داهاتی گەشتیاری ساڵی 2017 زیادیکردووە
📊 آمار و نظرسنجی
ئەمساڵ کەرتی گەشتیاریی باشووری کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک رۆژانە بە سەتان گاشتیاری بیانی روو لە ناوچە گەشتیارییەکانی
هەولێرهەولێر دەکەن، بەمەش بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان بە سەرمایەیەکی کەم بوونەتە خاوەن کار.
لانە مەحموود، گەشتیارێکی عەرەبە لە نزیک گەلی عەلی بەگەوە قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێ کەشێکی تابڵێی دڵگیر و سەرنجڕاکێشی هەیە. گەشتیاری زۆر روویان لێرە کردووە. مامەڵەی خەڵکیش زۆر لە گەڵماندا باشە، بەڕاستی هەست بە ئاسودەیی زۆر دەکەم و، هەموو شتەکانم لەلا جوانن.
رێژەی زۆری گەشتیار، وای کردووە ئەمساڵ ناوچە گەشتیارییەکان بەرفراوان بکرێن، چێشتخانە و میوانخانەی زۆر بنیادبنرێن. ئێستاش 85 کۆمپانیای عێراقی گرێبەستی هێنانی گەشتیاریان هەیە و، رۆژانە پێنج هەزار گەشتیار دەهێننە باشووری کوردستان.
عەلی رەشید، کارمەندی کۆمپانیای گەشتیارییە، دەڵێ ئەمساڵ، کارئاسانی باش بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان کراوە، هەڵسوکەوتی بازگەکان لە گەڵماندا زۆر باشە، زۆر خێرا بەڕێمان دەکەن، هەروەها خاڵکی کوردستان زۆر رێز لە گەشتیارانمان دەنێن، ناوچە گەشتیارییەکانیش تابڵێیت سەرنجڕاکێشن.
ئەمکەرتە هەلی کاری باشی رەخساندووە، بەجۆرێک هاونیشتمانییان بە سەرمایەیێکی کەم، بوونەتە خاوەن کار. رەشید کوردیکی رۆژئاوایە، لە سایەی ئەو کەرتەدا رۆژانە بڕە پارەیێکی باشی دەستدەکەوێت. رەشید کەریم دەڵێ: من، کوردێکی رۆژئاوام، ماوەیێکە لێرەدا کاردەکەم، کارەکەم زۆر باشە، بژێوی ژیانم زۆر چاک دەسوڕێنێت.
[1]
ماڵپەڕی ڕووداو:10-08-2017
⚠️ این مقاله در زبان (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!