پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دیاریکردنی پایتەختی جینۆسایدو ئەنفال و شەهید
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیاریکردنی پایتەختی جینۆسایدو ئەنفال و شەهید

دیاریکردنی پایتەختی جینۆسایدو ئەنفال و شەهید
ئا: جینۆساید کورد
16-11-2014
بە سەرپەرشتی لیژنەی ڕێکخراوەکانی ئەنفال و جینۆسایدو ڕێکخراوە جەماوەری و مەدەنیەکانی #گەرمیان#، کاتژمێری “2”و نیوی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی #کەلار# سمینارێک سازکرا، سەبارەت بە دیاریکردنی پایتەختی ئەنفال و شەهید.
لە سمینارەکە بەشێکی بەرچاو لە ڕۆژشنبیرو نوسەرو چالاکوانەکانی بواری ئەنفال و جینۆسایدو نوێنەری یەکە ئیدارییەکانی گەرمیان و کەلار ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
دوای چەند چرکەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، دەرگای گفتوگۆکردن لە سەر کارنامەی پێشکەش کراو خرایە سەرپشت.
لە کارنامەکە کۆمەڵێک ناو وەک بیرۆکە بۆناوی پایتەختی شەهیدو ئەنفال بەم شێوەیە خرابوە ڕوو” ئەنفال و جینۆساید، قوربانی و بەرخ و دان، شەهید و ئەنفال، ئەنفال و بەرگری، مەڵبەندی قوربانی، ئاوارەو ئەنفال، مەڵبەندی ژیانەوە، پایتەختی ژیان دۆستی، ئەنفال و خۆڕاگری، قوربانیدان و ڕێگای ئازادی، بەرگری، بەرەنگاری”.
halabja GOairports_hewler_29ئەو بەڕێزانەی کە بەشداری گفتوگۆکانیان کرد، ڕای جیاوازیان هەبوو، لە نێویاندا ڕای بەشێک لە کەس و کاری قوربانیان پێیان “وابوو پێویستە پێش هەمووشتێک خزمەتی کەس و کاری ئەنفال و شەهید و قوربانیان بکرێ‌، پاش ئەوە بیر لە داتاشینی ناو بۆ گەرمیان بکرێتەوە” ئەمە ڕای #سەباح کونەکۆتری# تاقانەی ئەنفال بوو.
بەڵام ڕای تریش پێچەوانەی ڕایەکەی سەباح پێی وابوو “ئەگەر ناوی پایتەختەکە دیاریکرا، ئەوکاتە گەرمیان دەبێە خاوەنی ئیمتیازی زیاترو خزمەتگوزاری زیاتری بۆ دەکرێ‌” ئەمەم ڕایەش لەلایەن #سەید عەدنان# جێگری بەرێوەبەری پەروەردەی گەرمیان خرایە ڕوو.
#شێخ جەلال# قایمقامی کەلار پێی وابوو کەلار لە ڕووی جوگرافی و سامانی ژێر زەوی و هتد بۆ دیاریکردنی وەک پایتەختی ئەنفال و شەهید گونجاوە.
#هۆشیار عەبدل عەزیز# پێشناری ئەوەی کرد: پایتەختی بەرخ و دان و ژیانەوە بۆ گەرمیان گونجاوە.
ڕۆژنامەنوس #مەلا تەحسین گەرمیانی#: من لە گەڵ پایتەخت نیم، دۆخی کوردستان تەحەمولی ئەم ناکات، ئەمە لە کۆتایدا دەبێتە دیاردەو بواری زۆرتر هەیە بتوانین تەئکید لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بکرێتەوە.
نووسەرو شاعیر #ساڵەح هەلاج# پێی وابوو: ئەم شتە زۆر نامۆیە بەلامەوە، بیرۆکەیەکی وا ناوچەکەمان جاریکی تر بکەینە یادگاری بۆ نەوەکانمان، پێویستە بیر لە ناوێکی گونجاو تر بکەینەوە. کە باسی ئەنفال دەکرێ‌ هەموو گیانم دەلەرزێ‌، با فێری پێکەنین و خۆشی
نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید #تەها سلێمان#: لە بەشدارییەکەیدا وتی: پێش هەموو شتێک زۆر گرنگە لە گشاندنی چەمکی شارگەرێتی و ناوچە گەرێتی دوور بکەوینەوە، تاوانی ئەنفال و تاوانی جینۆسایدو کیمیاباران دژ بە هەموو #گەلی کوردستان# کراوە، لە هەمانکاتدا ناسنامەی گەلێکی ستەم لێکراوە، ناکرێ‌ ئەم بابەتە لە شارێک حەسر بکەین، بەبڕوای من یان “گەرمیان” یان “کەرکووک” بۆ ئەم مەبەستە دەست نیشان بکەین، بۆ ناو لێنانیش ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید لە بنەڕەتدا قیزەوەنن، پێشنیار دەکەم “پایتەختی ژیان دۆستی” وەک پاشگری دەست نیشانکردنی شوێنەکە دابنرێ‌.
