لە سلێمانی بە شێوازی تیروپشک 700 پارچەی زەوی بەسەر بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دابەش دەکرێت.
د. ئیدریس کەریم، ئەندامی لیژنەی پرۆژەی مامۆستایانی ناسوودمەندی زانکۆی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند لەپاش هەشت ساڵ هەوڵدان توانیمان 700 پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی ناسوودمەندی زانکۆی سلێمانی دەستەبەر بکەین.
ئیدریس کەریم دەڵێت، لە ساڵی 2008ەوە هیچ پارچە زەوییەک بە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی نەدراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پرۆژەی مامۆستایانی ناسوودمەندی زانکۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، زەوییەکان 200 مەترین و کەوتوونەتە نزیک کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی. گوتیشی بڕیار ڕۆژی پێنجشەممە 17-8-2017 بەشێوازی تیروپشک ئەو زەوییانە بەسەر 700 مامۆستای زانکۆکەدا دابەشبکرێن.
لە ساڵی 2010، حکومەتی هەرێمی کوردستان 140 یەکەی نیشتەجێبوونی بەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دابەش کرد. یەکەکانیش لە نزیک کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بوو.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 16-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,587
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!