دانیشتوانی عەلیاوا
فیلمێکی رۆمان ئامێزی درێژی سینەماییە و بەرهەمی (ناوەندی گاڤ بۆ کاری تەلەفزیۆنیی و سینەمایی و کوردی)یە. ماوەی فیلمەکە 124 خولەکە و لەلایەن سینەماکار
لوقمان غەریبلوقمان غەریب کاری سینارێو و دەرهێنانی بۆ کراوەو تیایدا ژمارەیەکی دیار لە هونەرمەندانی خاوەن ئەزموونی کورد رۆڵ دەگێڕن، لەوانە ئەکتەرانی ناسراو
عەلی کەریمعەلی کەریم،
عەبدولی حەمەجوانعەبدولی حەمەجوان،
مەروا محەمەدمەروا محەمەد، ئ
ەڤین عوسمانەڤین عوسمان لەگەڵ زیاتر لە 25 ئەکتەری تر)ز. ئەم فیلمە لەلایەن ستافێک لە هونەرمەندان و تەکنیککارانی کورد بەرهەمهێنراوە و بەکامیرای
مەحمود کەمالمەحمود کەمال وێنەی گیراوە و
هەرێم نوریهەرێم نوری مونتاژ و مێکساژی کردووە،
هەڵکەوت زاهیرهەڵکەوت زاهیریش میوزیکی بۆ داناوە، هەروەها
کەمال چالاککەمال چالاک بەڕێوەبەری بەرهەمی فیلمەکەیە، لە سەرەتای ئەمساڵ لە رۆژی 26-01-2017 دا بۆ یەکەم جار لە کوردستان نمایش کرا و بڕیار وایە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا نمایش بکرێت. سەبارەت بە ناوەڕۆک و چۆنیەتی بەرهەمهینانی فیلمەکەش سیناریست و دەرهێنەر لوقمان غەریب تایبەت بە گۆڤاری گوڵان وتی:
سەرەتای ساڵی 2015 دەستمان بە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە کرد و تا کۆتایی 2016 پێوەی سەرقاڵ بووین، ئاسان نییە لەوڵاتێکدا کە کەرەستەیەکی ئەوتۆی پیشەسازی فیلم چ لە رووی تەکنیکی و چ لە رووی بەشەری لەبەردەست نەبێت و فیلم دروست بکەیت. ئێمە بودجەمان لەبەر دەست نەبووە، ئامێر و تەکنیکی سینەمای پێویستمان پێ دابین نەکراوە، بەڵام خۆشبەخت بووین کە توانیمان لەو بارودۆخە خراپەی دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و لەناو ئەو هەموو کێشە و دەردەسەرییەدا، فیلم دروست بکەین و بەرهەممان هەبێت. ئەمە بۆخۆی ئامانجەکە بوو کە خۆشبەختانە توانیمان سەرکەوتووانە بەدی بێنین.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی فیلمەکەش لوقمان غەریب وتی: بریتییە لە بەسەرهاتی شارێکی دوورەپەرێزی دواکەوتووی پڕلە کێشەو ئاڵۆزی، کە پێش هەرکەسی تر خەڵکی ئەوێ خۆیان گیرۆدەی دەستی ئاکار و دوودڵی و ناکۆکیی نیوان خویانن لەگەڵ دەستپێکردنی رووداوەکانی فیلمەکەدا، کەسێک وەک فەرمانبەری دەوڵەت نەقڵی ئەوێ دەبێت و پێش وەختە هەموو زانیارییەکی لەسەر دانیشتووانی شارەکە وەرگرتووە. بە فکری خۆی نیازی وایە کە وەک فریادرەسێک بەهانای خەڵکی عەلیاواوە بچێت و کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر کات. بەڵام ئەم کەسە خۆی لە بنچینەدا کەسێکی ئاڵۆز و کەسایەتییەکی سەیر و خاوەنی دنیایەک لە کێشە و گرفتە لە رابردوودا هەر بۆیە لەم هەوڵدانەدا سەرکەوتوو نابێت و دواجار دەبێتە مەخسەرەی خەڵکی شارەکە. لێرە ئێمە دەمانەوێت بڵین کە هیچ فکر و تێگەیشتن و ئایدیایەک سەرکەوتوو نابێت گەر پێشوەختە زەمینەی سروشتی خۆی بۆ نەرەخسا بیت وەک قوناغبەندیش نەگەیشتبێتە ئەو ئاست و قۆناغەی کە پێویستە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو پێشهاتەدا.
