بۆ پاراستن و درێژەپێدان بە هەبوونی ئه و گروپە کەلتوورییەی(ئەتنیکی، ئایینی، مەزهەبی، نەتەوەیی و هتد) کە مرۆڤ بەشێکیەتی و پێویست و زەرورن. ئەوە گرێدراوی بڕیار و ئیرادەی کۆمەڵگایە کە ئەم مافەی خۆی چۆن بەکار بهێنێت. مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکان پێویستە تەنها وەکو مافی دامەزراندنی دەوڵەت شرۆڤە نەکرێت. پێویستە ئەوە لە بیر نەکرێت کە سیستەمەکانی بەڕێوەبەری دیموکراتی لە دەوڵەت نەرمترن درەفەتی زۆرتر دەدەن بە پێشکەوتنی ئازدانەی تاک و کۆمەڵگاکان. لەبەرئەوەش، مافێکی بنەڕەتی نەتەوەی کوردە کە وەکو یەکێک لە کۆنترین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین مافی چارەی خۆنووسین، کە هەم مافێکی سروشتییە و هەم لە یاسای نێونەتەوەییدا هەیە، بەکار بهینێت. شێوازی بەکارهێنانی ئەم مافە گرێدراوی بڕیاری و ئیرادەی نەتەوەی کورد بە خۆیەتی. کورد، لەبەر ئەوە لە نێوان چوار دەوڵەت-نەتەوە دا دابەشکراون و لەوێش کەمینەن، بەکارهێنانی مافی چارەی خۆنووسینی کورد لە هەر پارچەیەکدا پێویستە گرێدراوی ئیرادەی نەتەوە سەردەستەکان نەبێت. نەتەوە سەردەست یان نەتەوە دراوسێیەکان، لەم بوارەدا تەنیا مافی پێشنیار کردنیان بۆ کورد هەیە. بەڵام ئەگەر بەشێکی کوردستان، بە بێ لەبەرچاوگرتنی هەر سێ پارچەی دی ئەم مافە بەکار بهێنێ، ئەمە دێتە واتای نکۆڵیکردن لە نەتەوە. بۆیە هەرکاتێک کە گەلەکەمان لە پارچەیەکی کوردستان مافی چارەی خۆنووسینی بەکارهێنا، پێویستی هەم وەکو پێویستییەکی سیاسی هەم وەکو زەرورەتی نەتەوەبوون و بەردەوامبوونی هەبوونی خۆی، پشتیوانی و ڕەزامەندی پارچەکانی دی وەربگرێت.
9. بەشداری یەکسانی ژنان لە هەموو چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا: ژنان ئافرێنەری سەرەکی کەلتوور و نەتەوەی کوردن. سیستەمی جینۆسایدی جەستەیی و کەلتووری کە سەدەی بیستەم بەم لاوە لە لایەن چوار دەوڵەت-نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر کورد پەیڕه و کراوە، بوەتە‌ هۆی زەرەر و زیانێکی مەزن لە زمان و کەلتوور کورد و هەروەها باوەڕی و نرخە ماددی و مەعنەوییەکانی دی. لەم بارۆدۆخە دژوارەی گوشار و تواندنەوەی نەتەوەییدا، ژنی کورد نرخ و بەها کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت زمان و کەلتووری، لە ناخی خۆیدا نەقش کردووە و، بە گەیاندنیان بە نەوە‌کانی داهاتوو، زیندوویانی ڕاگرتووە. ژنان کە لە مێژووی نزیکدا، لە کەسایەتی خانزادی‌ میری سۆران، قەدەمخێر، حەپسەخانی نەقیب، عادیلە خانی جاف، زەریفە، بەسێ، مەریەم خاتوون و لەیلا قاسم دا بوونەتە سیمای تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆش هاتوونەتە ئاستێک کە لە هەموو بوارێکی تێکۆشانی کۆمەڵایەتیدا، بە تایبەت لە پاراستنی ڕەو‌ادا، ڕۆڵی پێشەنگایەتی بگێڕن. ژنی کورد ئەمڕۆ لە کەسایەتی زیلان، سەما، سەکینە، ئارین، ڤیان و شیرین عەلەمهولی دا پێشەنگایەتی بزووتنەوەی نێونەتەوەیی ژنان دەکات و به و تێکۆشان و ئیرادەیەی کە دەریخستووه، هەموو دونیای سەرسام کردووە. ئەم ئاستەی ئیرادە و ئازادی کە ژنی کورد پێی گەیشتووە، لە هەمانکاتدا ئاستی نەتەوایەتی، یەکێتی نەتەوەیی و ئازادی نەتەوەیی کوردە. لە پێناو بەرزترکردنەوەی ئەم ئاستەدا، پێویست دەکات بەشداری یەکسانی ژنان لە هەموو بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا وەکو پرەنیسپێک پەسند بکرێت. پێویستە ئه و ڕاستییە ببینرێت کە هاوتەریب لەگەڵ بەشداربوونی ژن لە هەموو بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا، دیموکراتیبوون، یەکسانی، عەدالەت، ئاشتی و ئازادیش لە ئاستی بەرزدا بەدی دێت.
