$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی #خورماتوو# هاوڵاتییەک لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا و برایەکیشیان ڕفاند.
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕاگەیاند لە 5 ئەیلول تاوەکو 22 ئەیلول دیاریکراوە بۆ بانگەشەکردن بۆ #ڕیفراندۆم#ی سەربەخۆیی کە بڕیارە لە 25 ئەیلولدا بەرێوە بچێت.
- بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەهۆی دیاریکردنی کاتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، بانکی ناوەندی عێراق کردنەوەی هەردوو لقی بانکەکەی لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە.[1]
- بە ئامانجی قسەکردن لەسەر پرسی هەڵبژاردن و چاکسازیی لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسی، دووەمین کۆنفرانسی لەژێر ناونیشانی، چاکسازی لە پرسی هەڵبژاردناکاندا گەرەنتی بونیادی دیموکراسی ڕاستەقینەیە، ساز کرد.
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیا کانتۆنی #شەهبا# تۆپباران دەکات و هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانیشی بە سەر ئاسمانی شەهبادا دەسووڕێنەوە.[2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 13,858
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!