لە راستیدا چونکە شێواز و ستایلی فیلمەکە ریالیستی و واقیعیە و چیرۆک و دیالۆگ بنچینەی پێکهینانی سیناریۆکەن، سەرەڕای نەبوونی ئیمکانیاتێکی ئەوتۆ،توانیومانە تا ئەندازەیەکی باش فیلمێکی واقعی جوان دروست بکەین، دیارە لە جوگرافیایەکیشدا کە کەرەستە و پێکهاتەکانی پیشەسازی سینەما بوونی نەبێت دەرهێنەر و سینەماکاران ناچارن کە دەست بۆ جۆرە کارێک ببەن کە دواجار بتوان تیایدا سەرکەوتوو بن، ئیمەش لە عەلیاوادا بی موبالەغەکردن ئەوەمان کرد و جێی سەرنجێکی زۆری بینەرانیش بوو، ئەگەرچی بەداخەوە ئەمڕۆ لە کوردستاندا، بینەری کاری جدی، تا ئەندازەیەکی زۆر کەم بۆتەوە.
سەبارەت بە نمایش کردنی فیلمەکە لە روسیا لوقمان غەریب وتی: ئەوەی راستی بێت لەسەرەتای دروستکردنی فیلمەکەدا بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن بتوانم لە دەرەوەی کوردستان جا چ ئەوروپا یان هەر وڵاتێکی تر بێت، فلمەکەم پیشان بدەم. من لەناوەڕۆکدا باسی کێشەیەک دەکەم کە بینەری هوشیار و خاوەن مەعریفە، بەباشی لێی تێدەگات. دواجار دروست بوونی چەند پرسیارێکی تازە و وەڵامی پرسیارگەلێکی تریشی دەست دەکەوێت. ئینجا ئیتر ئەوە پەیامی سەرەکی هەر تیکست و بەرهەمێکە کە بیەوێت پرسیار و وەڵام لای وەرگر دروست بکات. ماوەی رابردوو لەڕێی یەک دوو برادەرەوە دەستمان گەیشت بە سەنتەرێک لە روسیا کە گرنگی بە بواری داهێنان و فیلمسازی ئەدات لەو وڵاتانەی کە هونەری سینەما تیایدا سەرەتاییە و نەگەیشتۆتە ئاستی بزنس و پیشەسازیی، بەڵام لە رووی پێکهاتە و رەگەزە بنچینەییەکانی سینەماوە خاوەنی بەرهەمن، لەوێ جارجارە فیلمی وڵاتانی هەژار لەبوا ری سینەمادا پیشان ئەدرێت، تەنانەت ئەو فیلمانەش کە لەئاست و کوالێتییەکی کەم و نزمدان و لە وڵاتانی وەک لیبیا و جەزائیر و ئەفغانستان و سودان ئەوانی ترەوە بەرهەم دەهێنرێن. ئەوان باسی ئەوە دەکەن کە بینەرێکی زۆر و بەردەوامی ئەو فیلمانەیان هەیە کە رەگەزی موبالەغە و تەکنیکی کۆمپیوتەری ئەوتۆی تێدابەکار نەهاتووە. زۆر چێژ لەو جۆرە فیلمانە دەبینن. هەرچەندە ئەتوانم بڵیم لە زور رووی وەک کوالیتی و بابەت و پێکهاتەکانی تری فیلمەوە، فیلمی (دانیشتووانی عەلیاوە) لە ئاستێکی باڵای هونەریدایە، بەڵام دیارە و گومانی تیدا نییە کە ناتوانێ رکابەری فیلمێک بکات کە سەدان هەزار دۆلاری تیادا خەرج کرابێت. ئیتر ئەوە ئیستا بۆ چەند جارێک ترایلەری فیلمەکە لە ساڵونی سینەمای ئەو سەنتەرەدا وەک ئاماژەیەک بۆ پیشاندانی لە ئایندەدا لە پێش نمایشی رۆژانەی فیلمەکانی تردا پەخش دەکرێت، ئەمە بۆ ئێمە من و ستافی فیلمەکەمان مایەی خۆشحاڵییە و لەگەڵیاندا گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێک کە لە مانگی 11دا پیشانی بدەن، بەڵێ وێڕای نەبوونی هیچ پشتیوانییەک هیشتا بەردەوامین لەسەر کارکردنی خۆمان تا ئەمڕۆ توانیومانە کاری بەرهەمهینان بۆ دوو فیلمی تریش بکەین بە ناوەکانی (بازاڕی کۆنەفرۆشان، گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم) کە هەردووکیان ئامادەن بۆ نمایشکردن.
[1]