10. قەدەغەکردنی شەڕی ناوخۆیی کورد: شەڕی ناوخۆیی کوردان یەکێک لە مەزنترین تراژیدییەکانی نەتەوەکەمانە. ئەگەرچی شەڕی ناوخۆیی تا ڕادەیەک بەرهەمی پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕی هێزە داگیرکەر و سەردەستەکانیش بێت، هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی وشیاری نەتەوەیی و کەم و کورتی لە کەلتووری دیموکراتی. ئەم ڕەوشە وەکچۆن زەرەر و زیانی مەزنی لە پرۆسەی نەتەوایەتی و یەکێتی نەتەوەیی داوە، ڕێگریی کردووە لە بەدەستخستنی دەسکەوت و قازانجی مەزن. لەبەرئەوەش، بە بێ هیچ بیانویەک، پێویستە شەڕی ناوخۆیی کورد قەبوول نەکرێت و، وەکو پرەنسیپ، ئەم شەڕە قەدەغە بکرێت. شەڕی ناوخۆیی پێویستە وەکو خیانەت لە نەتەوە ببینرێت، پێویستە میکانیزم و دامەزراوەیەک هەبێت بۆ لێپرسینەوە و سزادانی بەرپرسانی شەڕێکی وەها. بە ئارمانجی کۆتایی هێنانی یەکجاری بە شەڕی نێوخۆیی کوردان، پێویستەی قۆناخی نەتەوایەتی دیموکراتی و سیاسەتی دیموکراتی خێراتر بکرێتەوە.
11. پشتیوانیکردن لە تێکۆشانی کوردەکانی دەرەوەی کوردستان بۆ ماف و داواکارییەکانیان: ئه و کوردانە کە لە شوێنە جیاجیاکانی دونیادا دەژین، بە تایبەت کوردانی نیشتەجێ لە شارە گەورەکانی تورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا، کوردانی خوراسان، ئەوروپا، ڕوسیا، قەفقاز و لوبنان، بەشێکی دانەبڕاوی نەتەوەی کوردن. ئه و کوردانە کە لە دەرەوەی کوردستان دەژین، هەموو کات بە عەشق و حەسرەتی وڵاتەوە، لە تێکۆشانی نیشتمانی دایکدا بەشدارییان کردووە و پیشتوانییان لێی کردووە. گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات، هەموو کات ئازادی خۆیانیان لە ئازادی کوردستاندا بینیوەتەوە. لەبەرئەوەش، تێکۆشانی کوردانی دەرەوەی وڵات بۆ داواکاری و مافە نەتەوەیی-دیموکراتییەکانییان، پێویستە وەکو بەشێکی لێکدانەبڕاوی تێکۆشانی ئازادی کوردستان ببینرێت. پشتیوانیکردن لە تێکۆشانی کوردانی دەرەوەی وڵات بۆ بە دەستخستنی مافە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانیان پێویستە وەکو بەرپرسیارێتێکی مەبدەئی ببینرێت.