چالاکوان #عومەر عەبدوڵڵا#: ڕای وابوو شارەزایان بۆ ناولێنان بانگێشت بکرایە، چونکە ئەمە پرس و بابەتێکی هەستیارە، دەبوایە وەک پڕۆژە چەند لیژنەیەک دروست بکرایە بۆ گەڵاڵەکردنی ناوو ناوەڕۆ؟
نوسەرو کەسایەتی دیاری گەرمیان #سەڵاحەدین عەبدول حەمید# پێی وابوو: کاتێک داوای شتێک دەکەی دەبێتە هۆکارەکانی دیاربکرێ‌، باشتێک نەکەین ببێتە هۆکاری گلەیی و گازاندەی شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان.
نوسەرو ڕۆژنامەنووس #ئەحمەد محەمەد# پێێ‌ وابوو: پێویستە ئەنفال بچووک نەکەینەوە بۆ شارێک و دوان، وا بکەین بشێت بۆ هەموو کوردستان. ئەنفال و جینۆساید بە پەسەند دەزانم وەک پاشگری ناوی گەرمیان بۆ بە پایتەختکردنی.
چالاکوان #ئەنوەر حەمەلاو# پێی وابوو: پێویستە بوار نەدەین ئەم شتە بچووک بکەینەوە، گەرمیان شیاوی ئەوەیە بکرێتە پایتەختی شەهیدو ئەنفال”.
بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی گەرمیان #سەید جەواد# پێی وابوو: ئێمە شوێن و جێگای ئەنفالەکانمان جارێکی تر شێواندوەو تێک داوەتەوە، پێویستە ڕووخساری لادێکانمان نەشوێنین.
ئەمەو لە کۆتایی سمینارەکەدا لیژنەی بەڕێوەبەردن بە وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئامادەبوان بڕیاریدا جارێکی تر لیژنەکە بە سەرجەم پێشنیارەکاندا بچێتەوەو هەموو ناوو بیرۆکەکان لە گەڵ کەسانی پسپۆرو شارەزا تاوتوی َبکات و لە سمینارێکی فراوانتردا گفتوگۆی ئەم پرسە بکرێتەوە.
گەرمیان:سمینارێک لە بارەی دیاریکردنی پایتەختی جینۆسایدو ئەنفال و شەهید
ئا: جینۆساید کورد
گەرمیان، ‌واتە ‌وڵاتی گەرم یان ناوچەی گەرم، لەوشەی باگرمی ییەوە هاتووە، ‌واتە ناوچە گەرمەکان بەرامبەر بەوشەی زۆزان،‌واتە ناوچە ساردەکان، کە لەدوو‌وشەی دژ بەیەکدا بەدی دەکرێت “گەرمەسێر سەردسێر” بۆیە دەکرێت ئاو و هەوا بکرێتە بنچینەی جیاکردنەوەی ناوچەی گەرمیان لەناوچەی کوێستان یان ناوچەکانی تری ‌وەکوو #هەورامان#، #شارەزوور#، #قەرەداخ#، #شارباژێر#، #پشتدەر# و #بتوێن#.
