2%ی دانیشتوانی هەرێم و 5%ی عیراق کەمئەندامن
دوای ئەوەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی ئاماری کەمئەندامانی ئاشکراکرد کە لە 5%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
هەرێمهەرێمیش، ئاماژەبەوەدەکات رێژەی کەمئەندامان لە 2%ی دانیشتوانی هەرێم پێکدێنن.
بە پێی راپۆڕتێکی وەزارەتی پلاندانانی عیراق کە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی کەمئەندامان لە عیراقدا گەیشتۆتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 357 هەزار کەس لە 13 پارێزگادا جگە لە
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان و هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار کە دەکاتە 5%ی دانیشتووانی عیراق.
لە راپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا، رێژەی کەمئەندامان لە بەغدای پایتەخت بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە، پاشان پارێزگای بەسرە، دواتر پارێزگاکانی واست، نەجەف، میسان و موسەننا.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، ژمارەی کەمئەندامان لە رەگەزی نێر دەگاتە 770 هەزار کەس بە رێژەی 57%، رەگەزی مێ 580 هەزار کەس بە رێژەی 43% لە کۆی گشتی، هەروەها رێژەی 75% لە شارەکان و 25% یش لە گوندەکان تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
حکومەتی هەرێمحکومەتی هەرێمیش، ژمارەی کەمئەندامان، لە 2%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن و رێژەکەشی لەسەرووی 100 هەزار کەس دەبێت.
محەمەد هاودیانی، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لەوبارەیەوە بە دواڕۆژی راگەیاند ساڵانە دەبێت وەزارەتی کار پشکنین ئەنجامبدات و لە هەموو وڵاتانی دونیا وایە، بۆ ئەوەی وەزارەت ئاگاداری تەواوی کەمئەندامان بێت و بزانین کێن و چین و ئاستی کەمئەندامییەکەیان چەندە و لەبەر چی و چۆن کەمئەندام بوون.
وەزیری کار، وتیشی پێشتر 111 هەزار کەس بووە و لای ئێمە ماوەتەوە 92 هەزار کەس، ئەوانەی هەندێکی تر دووبارە نێردراونەتەوە بۆ پشکنین تائێستا کارەکانی لیژنەی پشکینی کەمئەندامان لە چەند شوێنێک تەواونەبووە، بەڵام بەتەواوبوونی کاری لیژنەکان چاوەڕواندەکرێت ژمارەی زیاتر لە 21 هەزار کەمئەندام بە یەکجاری موچەکانیان ببڕدرێت.
[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 16-08-2017