12. ژیانی هاوبەش لە گەڵ ئه و گەلانەی کە وەکو برا و خوشکی کورد لە کوردستاندا دەژین: جوگرافیای کوردستان لەبەرئەوەی کە بە درێژایی مێژووی کورد بە بەردەوامی و بە ژمارەیەکی زۆر تێیدا ژیانیان کردووە ناوی کوردستانی لێنراوە. بەڵام لە هەموو قۆناخەکانی مێژوودا، زۆر گەلی دی وەکو تورک، عەرەب، فارس، چەرکەز، شیشان و بە تایبەت، ئاسوری-سوریانی، کەلدانی، ئەرمەنی، مەحەلمی و ئازەری کە لە کوردستاندا ژیاون لە بونیادنانی کوردستان وەکو وڵات و نیشتمانێک هاوکاری ماددی و مەعنەوییان کردووە. لەبەرئەوەش، وەکو بنەما، کوردستان پێویستە وەکو نیشتمانی هاوبەشی هەموو ئه و گەلانە ببینرێت کە بە درێژایی مێژوو لەسەر ئەم ئاو و خاکە ژیاون. ئه و گەلانەی کە لە کوردستاندا دەژین، پێویستە هەروەکو کورد، خاوەنی هەموو مافە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکان بن. هەموو ژیانی کۆمەڵایەتی بەتایبەت ژیانی سیاسی، کەلتووری و ئابووری نیشتمان پێویستە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەم گەلانە بونیاد بنرێت.
نرخەکان:
نرخ و بەها ئه و کۆڵەگانەن کە کۆمەڵگاکان لە سەریان بونیاد دەنرێن. هەر کۆمەڵگایەکی کە بەردەوام نرخ و بەها نەخوڵقێنێت یان لە نرخ و بەهاکانی بە خاوەن دەرنەکەوێت، ناتوانێت بە شێوەیەکی درێژخایەن درێژە بە ژیانی خۆی بدات. ئەگەر تاکەکان نرخ و بەهاکانیان لە دەست بدەن دەتوانن لەنێو کۆمەڵگاکانی دیدا شێوەیەکی لە خۆ نامۆ درێژە بە هەبوونی خۆیان بدەن. بەڵام ئەگەر کۆمەڵگا نرخ و بەهای خۆی لە دەست بدات، لە ناو دەچێت. بەرزبوونەوە و فرە ڕەنگبوونی ئاستی کۆمەڵایەتی گرێداوی کەڵەکەبوون و دەوڵەمەندی نرخ و بەهاکانە. لە کلانەوە بگرە هەتا نەتەوە، هەر ئاستێکی کۆمەڵایەتی پێویستی بە نرخ و بەهای ماددی و مەعنەوی هەیە. هەتا ئەم نرخانە نەخوڵقێندرێن یان خاوەندارێتیان لێی نەکرێت، نە کلان و نە نەتەوە پێک نایەت. گەلی کورد بە حوکمی ئەوەی کە یەکێک لە ڕەسەنترین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە خاوەن نرخ و بەهای ماددی و مەعنەوی زۆر قووڵ و زۆر دەوڵەمەندە. ئەگەر وێرای هەموو سیاسەتێکی تواندنەوە و جینۆسایدی فەرهەنگی کورد توانیویەتی وەکو نەتەوەیەک هەبوونی خۆی تا ڕۆژی ئەمڕۆ بپارێزێت و قۆناخەکانی نەتەوایەتی بەردەوام بکات ئەمە گرێدراوی مەزنایەتی و دەوڵەمەندی نرخ و بەهاکانیەتی. لەبەر ئەمەش، زانینی قیمەتی نرخ و بەهاکانمان تا دوا ڕادە گرنگ و پێویستە.
دەوڵەمەندی زمان، کەلتوور، ڕەسم و ڕسومات، ئایین، شێوای بەرهەمهێنان، شیعر و گۆرانی و مۆسیقا و بە دەیان دەوڵەمەندی تر، هەمان ئه و نرخ و بەهایانەن کە ناسنامەی نەتەویی خۆمانی لە سەر بونیاد بنێین. ئه و نرخە سەردەمییانەی وەک دیموکراسی، مافی مرۆڤ، ئازادی ژن، پاراستنی ژینگە کە بونەتە مۆڵکی هەموو مرۆڤایەتی ڕەگ و ڕیشەیان لە مێژووی ئێمەدا هەیە و لە ڕۆژگاری ئەمڕوشدا دووبارە دەروونی خۆماندا جێگەیان پێدەدەین، لێیان زیاد دەکەین و لێیان وەردەگرین. بێگومان ئەم نرخانە بنەڕەتی نەتەوایەتی ئێستامان پێک دێنن و هەموو نەتەوەکەمان خاوندارێتیان لێی دەکات. لەبەرئەوەش، لێرەدا پێویست ناکات زۆر لە سەریان شرۆڤە بکەین، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە بە حوکمی ئەوەی کە گروپە کۆمەڵایەتییەکان نرخ و بەهای نوێ دەخولقێنن، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە فاکتەرە جیاوازەکانی نەتەوەکەمان، وەکو بابەتی ناکۆکی نەمێننەوە و ببنە ماڵی هەموو نەتەوەکەمان. ئەم نرخانە، بەرهەمی ئه و خۆڕاگرییەن کە گەلەکەمان، بە بەهای گیانی خۆیان، لە دژی دڕندەترین هێرشی داگیرکەران بە درێژایی سەدەی ڕابردوو و بەتایبەت لە 50 ساڵی ڕابردوودا نواندوویەتی.
هیچ گومانی تێدا نییە کە ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عبدالله ئۆجەلان سەرەکیترینی ئەم نرخ و بەهایانە یە. گرێدراوی بابەتەکەمان، بەڕێز ئۆجەلان خاوەن دوو تایبەتمەندی گەورەیە. یەکەمیان ئەوەیە کە بە تێکۆشانی خۆی ئه و نرخ و بەها کوردییەکانەی جارێکی دی زیندوو کردەوە کە لە ژێر خۆلەمێشدا خەریکی لە ناوچوون بوون و گیانێکی دووبارەی پێ بەخشین. زمان، کەلتوور، مۆسیقا، باوەڕییەکان و بە دەیان نرخ و بەهای کوردی تر لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان دووبارە بوونە خاوەنی هەبوون و ڕەهەندی نەتەوەیی و نێونەتەوەییان بە خۆوە گرت. دووەمیشیان ئەوەیە کە بەڕێز ئۆجەلان به و بیر و هزرانەی کە خیتابی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو دونیا دەکات بە تایبەتیش بیر و هزری ئه و سەبارەت بە ئازادی ژن، دونیایەکی زیهنییەتی نوێ خوڵقاندووە کە خاوەن بەهایەکی مەزنە. بیرۆکە و شیکردنەوەکانی ئه و سەبارەت بە نەتەوەی دیموکراتی کە کۆڵەگەی ئەم دونیای زیهنییەن، هەم لە زانستی سیاسی و سۆسیۆلۆژیدا ئاسۆیەکی نوێان کردوەتەوە و هەم بوەتە‌ فۆرمۆڵی چارەسەری بۆ ئه و شەڕ و ناکۆکی و قەیرانە ناسنامەی کە مرۆڤایەتی بە گشتی و تاک و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەتی پێوە دەناڵێنێ. ئه و پارادیامە نوێیەی کە بەڕێز ئۆجەلان بونیادی ناوە، نەک تەنیا بۆ چارەسەری کێشەی کورد، بەڵکو به و ڕوونکردنەوە و ڕێگەچارانەی کە بۆ قەیرانی سیستەمی شارستانی پێشکەشی کردووە، هەر وەکو چۆن وەرچەرخانێکی مەزنی لە زیهنییەتی مرۆڤایەتیدا دەستپێکردووە، بوەتە‌ مۆدیلی چارەسەری بۆ کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان. خاوەندارێتی کردن لە بەڕێز ئۆجەلان، کە تا دێت دەبێتە نرخێک بۆ هەموو مرۆڤایەتی، دەبێتە هۆی ئەوەی هەرچی ڕەنگی کوردی پێوە بێت ببێتە گەردوونی، هەرچیش گەردوونی بێت ببێتە ماڵی کورد و پارچەیەکی دەوڵەمەندی کەلتوور و نرخ و بەهای کورد.
