بیژەن نامدار زەنگەنە- بێژەن زەنگەنە
سیاسەتمەدار، پسپۆڕی وزە، مامۆستای زانکۆ، لە ساڵی 1952 لە شاری
کرماشانکرماشانی ر
ۆژهەڵات کوردستانۆژهەڵات کوردستان لە دایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواو کردووە زانکۆشی لە
تارانتارانی پایتەخت خوێندووە.
زەنگەنە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوەیە و دکتۆراشی لە بواری نەوتدا هەیە.
لەدوای روخانی رژێمی شای ئێران لە ساڵی 1980 کراوەتە جێگری وەزیری رۆشنبیری ئێران و دواتریش چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتووە.
لە کابینەی سێهەمی ئێراندا 1982 پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی گوند وشارەکانی پێ سپێردراوە و تاساڵی 1985 لەو پۆستەدا مایەوە.
لە کابینەی چوارەمدا زەنگەنە بۆ جاری دووهەم وەکو وەزیری ئاوەدانکردنەوەی گوند و شارەکان دەستبەکار بووەوە و تا ساڵی 1988 لەو پۆستەدا مایەوە.
بۆ یەکەمجار زەنگەنە لە کابینەی پێنجەمدا بووەتە وەزیری وزەو لە کابینەی شەشەمیشدا بووەتە وەزیری نەوت و لە هەردوو کابینەی حەوتەم و هەشتەمدا هەمان پۆستی بەدەستەوە بووە.
ئەو وەزیرە کوردە لەکابینەکانی یازدەو دوانزدەدا لەسەر یەک پۆستی وەزارەتی نەوتی وەرگرتەوە و لەم کابینەیەشدا کە بۆ ماوەی چوار ساڵە ئەو پۆستەی وەرگرتووە. ماوەی 22ساڵ لە ئێران وەزیر بووە
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئاب بیژەن زەنگەنە بۆ هەشتەمین ساڵ لەسەر یەک کرایەوە وەزیری نەوتی ئێران، ئەو هاڵاوتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە
شێخی وەزیرانشێخی وەزیرانی ئێران ناسراوەو 16 ساڵە لەسەر یەک لە کابینە جۆراجۆرەکانی حکومەتدا پۆستی وەزیری بەدەستەوە بووەو بەتێکڕا 22 ساڵە وەزیرە کە دیارترینیان وەزارەتی نەوت بووە.
[1]