سنووری جوگرافی:
سنووری جوگرافی گەرمیان لە باکوورەوە لەشوێنی ئاوێتەبوونی چەمی #دەردەوێن# لەباشووری #دەربەندیخان#، لەگەڵ #ڕووباری سیروان#، بەرەو ڕۆژئاوا، لە باشووری شاخی #گوڵان# و #زەردە# و #سەگرمە# بۆ باکووری شارەدێی #سەنگاو#، بەرەو ڕۆژئاوای بۆ #تەکیەی کاکەمەند# بۆ سەر ڕووباری #زێی بچووک# لە باشووری شارەدێی #قەرەناو#، لە ڕۆژئاواشەوە بە ڕووباری زێی بچووک دا لەقەرەناوەوە بۆ باشووری، تا دەگاتە بەرزاییەکانی #حەمرین#، لەباشووریشەوە لەشوێنی یەکگرتنی زێی بچوک و بەرزاییەکانی حەمرین بەرەو ڕۆژهەڵات بەبناری باکوری حەمریندا، تا دەگاتە نزیکی شارۆچکەی (#جەلەولا# #قەرەغان#)ی سەر #ڕووباری سیروان#. لەڕۆژهەڵاتەوە لەناحیەی (جەلەولا قەرەغان)ەوە بەڕووباری سیرواندا، بۆ باکوور تا دەگاتە جێگەی تێکەڵ بوونی چەمی دەرەدوێنو سیروان، لەباشوری دەربەندیخاندا. بەمەش هەریەکە لە شار و شارۆچکەکانی #کەکوک#، کەلار، #کفری#، #چەمچەماڵ#، #خانەقین#، #دووزخورماتوو#، #مەندەلی#، #بەدرە#، #پێباز# (باوەنور)، #ڕزگاری# (سمود) #سەرقەڵا#، جەلەولا، #سەعدییە#، #جەبارە#، #قەرەتەپە#، #جەسان#، #مەیدان#، #قۆرەتوو#، تەکیەی کاکەمەند، #تەکیەی جەباری# و #شۆڕش# دەگرێتەوە.
پێکهاتەی ئیداری گەرمیان
ئەو ناوچە فراوانەی کە بە گەرمیان دەناسرێت، بەدرێژایی مێژووی ناوچەکە و عێراقیش تەنها یەک ناوەندی پارێزگای لێبووە کە کەرکووک بووە. لەزۆربەی سەردەمەکاندا لەڕووی ئیداری و سەربازییەوە گەرمیان سەر بەناوەندی کەرکووک بووە، لەسەردەمی دروست بوونی دەوڵەتی عێراق هەر زوو بەهۆی دۆزینەوەی نەوت لەناوچەکەدا هەوڵی گۆڕینی جوگرافی و ئیداری ناوچەکە دراو قەزای خانەقین گواسترایەوە بۆ سەر پارێزگای دیالە و دواتریش لەدوای بەیاننامەی 11ی ئازاری 1970، بۆ بچوکتر کردنەوەی سنوری جوگرافیای کەرکووک لەساڵی 1975 دا ناحیەی شێروانە ناوەکەی گۆڕا بۆ “سەرقەلعە” و 21 موقاتەعە لە ناحیەی شێروانەی پێشوو خراونەتە سەر قەزای تازە دامەزراوی کەلار، دیارە بەئەمەش ڕێگەیان خۆش کرد بۆ ئەوەی قەزاکانی کەلار و چەمچەماڵ و کفری و دووزخورماتوو لە کەرکووک جیا بکرێتەوەو بخرێنە سەر پارێزگای سلێمانی و پارێزگای تکریت و پارێزگای دیالە کە بەپێی فەرمانی کۆماری 608 لەساڵی 1975‌ و فەرمانی کۆماری (41) لە 1976 ناوی کەرکووکیش بەپێی هەمان فەرمان گۆڕا بۆ التڕمیم. هۆکاری دەرکردنی ئەم هەموو فەرمانەش بونی نەوت و هەروەها گۆڕینی باری دیمۆگرافی ناوچەکە بوو بەتایبەتی کەرکووک و کە ئەوەش بە قۆناغی یەکەمی تەعریب دەناسرێت. لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لەچنگ دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەت و سنوری ئیداری گەرمیان پچڕپچڕەو ناوەندێکی بەڕێوەبردنی نەبوو، چونکە ئەو یەکە ئیدارییەی کە بەناوی کەرکووکەوە لە دەربەندیخان دروسکرابوو هەڵوەشێنرایەوە. دابەش بوونی ئێستای ئیداری ناوچەی گەرمیان بەم شێوەیەیە: قەزاکانی کەلار، چەمچەماڵ و کفری ئێستا ئیدارەیەکی سەربەخۆیان هەیە کە پارێزگایەکی ناڕەسمیە ناوی نراوە ئیدارەی گەرمیان. لەئێستادا قەزای خانەقین و ناحیەی مەندەلی و سەر بە پارێزگای دیالەن و قەزای بەدرە و ناحیەی جەسانیش سەر بە پارێزگای واستن، دووزخورماتووش سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، ئەم ناوچانەش لەدەستووری عێراقدا بە ناوچەی جێناکۆکەکان ناویان براوە. کەلار ‌وەکو شارێکی گەورەو ناوەندی بەڕێوەبردنی گەرمیان دەرکەوتووە، بەیەکێک لەگەورەترین قەزاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە.
ئەم بابەتە 6,182 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی جینۆساید کورد- 12-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 12-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,182 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 12-08-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6.781 چرکە!