بەرخۆدان و ڕاپەڕین دوو نرخی مەزنن کە پێویست دەکات وەک نەتەوە بۆ خۆمان دەروونی بکەینەوە و خاوەندارێتی لێی بکەین. ئەگەر کۆمەڵگایەک نەزانێت خۆڕاگری، سەرهەڵدان و قوربانیدان دێیتە چ واتایەک، ئەوە کەمتەرخەمییەکی مەزن و دەسپێکی سەراوژێربووندایە. ئەگەر مرۆڤەکان نەزانن کە ئەگەر ئەمڕۆ هەناسەیەکی دیموکراسی و ئازادی وەردەگرن لە سایەی شۆڕشی فەرەنسا، کۆمینەکانی پاریس و خۆڕاگری لە شوێنە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندایە، ئەمە ڕووکەشیبوونێکی زۆر مەزنە. تەنانەت بوختانکردنی و بێخۆ زانینی بەرخۆ‌دان و ڕاپەڕین لە لایەن هەندێک لە مرۆڤەکانەوە، دێتە واتای خۆنەناسین و خیانەت کردن لە سەرچاوەی ژیان. بەتایبەت ئەگەر بە چاوێکی زۆر ڕووکەشیانەوە سەیری ڕووداوەکان بکات و ڕاپەڕین و بەرخۆدان بە شکست پێناسە بکات، ئەمە نەزانی و جاهلییەتە. ئایا شێخ سەعید، سەید ڕەزا و قازی محەمەد شکستییان هێنا؟ وەڵا‌می ئەم پرسیارە گرێدراوەی ئەوەیە کە مرۆڤ لە کام ڕوانگە‌ و بە چ تێڕوانینێکەوە سەیری مەسەلەکە دەکات. ئەگەر بە تێڕوانینێکی مێژووییەوە سەیری ڕووداوەکان بکەین ئه و ڕاپەڕین و بەرخۆدانانەی دوێنی کە لە لایەن دوژمنەکانمان و تەنانەت هەندێک لە خۆمانیش بە تێڕوانینێکی تەسکەوە وەکو شکست لێکدەدرێنەوه، لە بنەڕەتدا سەرکەوتنێکن کە هەوێنی هەبوونی ئەمڕۆی ئێمەن. هەبوونمان سەلمێنەری سەرکەوتنی مرۆڤە خۆڕاگرەکانمانە. هەروەکچۆن بەرخۆدانی شێخ سەعید، سەید ڕەزا، قازی محەمەد و شێخ مەحمودی بەرز‌نجی سەرکەوتنێکن کە بنەڕەتی هەبوونی ئەمڕوی ئێمەن، بەرخۆدانەکانی هەرچوار بەشی کوردستان بە تایبەت لە سوری ئامەد، جزیرا بۆتان، نوسەیبین، کۆبانی و شەنگال پێویستە وەک سەرکەوتنێک ببینرێن کە ئازادییەکانی دواڕۆژمان لە سەریان بونیاد دەنرێن. ئەگەر کەسێک وا بیربکاتەوە کە بە بێ خاوەندارێتی لەم خۆڕاگرییانە هەبوون و ئازادی مسۆگەر دەبێت ئەوا لە غەفڵەتێکی مەزندایە. لەبەر ئەوەش، ئەگەر بمانەوێت هەبوون و ئازادی خۆمان مسۆگەر بکەین، پێویستە بە باشترین شێوە لە فەرهەنگی بەرخۆدان و ڕاپەڕین خاوەندارێتی بگەین و درێژەیان پێبدەین. پێویستە چەندە لە بەرخۆدان و ڕاپەڕین بەخاوەن دەردەکەوین، ئەوەندەش خیانەت و بەکرێگیراویی شەرمەزار بکەین.
