سوپای تورک ناوەندی شاری عەفرینی تۆپباران کرد
- هەڵمەتی ئاسایشی
گەرمیانگەرمیان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کیوماڵکردنی گوندی ئیسلاحی سەر بە شارەدێی
جەلەولاجەلەولا بەردەوامه و بەیانی ئەمڕۆ چەکدارێکی دیکەی
داعشداعش کوژرا.
- بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی
کەرکوککەرکوک رایگەیاند، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش لەگوندێکی دوبز سەر بە پارێزگای کەرکوک، حەوت کەسیان سەربڕیوە کە سەرجەمیان عەرەبن.
[1]
- لە سێ گوندی بێمبۆ، سورونیس و دێبانی سەربە شارۆچکەی
شەمزینانشەمزینانی جولەمێرگ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا، بە بیانووی ئەوەی سوپای تورک دەیەوێت لەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات.
- ژمارەیەک کرێکاری کورد کە بۆ کارکردن لە
ئامەدئامەدەوە دەچوون بۆ ساکاریا، تووشی ڕوودواێکی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا حەوت کرێکار گیانیان لە دەستدا و 20 کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
- ئەندامانی لقی بەلجیکای کۆنگرەی دیموکراتی گەلان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە سووتاندنی دارستانەکانی شاری
دێرسیمدێرسیمی باکوری کوردستان لەلایەن سوپای تورکەوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا، شەوی ڕابردوو، لە شاری عەزازەوە، ناوەندی شاری
عەفرینعەفرینیان کردە ئامانج و تۆپبارانیان کرد، لەو تۆپبارانەدا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک هاوەنی بەرکەوت و سووتا.
[2]
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو جارێکی تر تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیانکردەوە بە تۆپبارانکردنی سنوری شارەدێی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری شارەدێکەش ڕایدەگەیەنێت کە تۆپبارانەکە هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
- گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە لە گردی شەکری سپی لە ناوچەی شەمزینان سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ دژی سەربازانی سوپای تورکیا چالاکییەکی فراوانیان ئەنجامداوە و ئەوەی کە زانراوە، بەهۆی چالاکیەکەوە 11 سەرباز کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون.
- لەم هەفتەیەدا نرخی گۆشتی مریشک به رێژەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەجۆرێک نرخی یەک کیلۆ گۆشتی مریشک گەیشتۆتە سێ هەزار و 500 دینار، خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەریش ئاماژە بەوەدەکات، بەرزبوونەوەی نرخەکە پەیوەندی بە وەرزی گەرماوە هەیە.
[3]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان