بەپێی ئامارێکی یەکێتی پیاوانی کوردستان، لە حەوت مانگی ڕابردودا لە #هەرێمی کوردستان#، 459 پیاو سکاڵایان دژی توندوتیژی هاوسەر و منداڵەکانیان تۆمارکردووە.
بەپێی ئامارەکە 35 پیاو خۆیان کوشتووە و پێنج پیاوی دیکەش لەلایەن ژنەکانیانەوە بەهاوکاری کەسانی تر کوژراون.
وتەبێژی پۆلیسی #سلێمانی# دەڵێت، دیاردەی خۆکوشتن لەناو پیاواندا زیادیکردووە و زۆرینەی حاڵەتەکانی خۆکوشتنیش بە چەک و خۆهەڵواسین بوون.[1]
ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی تیڤی: 15-08-2017
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,349 car bînrawe