سیمبۆلەکان و نیشانەکان لە گرنگترین نرخەکانی نەتەوەکەمانن. سیمبۆلەکان، نیشانەکان و بیرۆکەکان، بە شەکل یان بە وتە، جەوهەریترین شێوازی بەیانکردنی ئه و یۆتۆپیانەن کە کۆمەڵگا وەکو ئارمانجی خۆی دیاریکردوون، یان ئه و نرخ و بەهایە کە بەرهەمی هێناون. هەندێک لەمانە لە گەڵ تێپەڕبوونی کات نوێ دەبنەوە و درێژە بە هەبوونیان دەدەن، هەندێکیشیان بە واتابەخشینی نوێ بە خۆیان.
فراوانبوونی سیمبۆل و نیشان لە نێو کۆمەڵگایەکدا پێویستییەکی کۆمەڵگابوونە، چونکە کۆمەڵگا لە چین و توێژی کۆمەڵایەتی و کەلتووری جیاواز پێکدێت و هەر یەک لەم گروپانە بە بەکارهێنانی یەک یان چەند سیمبۆل و نیشانە، گوزارشت لە خۆیان دەکەن. ئەمەش شتێکی زۆر سروشتییە. بێگومان هەروەکچۆن هەندێک سیمبۆل و نیشانە گوزارشت لە گروپە جیاجیاکانی نێو کۆمەڵگایەک دەکەن، هەندێک سیمبۆل و نیشانەش هەن کە گوزارشت لە هەموو کۆمەڵگا یان نەتەوەیەک دەکەن. ئەمانە یان لە ڕەوتی مێژوودا شکڵ دەگرن، یان لە ڕێگای هاودەنگییەوە دیار دەکرێن. لەبەرئەوەش، هەموو ئه و سیمبۆل و نیشانانەی کە نەتەوە و کۆمەڵگای کورد بە تێکۆشان و ڕەنجی خۆی هێناویەتە ئاراوە، وەکو نرخ و بەهایەکی کومەڵگا و نەتەوەن. هەریەک لەوانە نوێنەر و سیمبۆلی بەشێکی کۆمەڵگا و نەتەوەکەمانن. بۆیە پێویستە ڕێز لە هەموو سیمبۆل و نیشانەکان بگیردرێت. پێویستە هەوڵ نەدرێت کە یەک سیمبۆل یان نیشانە بەسەر بەشێک یان تەواوی نەتەوەدا بسەپێندرێت.
یەکێک لە مەزنترین نرخ و بەها نەتەوەییەکانمان، تەنانەت ڕیشەی هەموو نرخەکانمان شەهیدەکانمانن. ئەوان لە مێژووی گەل و نەتەوەدا، هەروەکچۆن بە فیداکردنی گیانی خۆیان هەبوونی نەتەوەیی ئێمەیان هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ هێناوە، ئەمڕۆش گەرەنتی ئازادی و داهاتوومانن. شەهیدان، لە چ توێژێکی کۆمەڵایەتی، تێڕوانینی سیاسی، گروپی ئایینی، یان بەشێکی کوردستانیش بن، ئەوان گیانی خۆیانیان تەنیا بۆ گروپێکی کۆمەڵایەتی، پارتییەکی سیاسی، ناسنامەییەکی ئایینی یان بەشێکی کوردستان فیدا نەکردووە. شەهیدەکانمان گیانی خۆیان لە پێناو نەتەوەی کورد، کوردستان و تەنانەت هەموو مرۆڤایەتی فیدا کردووە. تێڕوانینی ئێمە بۆ نەتەوە و نیشتمان پێویستە وەک تێڕوانینی ئەوان بێت. هەربۆیە پێویست دەکات کە بە بێ فەرق و جیاوازی لە هەموو شەهیدان خاوەندارێتی بکەین. ئەوان بکەینە تاجی سەری نرخە نەتەوەییەکانمان.
