قایمقامی #قەسری شیرین# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایگەیاند، بازرگانە #کرماشان#ییەکان دەبێت پێداوسیتییەکانی بازاڕی #موسڵ# بدۆزنەوە، و بازاڕەکە لەدەست بگرن، و بە دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاستەنگەکانی بازرگانان چارەسەر دەبێت.
بەپێی میهری ئێرانی، فەرامەرز ئەکبەری، قایمقامی قەسری شیرين-ی سەر بە پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا کەمە، دوای دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم زۆربەی ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانەکان چارەسەر دەبێت.
بەوتەی ئەکبەری، تێچووی هەناردەکردنی کەلوپەل بۆ عێراق لەسنووری چەزابەوە ئەونەونیوێک بەرامبەری سنووری خەسرەوییە، هەر بۆیە پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردن کۆتایی پێبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕووبەتایبەت دوای ئازادبوونی شاری موسڵ و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە، بازرگانەکانی کرماشان دەتوانن پێویستییەکانی ئەم شارە بدۆزنەوە و لەدوای لە دەست گرتنی بازاڕی موسڵ بن، ئێمە هەوڵ دەدەین، کە هەرچی زووترە ڕێگەی شەمەندەفەری کرماشان بەرەو سنووری خەسرەوی تەواو بێت و سوودی لێببينرێت.
قایمقامی قەسری شیرین، باسیلەوەشکردووە، لە پارێزگای کرماشان-ەوە چیمەنتۆی کەم بۆ عێراق هەناردە دەکرێت دەبێت لۆرییەکانی سیمان بتوانن ڕاستەوخۆ سیمان لە کارگەی چیمەنتۆکانی ئێرانەوە بۆ عێراق بگوازنەوە و ئەمە زۆربەی کێشەکان چارەسەر دەکات، ئێمە توانای جێبەجێکردنی 150 بۆ 200 لۆری چیمەنتۆمان هەیە.
11-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,755
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!