- سوپای تورک و چەتەکانی سەر بە سوپای تورک، چادرگەی ڕووباری نزیک شارەدێی شێراوا لە کانتۆنی #عەفرین#ی ڕۆژئاوایان تۆپباران کرد.[1]
- جارێکی تر چەتەکانی #داعش# هێرشیان کردە سەر فەوجی کاکەییەکان لە سنوری شارەدێی #داقووق#. هێرشەکەیان تێکشکێنرا و پێشمەرگەش هیچ زیانێکی نەبوو.
- ژمارەیەک گەنجی دانیشتووی گوندی وەلی حەیدەری سەر بە شارەدێی #سەرقەڵا# خۆپیشاندانیان دژی کۆمپانیایەکی نەوت بۆ دانەمەزراندنی کارمەندی نوێ ئەنجامدا و ڕێگای #کەلار# - #کفری#یان بۆ ماوەیەکی کەم داخست.
- لە چوارەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ وەڵامدانەوەی بارزانی کە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، دوای کۆتاییهاتنی بریاردرا کۆمسیۆن هەردوو هەڵبژاردنە گشتییەکان و #ڕیفراندۆم# لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدات.[2]
- شاندێکی باڵای کوردستان بۆ دانوستاندن لەبارەی گشتپرسی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.[3]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,876