لەبارەی شێواز:
کێشەی یەکێتی نەتەوەیی، ئه و کێشەیەیە کە ئەوەندەی ئێشی ڕابردووی گەلەکەمانە، ئەوەندەش یۆتۆپیا و ئارمانجی داهاتوومانە. لەم بابەتەدا، ئەگەرچی زۆر جار دەستپێشخەری کراوە و ڕەنج و ئەمەک دراوە، بەڵام ئەنجامی مەبەست بەدەست نەخراوە. ئەم ڕەوشە تا کار و خەبات و دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییانەش بەردەوام بووە. ئەگەر زۆر هۆکاری سیاسی، مێژوویی و هەنووکەین بۆ بەئەنجام نەگەیشتنی ئەم کاروخەباتانە هەن، لێرەدا پێویستە ئه و ڕاستییە دەستنیشان بکەین کە کێشەی ڕێبازیش ڕۆڵێکی گرنگی لەم سەرنەکەوتنەدا هەبووە. بەرلە هەموو شتێک، پرسی یەکێتی نەتەوەیی تاکو ئێستا وەکو پرسی یەکێتی نێوان هێز و پارتە سیاسییەکان بینراوە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسەش داخوازکراوە چەند هێزی سیاسی دیار لەگەڵ یەکدی ڕێککەون. کار و خەبات بۆ مسۆگەرکردنی یەکێتی لە نێوان هێز و پارتە سیاسییەکان زۆرجار دوور لە چاوی ڕای گشتی ئەنجام دراوە و زۆربەی کۆمەڵگا لە دەرەوەی ئەم کار و خەباتەدا ماوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پرسی یەکێتی نەتەوەیی تەنیا پرسی یەکێتی نێوان پارتە سیاسییەکان یان پرسی یەکێتی سیاسی نییە. پرسی یەکێتی نەتەوەیی پرسی هاتنەلای یەکی هەموو گروپە کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئایینی - مەزهەبییەکان و هێزە سیاسییەکان و تاکەکانی نەتەوە لە دەوری پرەنسیپ، بەها و دامەزراوەی هاوبەش و پێکهێنانی زیهنییەت و وشیارییەکی هاوبەشە. واتە، تاکو هەموو نەتەوە لە سەر بنەمای زیهنییەت و زانینێکی هاوبەش نەیەنە لای یەکدی، یەکێتی نەتەوەیی پێک نایەت. پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی، پێشخستنی زیهنییەت و زانینی هاوبەش ئه و زەمینەی کە چین و توێژە سیاسی، کەلتووری، کۆمەڵایەتی، و ئایینی- مەزهەبییەکانی نەتەوە لەسەری تەڤگەر بکەن دیاری دەکات. زەمینەی هاوبەشی یەکێتی سیاسی ئاسانتر دەکات‌. ئێستا لەبەرئەوەی کە ئەم زەمینە هاوبەشە لە ئارادا نییە، بەشێکی مەزنی سیاسەتی کورد لە دەرەوەی گۆڕەپان ماوەتەوە. لەبەرئەوەش کاری لە پێشینە ئەوەیە کە بەشداری هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئایینی، مەزهەبی و سیاسی بە تاکەکانیانەوە مسۆگەر بکرێت.
ئه و بۆچوونە تەنگ و تەسکەی کە پرسی یەکێتی نەتەوەیی وەکو یەکێتی سیاسی نێوان پارتەکان گرتوەتەدەست، بوەتە‌ هۆی ئەوەی کە کار و خەباتی یەکێتی نەتەوەیی نەگاتە ئەنجام. دەستگرتنی پرسی یەکێتی نەتەوەیی وکو پرسی هاتنە لای یەکی هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئایینی- مەزهەبی و سیاسییەکانی نەتەوە بە یەک یەکی تاکەکانیانەوەیه،‌ هەم پرسی یەکێتی نەتەوەیی لە چەمکی یەکێتی نێوان پارتە سیاسییەکان ڕزگار دەکات و هەم بە مسۆگەرکردنی یەکێتییەکی ڕاستەقینە پارتە سیاسییەکانیش مەجبووری یەکێتی دەکات، بە کورتی، کاتێک کە هەموو نەتەوە لە سەر بنەمای پرەنیسپ، نرخ و دامەزراوەی هاوبەش لە چوارچێوەی زەمینێکدا بێنە لای یەک، ئه و پارتە سیاسییانەی کە نایەنە ناو ئەم زەمینەوە زەمینی کۆمەڵایەتی خۆیان ون دەکەن و لە دەرەوەی گۆڕەپان دەمێننەوە. بەڵام کاتێک کە دەسکەوتەکانی یەکێتی نەتەوەیی لەسەر زەمینەیەکی هاوبەش بۆ هەموو پێکهاتەکانی نەتەوەکە لەبەرچاو بگرین، لە دەرەوەی مانەوەی هێز یان چەند هێزێک خەسارێکی ئەوەندەش مەزن نابێت.
کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکەکەجەکە
19-08-2017
#️ هەشتاگ
#کەجەکە |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-08-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 19 2017 12:46PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 22 2017 12:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 22 2017 12:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,232 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی س...
  📖 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
  📖 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری:...
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991
لەساڵی 1974 لە پشدەر لە دایکبووە.
لە لە 04-03-1991 لەقەزای خەبات (بەختیار عومەر حەسەن)وەک یەکەم هاوڵاتی لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕین بەدەستی سەربازەکانی ئەوکاتی بەعس شەهید کرا.[2]
هەروەها ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کە شەهیدبوونی بەختیار هوڕێوەیی بەفەرمی بکرێتە یەکەم شەهیدی راپەڕین.[3]
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991
جەلال کۆچەر
ناوی تەواوی جەلال ئەحمەد وەیس. ساڵی 1943 لە گەڕەکی دەرگەزێن ی شاری سلێمانی لە دایک بووە. ساڵی 1952 لە قوتابخانەی ” فەیسەڵییە ” نراوەتە بەر خوێندن و لە پشووی هاوینانیشدا، لە لای ” نەجمەدینی مەلا ” و لە قوتابخانەی ” کەشتیی نوح ” درێژەی بە خوێندن داوە. بە ” جەلال کۆچەر ” ناوی دەرکردووە.
بە هاندانی ” عیسمەت خانی قادر ئاغای مەحموود ئاغا “ی دایکی، هەر لە منداڵییەوە هونەری پەرەپێداوە و ساڵی 1960 بۆ یەکەمینجار چووەتە سەر تەختی شانۆ و لە شانۆگەری ” کاوەی ئاسنگەر ” لە شاری قەڵادزێ، وەک ئەکتەر، بەشداری کر
جەلال کۆچەر
کورده نەقشبەندی
کوردە کچی کاکە شێخ ی کوڕی شێخ محەمەد بەهائەدین ی کوڕی شێخ عوسمان ی تەوێڵە و لە شێخانی نەقشبەندی هەورامانە، دایکی کچی مەلا نەجمەدین ی کوڕی مەلا نەزیرە، کوردە لە 01-07-1930 لە گوندی بیاوێڵە لە نزیک شاری هەڵەبجە، هاتۆتە دنیاوە، دوو خوشک و چوار برای هەبووە. خوشکەکانی فاتمەخان و ئامینەخان و براکانیشی شێخ محەمەد ئەمین ناسراو بە کاردۆخی ی شاعیر، شێخ صەفادین، شێخ مەحموود و شێخ حەمە ڕەشید
هێشتا کوردە لە تەمەنی مناڵیدایە کە دایکی کۆچی دوایی دەکات و پاش ماوەیەکی زۆر کەم، باوکیشی وەفات دەکات، چاوی پێیان نا
کورده نەقشبەندی
یوسف خەیاڵۆغڵوو
یوسف خەیاڵۆغڵوو، شاعیر و هونەرمەندی کورد، ساڵی 1953 له ناوچەی مامەکی که ئێستا به پارێزگای دێرسیم ناودێر کراوە له کوردستانی باکوور له دایک بووه. ساڵی 1972 زەماوەندی کردووه و خاوەنی سێ منداڵه. ئه و برای گولتەن کایا هاوسەری ئەحمەد کایایه، ساڵی 1986 که ساڵی زەماوەندی گولتەن لەگەڵ ئەحمەد کایا بوو خاڵێکی وەرچەرخان بوو له ژیانی یۆسف دا. زۆربەی شێعرەکانی ئەم شاعیره له لایەن ئەحمەد کایا و کۆمەڵێکی تر له گۆرانی بێژان کراوەته گۆرانی. یوسف خەیاڵۆغڵوو 03-03-2009 به هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سیپەلاک له نەخۆشخانەی
یوسف خەیاڵۆغڵوو
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,561 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574