بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# ڕێکەوتی 17ی گەلاوێژی1396ی هەتاوی،لانیکەم 20کۆڵبەر لەگوندی”دۆڵەبی” سەربەشاری #سەردەشت# لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەسبەسەر وئەسپاردەی دادگای شۆڕشی سەردەشت کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕوونی کردەوە کەهێزە ئینتزامییەکان دەستیان بەسەر کەلووپەلی کۆڵبەراندا گرتووە ولەخۆیان بردوویانە.
هەروەها ئاشکراشی کرد هەرکام لەو کۆڵبەرانە لەلایەن دادگاوە 500هەزارتمەن غەرامە کراون وبەڵێنی نووسراوەیان لێوەرگرتوون کەلەمەبەدوا نێزیکی سنوورەکان نەکەون.
جێگەی باسە ئەم تراژێدیایە تادێت گرانتر دەبێت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەجگە لەکوشتن وبریندار کردن،هەروەها کوشتنی باربەری کۆڵبەران،هەموو؟کەلەپەلەکەشیان دەستی بەسەردا دەگیردرێ وتەنانەت غەرامەیش دەکرێن،کەچی ئەم توێژە هەژارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ بێکاری ودەسکورتی ئەم هەموو نگریسی ومەترسیە بەنرخی گیان وماڵیان دەکڕنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
10-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,639 times
Write your comment about this item!