بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
📝 وثائق
دەقی ڕاگەیەنراوی جڤاتی نیشتمانی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان.
راگەیەندراوی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانجڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا هەلومەرجی سیاسی کوردستان و قەیرانی دارایی و نیگەرانیی هاوڵاتیانی کوردستان تاوتوێکران. جڤاتی نیشتمانی جەختی لەسەر باشکردنی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان کردەوەو دوای تاوتوێکردنی راپۆرتی جڤاتی گشتی بڕیاریدا ئەم راگەیەنراوە بخاتە بەردەم رای گشتی و هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.
بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆکردنی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکانی
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان لە رێگەی:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی موچە، کە
حکومەتی هەرێمحکومەتی هەرێم بە نایاسایی بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندویەتی.
دوەم: دەستەبەرکردنی شەفافیەت لە داهاتی نەوت و غازو داهاتە ناوخۆییەکانی تر لە رێگای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2015)ی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان تایبەت بە سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەکانی کوردستان و یاسا کارپێکراوەکانی وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێ پارەی کۆمپانیاو کاسبکاران بدرێتەوەو پارەی پرۆژە پەکخراوەکان خەرج بکرێ و خزمەتگوزاری لە هەمو کەرتەکاندا چاکبکرێت.
سێیەم: راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئامانجی هەمو خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانە. ریفراندۆم ئامرازێکە پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێ. بەڵام بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە (25-9-2017) لە دەرەوەی زەمینەسازی یاسایی و هەلومەرجی لەباری سیاسی و ئابوری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی دراوە، بە تایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان. بۆیە پێویستە ئەم پرسە بۆ کات و هەلومەرجێکی لەبار دوابخرێ و بخرێتەوە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.
چوارەم: پەرلەمانی کوردستان، دوای رێکەوتنی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان، ئاسایی بکرێتەوەو درێژە بە کاری یاسادانان و چاودێری بکات و بەردەوام بێت لە هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی دیموکراسی لە کوردستان.
پێنجەم: هەڵبژاردنە گشتییەکان لە وادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.
بزوتنەوەی گۆران
2017-08-12
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!