جووتیارانی پارێزگای #سنە# ماوەی چل ڕۆژە بەری گەنمی خۆیان ڕادەستی حکومەت کردووە و تا ئێستا پارەکەیان وەرنەگرتووە.
نوێنەری جووتیارانی پارێزگای سنە لە ئەنجوومەنی جووتیاران، ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی جووتیاران بەری گەنمی ئەمساڵیان ڕادەستی حکومەت کردووە، بەڵام تا ئێستا یەک ڕیاڵیشیان وەرنەگرتووە.
حسێن محەممەدی هەروەها دۆخی کشتوکاڵی بە نالەبار وەسفکردووە، بە جۆرێک کە ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیوە و ئەمساڵ جگە لە وشکە ساڵی و کێشەی بارانبارین، کێشەی سەرما بردنی بەروبوومەکانیشیان هەبووە، کە وەک دەڵێت ؛ ئەو هۆکارانە دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی 50%یان لێ کەوتووەتەوە.
جووتیارانی پارێزگای سنە، ساڵی ڕابردوو نزیک لە 860 هەزار تۆن گەنمیان ڕەوانەی بازاڕ کردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو ڕێژەیە ئەمساڵ بگاتە نزیک لە 400 هەزار تۆن.
12-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,174 times
Write your comment about this item!